زۆرسوپاست ده‌كه‌م
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » رۆناڵدینهۆ:له ته‌له‌فزیۆنیشه‌وه سه‌یری یاری به‌رازیل ناکه‌م » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆرسوپاست ده‌كه‌م
ده‌ست و په‌نجه‌ت خۆش
zorswpastdakam
ده‌ست و په‌نجه‌ت خۆش
ژماره‌ی پیڵاوهكانم له‌نێوان 42و 41 دایه"
تایبه‌ت، ئاوێنه‌سپۆرت: به‌بۆنه‌ی نزیكبونه‌وه‌ی دیاریكردنی باشترین یاریكه‌ری جیهان له‌سه‌روی 29 ساڵ له‌لایه‌ن گۆڤاری گۆڵدن فووتهوه، رۆناڵدینیۆی خاوه‌نی ئه‌م خه‌ڵاته له وه‌رزی رابردودا چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڤاره سازكردوه كه زۆربه‌ی پرسیاره‌كانی له‌رێگه‌ی هانده‌رانه‌وه لێیكرا كه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه بوون، ئاوێنه‌سپۆرت به‌شداری ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی كردوه. رۆناڵدینیۆ لهچاوپێكهتنێكی درێژدا باسی ژیانی خۆی‌و ژیانی وه‌رزشی ده‌كات، ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی به‌رازیل ئاماده‌نیه سه‌یری یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بكات به‌بیانوی ناتوانێت، رۆناڵدینیۆ نازانێت ساڵێكیكه له‌یانه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه یان نا.
له‌مساڵدا چه‌ند یاریكه‌رێك دیاریكراوه تا خه‌ڵاتی گۆڵدن فووت به‌رنه‌وه له‌وانه‌ش (بێكهام، بوفۆن، درۆگبا، ئیتۆ، جیرارد، گیگز، پویۆڵ، رائول، سیدۆرف، تۆتی) تۆی خوێنه‌ریش ده‌توانیت یه‌كێك له‌م یاریكه‌رانه دیاری بكه‌یت بۆ ئه‌م نازناوه، له‌رێگه‌ی سایتی (www.goldenfoot.com) ده‌توانیت ده‌نگ بده‌یت.
ده‌قی چاوپێكهتنهكهی رۆناڵدینیۆ.
پرسیار: ساڵی رابردوو تۆ له‌چه‌ندین یاریكه‌ری به‌ناوبانگت برده‌وه وه‌كو تۆتی، تریزیگه، بێكهام، بوفۆن، هێنری، له‌ئێستادا كامیان به‌باشتر ده‌زانیت؟
رۆناڵدینیۆ: ئه‌وانه هه‌مویان چه‌ندین یاریكه‌ری به‌ناوبانگن، ناتوانم یه‌كێكیان دیاری بكه‌م.
پرسیار: هه‌رگیز خه‌ونت بینیوه كهببیت به‌م پاڵه‌وانه‌ی ئێستا؟
رۆناڵدینیۆ: به‌رده‌وام زانیبووم كه ده‌توانم بیكه‌م، ده‌مویست هه‌روابێت. خێزانه‌كه‌م به‌رده‌وام تۆپی پێی تیابوه، باوكم‌و براكه‌م یاریكه‌ر بوون، بۆیه ده‌مویست منیش به‌و شێوه‌یه بم، ئێستا خه‌ونه‌كه‌م هاتۆته دیو دڵخۆشم به‌وه.
پرسیار: بابێینه سه‌ر (گۆڵدن فوت) له‌رێگه‌ی ئه‌و نازناوه‌وه له‌چه‌ندین وڵاتی جیهانه‌وه په‌یوه‌ندیت پێوه‌كراوه، گه‌وره‌ترین پرسیاری ئه‌وه له میلان ده‌مێنیته‌وه؟
رۆناڵدینیۆ: ئێستا دڵخۆشم له‌ئیتاڵیا، دوو ساڵم لێره به‌سه‌ر بردوه‌و ئاستێكی به‌رزم هه‌بووه، نه‌ك ته‌نها هانده‌رانی میلان به‌ڵكو زۆر شتی تر دڵخۆشی كردووم، به‌ڵام نازانم له داهاتو چی روده‌دات، له‌میلان ده‌مێنمه‌وه یان نا.
