ئه‌وه ناوی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ن كه یاریه‌كانی مۆندیال به كراوه‌یه‌ی ده‌گوازنه‌وه وه ناوی چه‌ند كه‌ناڵێكی دیكه‌م له بێر چووه.
ئێران - كه‌ناڵ3
TRT1
raiuno - ئیتالیا
romania
RTBF Sat
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » شیكردنه‌وه‌ی یاری (ئینگلته‌را × ئه‌مریكا) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ئه‌وه ناوی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ن كه یاریه‌كانی مۆندیال به كراوه‌یه‌ی ده‌گوازنه‌وه وه ناوی چه‌ند كه‌ناڵێكی دیكه‌م له بێر چووه.
ئێران - كه‌ناڵ3
TRT1
raiuno - ئیتالیا
romania
RTBF Sat
راسته..ته‌نها TRT ده‌توانێت بیگوازێته‌وه
[size=24] دةستت خؤش بيت
بةنســبةت نقل كردنى ياريةكان ئةوا هيج كةناليك ناتوانيت بةشيوةيةكلى كراوة ياريةكان بكوازيتةوة[/size]
ئه‌گه‌ر ده‌توانیت ناوی ئه‌و 45 كه‌ناڵه بنووسی وه‌ك بابه‌ت ..سوپسیشت ده‌كه‌ین
سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت ...
براكه‌م مۆندیال موڵكی جه‌زیره سپۆرته تا 2022 ...
پاشان زۆربه‌ی خه‌ڵك له جزیره سه‌یری یاریه‌كان ده‌كه‌ن...
منیش ئه‌زانم مۆندیال موڵكی جه‌زیره‌یه به‌لام له‌و 45 كه‌ناڵه زۆر كه‌ناڵی تێدایه كراوه‌یه منیش له‌به‌ر ئه‌وه نوسیم
45 كه‌نالی دیكه یاریه‌كان ده‌گوازنه‌وه چونكه زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كارتی جه‌زیره‌یان نییه و ده‌توانن له‌و كه‌نالانه
سه‌یر بكه‌ن كه كراوه‌ن.
سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت ...
براكه‌م مۆندیال موڵكی جه‌زیره سپۆرته تا 2022 ...
پاشان زۆربه‌ی خه‌ڵك له جزیره سه‌یری یاریه‌كان ده‌كه‌ن...
ده‌ست خۆش شیكردنهوههكی جوانه به‌لام سه‌باره‌ت به‌و كه‌ناڵانه‌ی كه ئه‌م یاریه ده‌گوازنه‌وه
تۆ ته‌نیا جه‌زیره‌ت نوسیوه به‌لام 45 كه‌ناڵ ئه‌م یاریه ده‌گوازنه‌وه.
[size=24]60 ساڵ به‌سه‌ر چووه له دواین یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكی و ئینگلیزی له جامی جیهانی وه دوا یاری له مۆندیالی 1950 بوو كه به سه‌ركه‌وتنێكی كت و پڕی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكی به كۆتا هات به ئه‌نجامی 1-0 و ئه‌و دۆڕانه وای له هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی كرد دوور بكه‌وێته‌وه له خه‌ونی جیهانی كه پاڵێوراوێكی به‌هێز بوو له‌و پاڵه‌وانیه‌تیه.
ناسنامه‌ی یاری
یـــاری : جامی جیهانی | باشووری ئه‌فریقیا
كۆمه‌ڵه / جه‌وله : كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م | جه‌وله‌ی یه‌كه‌م
بهروار : شه‌ممه | 12 يونيۆ 2010
كات : 18:30 گرینیچ | 9:30 هه‌ولێر
شوێن : ڕۆیال بافۆكینگ | فۆكینگ
كه‌ناڵه‌كان : جه‌زیره سپۆرت WC جه‌زیری سپۆرت +9 جه‌زیره سپۆرت HD
بێژه‌ر : عیسام شه‌والی | عه‌لی محمد عه‌لی
HEAD TO HEAD ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه مێژووییه‌كان
نۆ جار به‌رامبه‌ر یه‌ك یارییان كردووه و ئه‌مریكا له دوو یاری سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه كه‌چی ئینگلته‌را له حه‌وت یاری سه‌ركه‌وتوو بوه
دیدی هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی
ئینگلیزه‌كان وه‌ك به‌ناوبانگن هه‌رگیز پلانی 4-4-2 ناگۆڕن چونكه خۆیان له‌و شێوازه ده‌دۆزنه‌وه و به هاتنی كاپێلۆ هیچ شتێكی ئه‌وتۆ له پێكهاته نه گۆڕا جگه له هه‌ندێك زانیاری ته‌كتیكی ناو یاریگا نه‌بێت،گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی خاڵی بێ هێزیه وه ده‌مێكه به دوای چاره ده‌گه‌ڕێن به‌ڵام گۆڵپارێزی شیاو نیه بۆ به‌رپرسیاره‌تی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته وه ئینگلته‌را له‌م پاڵهونیهتیه بانگهێشتی سێ گۆڵپارێزی كردووه كه هه‌رسێكیان ده‌توانین بڵێین یه‌ك ئاستیان هه‌یه وه ده‌ستنیشان كردنی گۆڵپارێزێك ڕه‌نگه بڕیارێكی گران بێت بۆ كاپێلۆ به‌ڵام به سه‌یر كردنی یارییه