تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

[size=17]زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌كانی ئێوه‌ش كاك سه‌هه‌ند و كاك ئاسۆ و گوڵی یاس..[/size]

6

- Sirwan - نووسی:

مەعزون

مه‌حزون smile

حەناویم

حه‌ناییم smile

وو

دوو smile



ده‌سته‌كانت خۆش بۆ ئه‌م هۆنراوه‌ جوانانه‌ی مامۆستا نالی ...

[size=17]ماشاءلله‌ خه‌بیری بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵانه‌ wink
به‌ینی خۆمان بێت من خۆم نه‌م نووسیته‌وه‌ به‌س خوێندمه‌وه‌و كۆپیم كرد به‌س ئه‌و تێبینیانه‌م نه‌كرد
ئێستا چاكی ده‌كه‌م سوپاس بۆ ڕاست كردنه‌وه‌ی ، سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت:)..
[/size]

5

مەعزون

مه‌حزون smile

حەناویم

حه‌ناییم smile

وو

دوو smile



ده‌سته‌كانت خۆش بۆ ئه‌م هۆنراوه‌ جوانانه‌ی مامۆستا نالی ...

4

[size=16]لە دوگمەی سینەی،دوێنێ نوێژی شێوان
بەیانی دا سپێدەی باغی سێوان

هه‌موو دێره‌كانی زۆر جوان بوون خاتوو ئایـــه خان
ده‌سته‌كانت خۆش بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ و ئاماده‌كردنیان
هه‌ربژیت ....... [/size]

3

هةلبزاردنيكى زور جوانت كردوة ئاية كيان دةستةكانت خوش بيت

2

عەزیزم رۆحی شیرینم،دوو چاوم
دەوای زامی دڵ و جەرگی براوم
ئەتۆ شا من گەدا دادم بپرسە
لەزوڵمی چاوی بیمارت کوژراوم

ده‌ستت خۆش بێت ئایه‌ خــان ، هه‌ڵبژاردنه‌که‌ت جوانه‌ . . .

1

[size=17]عەزیزم رۆحی شیرینم،دوو چاوم
دەوای زامی دڵ و جەرگی براوم
ئەتۆ شا من گەدا دادم بپرسە
لەزوڵمی چاوی بیمارت کوژراوم
ئەگەر نەیدەیتە دەست خۆم قاتیلی خۆم
لەرۆژی ئاخیرەتدا بێ پێناوم
لەباتی خوێنی خۆم رازیم بە ماچێ
دەسا بیدە، تا زیندووم و ماوم
مەکەن مەنعم لە شین ئەی رەفیقان
کەمن مەحزون و غەمین و دڵ شکاوم
لە ژینی خۆم ئومێدم قەتعە نالی
کە سوتاوە هەمو جەرگ و هەناوم


------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

کەتۆی قیبلە، دەمت سا بێنە قوربان
لەسەر قوبلە دلم مەشکێنە قوربان
وەرە بنوارە دوو دەستی حه‌ناییم
حەناوی چی، هەمو خۆ خوێنە قوربان
شەقی کە،بە غەیری حوبی تۆی تێدابێ
بە دەستی خۆت دڵم دەربێنە قوربان
لە بۆ خەلکی خەڵاتت پەخشانی ماچە
خەڵاتی من هەموو خۆ جوێنە قوربان
فتولی چاوەکانت نا نوێنی
بە نالی بەس فیتنە بنوێنە قوربان

------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

لە دوگمەی سینەی،دوێنێ نوێژی شێوان
بەیانی دا سپێدەی باغی سێوان
لە خەوفی تەلعەتی،رۆژ هەر وەکو شێت
بەرو زەردی هەڵات و کەوتە کێوان
دوو چاوی من کەوا کەیلی سروشکن
ئەپێون ئاوی بەحری خوێ بە پێوان
مەکەن لۆمەی پەشێوی دڵ، کە ئەم شەو
پەشێواوە لە بەر پەرچەم پەشێوان
شەرابی لەعلی رومانی لە نالی
حەرامە بێ مەزەی ماچی لێوان

-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

نــــــاڵـــــــی
[/size]