پرسیار: له پورتوگاله‌وه، هانده‌رێك ده‌پرسێت تۆ له‌گه‌ڵ میسی یاریت كردوه، چی ده‌ڵێیت ده‌رباره‌ی ئه‌و یاریكه‌ره، ئایا له‌گه‌ڵ مارادۆنا به‌راورد ده‌كرێت؟ كامیان باشترن؟ یان له‌كریستیانۆ رۆناڵدۆ باشتره؟
رۆناڵدینیۆ: كاتێكی مه‌زنم برده‌سه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریكه‌رانه، له‌وكاته‌دا میسی گه‌وره ده‌بوو بۆیه كاتێكی زۆر گرنگ بوو، رۆناڵدۆ‌و میسی هه‌ردووكیان زۆر به‌توانان، به‌ڵام ئاره‌زوی میسی زیاتر ده‌كه‌م، چونكه هاوڕێیه‌كی نزیكمه، ئه‌گه‌ر بڵێم رۆناڵدۆ باشتره ئه‌وا كه گه‌ڕامه‌وه بۆ شاری به‌رشه‌لۆنه خۆشه‌ویست نابم.
پرسیار: له‌و یاریكه‌رانه‌ی كه خه‌ڵاته‌كه‌یان بردۆته‌وه له رۆبه‌رتۆ باجیۆ، پاڤێڵ نێدڤد، شێفچینكۆ، رۆناڵدۆ، دێل پیرۆ، رۆبه‌رتۆ كارلۆس، هه‌روه‌ها تۆ (رۆناڵدینیۆ) هه‌موتان جێگه قاچتان لێره به‌جێهێشتوه، تۆ له‌وباوه‌ڕه‌دایت قاچی كامتان گه‌وره‌تره؟ ئه‌ی قاچی تۆی چه‌نده؟
رۆناڵدینیۆ: له‌ئیتاڵیا قاچم ژماره (41 بۆ 42)ه، هه‌رچه‌نده 42 كه‌مێك گه‌وره‌یه بۆ قاچم.
پرسیار: له‌م ساڵدا چه‌ندین یاریكه‌ر پاڵێوراون بۆ گۆڵدن فوت له‌وانه (دیڤد بێكهام، جیجی بوفۆن، دیدی درۆگبا، سامویل ئیتۆ، ستیڤان جیرارد، رایان گیگز، كارلۆس پویۆڵ، رائول، سیدۆرف، تۆتی)، تۆ كامه‌یان به‌باش ده‌زانیت؟
رۆناڵدینیۆ: هه‌مویان مه‌زنن.
پرسیار: تكایه ناوێكمان پێ بڵێ، حه‌ز ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ كامیان یاری بكه‌یت؟
رۆناڵدینیۆ: زۆر دڵخۆشم به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بێكهامو سیدۆرفو پویۆڵو ئیتۆ یاریم كردوه، ئه‌و یاریكه‌رانه‌ی تریش نازانم كه‌ی یارییان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، كه‌س نازانێت چی روده‌دات.
پرسیار: له‌وباوه‌ڕه‌دایت كامیان ده‌یبه‌نه‌وه؟
رۆناڵدینیۆ: هیوادارم من بیبه‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ناگونجێت، بۆیه نازانم كێی تر ئه‌یباته‌وه، بێكهام یاریكه‌رێكی به‌ناوبانگه‌و زۆر خزمه‌تی تۆپی پێ‌و وڵاته‌كه‌ی كردوه.
پرسیار: كۆمه‌ڵێكی زۆر پرسیارمان له ڕێگه‌ی رۆژنامه‌نوسانه‌وه پێگه‌یشتوه له هه‌موو جیهانه‌وه، خافیر لهبهلجیكاوه ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر كات بگه‌ڕێته‌وه دواوه، له‌چی كارێكت په‌شیمانی؟"
رۆناڵدینیۆ: نه‌خێر هیچ پهشیمانیهكم نیه، هه‌موو كاره‌كان به‌راستی رۆیشتوه، به‌رده‌وام چاوه‌ڕوانی داهاتو ده‌كه‌م‌و بیری لێ ده‌كه‌مه‌وه.
پرسیار: هانده‌ره‌كه ده‌یه‌وێت بزانێت له ئه‌ی سی میلان ده‌مێنیته‌وه، وه‌رزی داهاتوو له‌كام یانه ده‌تبینین؟
رۆناڵدینیۆ: منیش نازانم به‌هه‌مان شێوه، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ناده‌مه‌وه.