دۆستانیهكان ئه‌وا ڕه‌نگه دێڤد جێمس یان ڕۆبێرت گرین ئه‌ركی پارێزگاری كردنی گۆڵی شێره‌كانی ئینگلته‌را بگرێته ئه‌ستۆ،له هێڵی به‌رگری دوو هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌كی هه‌ن و ناكرێت بگۆڕدرێن ئه‌وانیش گلێن جۆنسۆن له لای ڕاست و ئاشلی كۆل له لای چه‌پ،به‌ڵام له ناو جه‌رگی هێڵی به‌رگری دوای تووش بوونی فێردیناند به پێكان ئه‌وا پرسیارێكی زۆر دروست ده‌بێت ئایا كێ هاوكاری جۆن تێری ده‌كات له هێڵی به‌رگری و ئه‌وان نزیكن بن بۆ ئه‌و شوێنه یاریزانی یانه‌ی تۆتنهام لیدلی كینگ و یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول جێمی كاراگێر ـه به هه‌بوونی هه‌ڵبژاردنی به‌شداری پێ كردنی ماتیۆ ئاپسۆن به‌ڵام زۆر دووره وه كاراگێر زۆر نزیكه به هۆی ئه‌زموونی ئه‌و له یارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و تایبه‌ت له یارییه‌كانی جامی جیهانی،هێڵی ناوه‌ڕاست به هۆی نا ئاماده‌یی گاریث باری ئه‌وا كاپێلۆ سه‌ر لێ شێواو ده‌بێت بۆ ده‌ست نیشان كردنی یاریزانێك بۆ شوێنی ئه‌و ئه‌مه‌ش به هۆی ژیری جێرارد و لامپارد له كاتی ھێڕش بردن نه‌ك به‌رگری كردن به‌ڵام پێده‌چێت یاریزانی یانه‌ی مانشسته‌ر یونایتد مایكڵ كاریك له شوێنی باری یاری بكات له یاری یه‌كه‌م وه له لایه‌كان ڕه‌نگه فیلیپس و لێنۆن ببینین به‌ڵام پێناچێت لێنۆن له سه‌ره‌تایی یارییه‌كه به‌شداری بكات بۆیه جێمس میڵنێر پاڵێوراوی سه‌ره‌كی بۆ یاری كردن له‌و شێونه،له هێڵی پێشه‌وه بێ گومان واین ڕوونی یه‌كێكه له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڵام یاریزانی دووه‌م گومانی تێدایه له نێوان هێسكی و كراوچ و دیفۆ به‌ڵام له یارییه دۆستانیهكان هێسكی به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاری ده‌كرد بۆیه پێشبینیه‌كان هه‌مووی بۆ هێسكی ده‌نگ ده‌ده‌ن.
دیدی هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكی
پێده‌چێت هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكیش به پێكهاته‌ی 4-4-2 یاری بكات چونكه ڕه‌نگه ئه‌مه گونجاوترین پێكهاته بێت بۆ ڕاهێنه‌ر بۆب بڕادلی بۆ وه‌ستاندنی شاڵاوه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی چونكه له كاتی به‌رگری كردن ده‌كرێت پێكهاته‌كه ببێته 5-4-1 ئه‌مه‌ش بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی مه‌ترسی ڕونی و جێرارد،چه‌ندین یاریزانی ئه‌مریكی هه‌ن له خوولی ئینگلیزی یاری ده‌كه‌ن وه‌ك تیم هاوارد و دۆنۆڤان و سپێكتۆر و دێمپسی بۆیه ده‌توانن شێوه‌ی یاری كردنی ئینگلته‌را ئاشكرا بكه‌ن له ماوه‌ی یارییه‌كه،به پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌وا یاریزانی لاو جۆزێ ئالتیدۆر به‌شداری له یارییه‌كه ده‌كات ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی گومان هه‌بوو له به‌شداری كردنی به هۆی تووش بوونی به پێكان له یاری دۆستانه‌ی به‌رامبه رههڵبژاردهی ئوستوڕالی.
پێكهاته‌ی چاوه‌ڕوان كراوی ئینگلته‌را
جێمس
كۆل – تێری – كاراگێر – جۆنسۆن
جێرارد – كاریك – لامپارد – فیلیپس
ڕونی – هێسكی
پێكهاته‌ی چاوه‌ڕوان كراوی ئه‌مریكا
هاوارد
سپێكتۆر – شێریندۆل – ئۆنیوا – بۆكانێگرا
دێمپسی – تۆرێس – برادلی – دۆنۆڤان
بۆدل – ئالتیدۆر
ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی
نــاو : واین ڕونی
به‌رواری له دایك بوون : 24-10-1985
شوێنی له دایك بوون : لیڤه‌رپوول – ئینگلته‌را
شوێن : هێڕشبه‌ر
یانه : مانشسته‌ر یونایتد – ئینگلته‌را
ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكی
نــاو : لاندۆن دۆنۆڤان
به‌رواری له دایك بوون : 4-3-1982
شوێنی له دایك بوون : نیوجێرسی – ئه‌مریكا
شوێن : هێڵی ناوه‌ڕاست
یانه : لۆس ئه‌نجلۆس گالاكسی – ئه‌مریكا[/size]
سه‌فین:یاریگا
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » شیكردنه‌وه‌ی یاری (ئینگلته‌را × ئه‌مریكا) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]