تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

به‌ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هاتووچۆو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و دیاریكردنی خێرای لێخوڕینی ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن شۆفێرانه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك كامێرای هۆشیاری خێرای لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر داناوه‌، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هاتووچۆو رێكخستنی سیستمی هاتووچۆ له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
له‌ئێستاشدا له‌پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك له‌و كامێرایانه‌ دانراون كه‌ رۆژانه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی هاتووچۆوه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، كاری ئه‌م كامێرایانه‌ش وێنه‌گرتنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یه‌ كه‌ له‌شه‌قاماكاندا له‌و خێراییه‌ی بۆیان دیاری كراوه‌ خێرایه‌كه‌یان زیاتره‌، به‌مه‌ش سه‌رپێچی هێماكانی هاتووچۆ ده‌كه‌ن ئامانج له‌دانانی ئه‌م كامێرایانه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هاتووچۆیه‌ كه‌ ساڵانه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاووڵاتیان گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و جگه‌ له‌ كه‌مئه‌ندامبوونی به‌شێكی تریشیان، له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی كامێراكانی سه‌رشه‌قام، تائێستا 2699 شوفێر له‌ناو شاری هه‌ولێر سه‌رپێچیان كردووه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی شاریش 18081 شوفێر به‌خێرای لێخوڕینی ئۆتۆمبێل سه‌رپێچیان كردووه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ناز شه‌ریف ئه‌فسه‌ری یه‌كی هاتووچۆو سه‌رپه‌رشتیاری كامێرای ناوشار، له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا ئاماژه‌ به‌و رووداوانه‌ ده‌كات كه‌ به‌هۆی خێرای لێخوڕینی ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن شوفێرانه‌وه‌ رووده‌دات، هه‌روه‌ك داواش له‌ شوفێران ده‌كات ره‌چاوی هێماكانی هاتووچۆبن بۆ ئه‌وه‌ی به‌دووربن له‌هه‌موو رووداوێكی هاتووچۆ كه‌جگه‌ له‌ زه‌ره‌ر هیچی تر به‌دوای خۆی ناهێنێت.
سه‌باره‌ت به‌دانانی كامێرای سه‌رشه‌قامیش له‌لایه‌ن پۆلیسی هاتووچۆوه‌ سه‌رپه‌رشتیاری كامێرای ناوشار رۆشنایی خسته‌سه‌ر چۆنیه‌تی دانانی كامێراكان له‌ شوێنه‌ گرنگه‌كان به‌ تایبه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ هێمای هۆشیاری تیادا دانراوه‌.
سه‌باره‌ت به‌جۆری سزای سه‌رپێچی كاریش، چیمه‌ن جه‌لال عه‌بدوڵڵا ئه‌فسه‌ری یه‌كی هاتووچۆی ماف له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، تیشكی خسته‌سه‌ر قۆناغی دووه‌می كاره‌كانی كامێرای سه‌رشه‌قام، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و وێنانه‌ی كه‌ كامێراكان وێنه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ ده‌گرن كه‌ خێرایان زیاتره‌ له‌وه‌ی كه‌به‌پێی هێماكانی هاتووچۆ بۆیان دیاریكراوه‌، هه‌روه‌ك ئه‌م كامێرایانه‌ ته‌واوی زانیاری له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ به‌دیارده‌خه‌ن وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ سه‌لماندنی سه‌رپێچی كار وه‌ك نیشاندانی كات و شوێنی سه‌رپێچیكردن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ ئێمه‌ وه‌ك قۆناغی دووه‌م و كۆتایی پسوڵه‌و زانیاری ته‌واو له‌ رێگه‌ی پۆسته‌ ره‌وانه‌ی ماڵی ئه‌و هاووڵاتییه‌ ده‌كرێت كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ناوه‌، بڕی سزای ماددیش 30 هه‌زار دیناره‌، دانانی كامێرای هۆشیاری له‌سه‌رشه‌قامه‌كان بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هاتووچۆ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری هاتوچۆیه‌ له‌ناو شۆفێران به‌ ئامانجی پاراستنی سامانی گیانی و مادی هاووڵاتیان كه‌ به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆ ساڵانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاووڵاتیان ده‌بن به‌ قوربانی خێرای لێخوڕین و ئه‌مه‌جگه‌له‌و زیانه‌ مادییه‌ زۆره‌ی كه‌به‌ر هاووڵاتیان ده‌كه‌وێت، بۆیه‌پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك ره‌چاوی هێماكانی هاتووچۆ بكه‌ین به‌ هیوای كه‌مبونه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌هه‌رێمی كوردستاندا
سه‌رچاوه‌:كورلاین