پرسیار: هانده‌رێك لهروسیاوه باس له‌په‌یوه‌ندی تۆ‌و لیۆناردۆ دهكاتو ده‌پرسێت كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی تایبه‌ت هه‌یه له‌نێوانتاندا؟
رۆناڵدینیۆ: لیۆناردۆ هاوڕێمه‌و راهێنه‌رێكی باشه، ئه‌و له‌ئاستێكی به‌رزدا یاری كردوه‌و ده‌زانێت چۆن كاره‌كه‌ی به‌باشی بكات، بۆمن قورسه ده‌رباره‌ی هاوڕێیه‌كم قسه بكه‌م، ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم دڵخۆشبووم به‌كاركردن له‌گه‌ڵیدا.
پرسیار: سایمۆن لهئهمریكاوه ده‌ڵێت، هیچ ئامانجێكت هه‌بوه له‌ده‌ستت چوبێتو پێی نه‌گه‌یشتبیت؟
رۆناڵدینیۆ: من كه‌سێكم به‌ختم هه‌بوو، چونكه هه‌موو ئه‌و ئامانجانه‌ی هه‌مبوو پێی گه‌یشتم، ئێستا ده‌بێت سوپاسی خوا بكه‌م كه هه‌موو شتێكم به‌ده‌ستهێنا.
پرسیار: تۆ زۆر ئاره‌زوی مۆسیقا ده‌كه‌یت، له‌وانه‌یه خه‌ونی دووه‌مت بێت؟
رۆناڵدینیۆ: به‌ڵێ، خێزانه‌كه‌مان هه‌مومان ئاره‌زوی مۆسیقا ده‌كه‌ین، تۆپی پێ‌و مۆسیقا ئه‌وه دووكاری منه، هه‌رگیز بیرم نه‌كردۆته‌وه له‌وه‌ی كارێكی تر بكه‌م بێجگه له‌تۆپی پێ، به‌ڵام كارم لهمۆسیقاشدا كردوه.
پرسیار: هیچ ئاستهنگیهكت بۆ دروست بوه له یاریكردن؟
رۆناڵدینیۆ: به‌رده‌وام بیری هاوڕێكان‌و خێزانه‌كه‌م‌و وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م، به‌ڵام دڵخۆشم به‌وه‌ی له‌چه‌ند شارێكی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا یاریم كردوه كه پاریس‌و به‌رشه‌لۆنه‌و میلانۆیه، چه‌ندین بهرهنگاربونهوهم تیابینیوه.
پرسیار: له‌چینه‌وه ئاژی ده‌پرسێت كه‌ی ژیانی هاوسه‌ری پێكدێنیت؟
رۆناڵدینیۆ: تا ئێستا من لهبارێكدام كه‌نازانم چی روده‌دات، به‌ڵام كاتێك خۆشه‌یستی هات ئه‌وا دێت، ئێستا خۆشه‌ویستی لێره‌یه، به‌ڵام له‌ئێستادا نامانه‌وێت له‌وباره‌ی ئێستا بگۆڕێین، له‌م كاته‌دا ژیان به‌و جۆره خۆشه.
پرسیار: ڤان باستن ده‌ڵێت نامه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه میلان به‌هۆی پاژنه‌ی پێمه‌وه، ئه‌وه راسته یان هۆكاری تری هه‌یه؟
رۆناڵدینیۆ: به‌راستی نازانم هۆكاره‌كه‌ی چیه، ئاگادارنیم وه‌رزی داهاتوو چی روده‌دات، هیواخوازبوین لیۆناردۆ بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئێستاش نازانین.
پرسیار: هانده‌رێك له‌هندستانه‌وه ده‌پرسێت، چۆن فێربویت كۆنترۆڵی تۆپ بكه‌یت، ئه‌ی ئێستا چۆن ده‌یكه‌یت؟
رۆناڵدینیۆ: له‌گه‌ڵ تۆپدا له‌دایك بووم‌و ئاسانه كه‌یاری بكه‌م، چونكه له‌منداڵیه‌وه به‌رده‌وامم، به‌ڵام به‌رده‌وام پێویستت بهمهشقكردنه، پێشنیاری ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌م.
پرسیار: لهسهنگافورهوه هانده‌رێك ده‌پرسێت چۆن ده‌زانیت كه كاری گرنگت كردوه له ژیانتا؟
رۆناڵدینیۆ: تائێستا نازانم كردومه یان نا، واهه‌ست ده‌كه‌م چه‌ندین كاری گرنگم كردوه، به‌ڵام كاتێك تۆ خه‌ڵات ده‌كرێیت له‌لایه‌ن گۆڵدن فووتهوه ئه‌وا ده‌زانیت كه كاری گرنگت كردوه.
