[size=16]بە پێی ڕاپرسییەكی سەنتەری ڕۆشنبیریی "ئاسوودە" كە نزیكەی پێنج هەزار كەس بەشدارییان تێدا كردووە، "زاگرۆس تیڤی" زۆرترین بینەری هەیە كە ڕێژەكەی دەگاتە 19%. هاوكات لە پرسیارێكی دیكەدا سەبارەت بەوەی كە كام لەم كەناڵانە كاریگەرتر و بەهێزتر و ڕاستگۆترە، زۆرترین بەشداربووی ئەو ڕاپرسییە دەنگی "بەڵێ"ـیان بە "كوردستان تیڤی" داوە.
بارەگای سەرەكیی سەنتەری ڕۆشنبیری ئاسوودە لە شاری هەولێرە و، ئەم ڕاپرسییەیش لە لایەن 21 كەسی خۆبەخشەوە ئەنجام دراوە، كە لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆكدا فۆڕمەكان دابەش كراون و لە هەولێر 1500 فۆڕم و لە سلێمانیش 2000 فۆڕم و لە دهۆكیش 1500 فۆڕم دابەش كراوە و 4هەزار و 945 فۆڕمیش گەڕاوەتەوە.
"زاگرۆس تیڤی" زۆرترین بینەری هەیە
لە پرسیاری یەكەمدا هاتووە كە زۆرترین كات سەیری كام كەناڵە تەلەڤزیۆنییە دەكەیت؟، وەڵامی بەشداربووان بەم شێوەیە بووە:
"زاگرۆس تیڤی" 19%، "كوردستان تیڤی" 14%، "تەلەڤزیۆنی گەلی كوردستان" 12%، تەلەڤزیۆنی "كەی ئێن ئێن" 10%، "كەناڵ 4" 10%، "كوردسات" 9%، "سپێدە" 8%، پەیام "6%" و "كۆڕەك"ـیش 5%.
"كوردستان تیڤی" ڕاستگۆترینیانە
لە پرسیاری دووەمدا كە ئایا هەواڵی كام لەم كەناڵانە كاریگەرتر و بەهێزتر و ڕاستگۆترە؟، 29% دەنگیان بۆ "كوردستان تیڤی" داوە، 18% بۆ "زاگرۆس تیڤی"، "تەلەڤزیۆنی گەلی كوردستان"ـیش" 15%، "كوردسات" 11% و تەلەڤزیۆنی "كەی ئێن ئێن" 10%، سپێدە 9% و "پەیام"ـیش 7%.
"زاگرۆس" لە بەرنامەی سیاسییش یەكەمە
لە پرسیاری سێیەمدا ئەوە خراوەتە ڕوو كە زیاتر بەرنامەی سیاسی لە كام لەم كەناڵانەدا سەیر دەكەیت و جێگەی ڕەزامەندیتە؟
29% "زاگرۆس تیڤی"ـیان هەڵبژاردووە، 17% "تەلەڤزیۆنی گەلی كوردستان"، 13% "كوردستان تیڤی"، 11% تەلەڤزیۆنی "كەی ئێن ئێن"، 11% "سپێدە" و 9% "پەیام" و 8%ـیش "كوردسات".
لە بەرنامەی هونەریدا "كەناڵ 4" یەكەمە
لە پرسیاری چوارەمدا هاتووە كە بۆ بەرنامە هونەرییەكان، زۆرترین كات سەیری كام كەناڵە دەكەیت و بەرنامەی كام كەناڵ سەرنجڕاكێشە؟
25%ـی بەشداران دەنگیان بە "كەناڵ 4" داوە، 19% "زاگرۆس تیڤی"، 14% "كوردسات"، 14% "كۆڕەك تیڤی"، 10% تەلەڤزیۆنی "ڤین"، 7%"كوردستان تیڤی"، 6%ـیش "گەلی كوردستان".
لە بەرنامەی تەرفیهییش هەر "كەناڵ 4" لە پێشەوەیە
لە پرسیاری پێنجەمدا كە ئایا بۆ بەرنامە تەرفیهییەكان، زۆرترین كات سەیری كام كەناڵە دەكەیت و بەرنامەی كام كەناڵ سەرنجڕاكێشە؟
"كەناڵ" 4 29%، "زاگرۆس تیڤی" 20% و "كوردسات" 13% و "كۆڕەك تیڤی" 15%، تەلەڤزیۆنی ڤین 9% و "كوردستان تیڤی" 4%، گەلی كوردستان 5%، تەلەڤزیۆنی "جەماوەر"ـیش 4%.
لە بەرنامەی دۆكیومێنتاری "كوردستان تیڤی" یەكەمە
لە پرسیاری شەشەمدا، هاتووە كە بەرنامە دۆكیومێنتارییەكانی كام لەم كەناڵە گرنگە؟
"كوردستان تیڤی"21%، "گەلی كوردستان" 21%، "زاگرۆس تیڤی" 19%، "كوردسات" 12%، "پەیام" 7%، "سپێدە" 6%، "كۆڕەك" 6%، "كەی ئێن ئێن"ـیش 4%.
بۆ فیلمیش "كەناڵ 4" یەكەمە
لە پرسیاری حەوتەمدا هاتووە كە بۆ فیلم سەیری كام لەم كەناڵانە دەكەیت؟
"كەناڵ 4" 23%، "زاگرۆس تیڤی" 22%، "كوردسات" 12%، "كۆڕەك تیڤی" 10%، "ڤین تیڤی" 10%، "كوردستان تیڤی" 9%، سپێدە 6%، "پەیام"ـیش 5%.
"كوردستان تیڤی" لە وەرزشیش یەكەمە
لە پرسیاری هەشتەم و كۆتاییدا هاتووە كە بۆ بەرنامەی وەرزش سەیری كام كەناڵی تەلەڤزیۆن دەكەیت؟
"كوردستان تیڤی" 19%، "زاگرۆس تیڤی" 19%، "كوردسات" 18%، "گەلی كوردستان" 15، "سپێدە" 10%، "پەیام" 8% و "كەی ئێن ئێن"ـیش 8%.
سهرچاوه:كوردڵاین
--------------------------------------------------------------------------------[/size]