پرسیار: له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌گه‌ر بیر له‌م وه‌رزه‌ت بكه‌ینه‌وه ئه‌وا ساڵێكی ئاسان نه‌بوو، چونكه ئینته‌رمیلان خولی ئیتاڵی‌و جامی ئیتاڵیای برده‌وه؟
رۆناڵدینیۆ: ئه‌وه ژیانه‌و ئه‌وه تۆپی پێیه، نا‌توانیت به‌رده‌وام بیبه‌یته‌وه، ئه‌وه‌ش باشه كه هاوڕێكانم له ئینته‌ر دڵخۆشبوون، هه‌رچه‌نده قورس بوو بۆ ئێمه، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین وه‌رزی داهاتوو بیبه‌ینه‌وه.
پرسیار: له‌وباوه‌ڕه‌داین هانده‌رانی میلان بوه‌ستن تا پێشبڕكێیه‌كی تر، یان ئه‌وانه داوای یاریكه‌ری گه‌وره ده‌كه‌ن بۆ ساڵی داهاتوو؟
رۆناڵدینیۆ: له‌وباوه‌ڕه‌دام هه‌مویان چاوه‌ڕوانی بردنه‌وه‌و ناوێكی گه‌وره ده‌كه‌ن، دوباره ده‌مانه‌وێت تیپێكی مه‌زن دروست بكه‌ین، ته‌نها پێویستمان به بردنه‌وه هه‌یه.
پرسیار: لهباوهڕهدایت گالیو تاسۆتی بتوانن جێگه‌ی لیۆناردۆ بگرنه‌وه؟
رۆناڵدینیۆ: تاسۆتی شاره‌زاییه‌كی باشی هه‌یه‌و جێگری ئه‌نچیلۆتی بووه ماوه‌یه‌كی زۆر له‌یانه‌كه كاری كردوه‌و هه‌موو شتێك ده‌رباره‌ی میلان ده‌زانێت، ئه‌وه هه‌لێكی گرنگه بۆ ئه‌و.
پرسیار: پرسیارێكمان هه‌یه له عێراقه‌وه كه ده‌ڵێت تۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل نیت له مۆندیال، ده‌ته‌وێت بچیت بۆ ئه‌فریقای باشور بۆ هاندانیان؟*
رۆناڵدینیۆ: سه‌یری هه‌ڵبژارده‌كه ناكه‌م، من هانده‌ری به‌رازیلم، به‌ڵام یاریكهرم، ئه‌وه‌نده به ئارامنیم كه سه‌یری یاری تۆپی پێ بكه‌م.
پرسیار: ده‌مه‌وێت قاچت ببینم تابزانم چه‌ند گه‌وره‌یه؟
رۆناڵدینیۆ: تۆ بۆ هه‌رباسی قاچم ده‌كه‌یت (به‌پێكه‌نینه‌وه)!
بێژه‌ره‌كه: به‌ڵێ بێگومان ده‌مه‌وێت قاچی ئه‌و یاریكه‌ره پاڵه‌وانانه ببینم، هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت بزانم كێ ئه‌م خه‌ڵاته ده‌باته‌وه، زۆر دڵخۆشم به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تۆبوین، چونكه ئێمه هه‌ردوكمان (بێژه‌ره‌كان) هانده‌ری میلانین.
رۆناڵدینیۆ: ده‌زانم، به‌و هۆیه‌وه هه‌ست به‌خۆشیه‌كی زۆر ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ دوو كچی جوان‌دا.
پرسیار: ده‌توانیت سڵاو بۆ هانده‌رانت بنێریت له‌ڕێگه‌ی ئێمه‌وه.
رۆناڵدینیۆ: سڵاو بۆ هه‌موو هانده‌ران له میلانۆو سه‌رتاسه‌ری جیهان.
* ئه‌و پرسیاره‌ی كه له عێراقه‌وه ئاراسته‌ی رۆناڵدینیۆ كراوه، هی بڕوا بابه ره‌سوله كه خوێنه‌ری ئاوێنهسپۆرتهو له رێگه‌ی رۆژنامهكهمانهوه ئاراسته‌ی کراوه، به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ 9 پرسیاری تردا، به‌ڵام گۆڵدن فووت ته‌نها ئه‌م پرسیاره‌ی به شیاو زانیوه ئاراسته‌ی رۆناڵدینیۆی بكات.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » رۆناڵدینهۆ:له ته‌له‌فزیۆنیشه‌وه سه‌یری یاری به‌رازیل ناکه‌م » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]