سوپاس زۆر سوپاس
سه رکه وتووبیت به رێزم .
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » (-( ژیــــــــان لــه وێـــیــــه ،،،،،لای تـــــــۆ ! )-) » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوپاس زۆر سوپاس
سه رکه وتووبیت به رێزم .
جوانه زۆر جوانه . . .
دهستهکانت خۆش ڤینۆس خــان ، ههر بژیــت.
زۆر سوپاس بۆ 2 برا به رێزه که
ته مه ن درێژ بن .
بهڕاستی جوان بوو، دهستت خۆشبێت ڤینۆس.
بهڕاستی جوان بوو، دهستت خۆشبێت ڤینۆس.
زۆر سوپاس بۆ په یامه کانتان
بژین
[center][size=16]زۆر زۆر جوان بوو دهستهكانت خۆش خاتوو ڤینۆس خان بۆ ئامادهكردنی ئهم هۆنراوه جوانه ..
[/size][/center]
dast xosh babatake srnj rakesha
[size=20]
ژیــان لـه وێــیــه ،،، لای تــۆ
گوێم لە هاتنەکانتە بەحەسرەت گفتوگۆیەک
گوێم لە هەناسەکانتە بە ئیشتیاقی ماچێک ..
تاساو و ماندوو
گریاو و بێزار ..
پەیتا پەیتا هەنگاو دەنێی بۆ لای من
ناگەیتە لام ..
دەگەڕێیت بۆ ساتێک دیدارم
دیار نیم لە هیچ شوێنێک ..
تۆ نازانی من لێرەم
هەناسەیەک لەولای تۆوە لە گریان رادەمێنم
تۆ نامبینی ؟!!
لە تەنیشت ماڵی خەیاڵەکانت دانیشتووم
بیر لە خۆکوشتنی پەپولەکان دەکەمەوە وەرزی بەهار
بیر لە تەریکبوونی نەورەسەکان دەکەمەوە وەرزی عاشقبوون
بیر لە دار سنەوبەرێک دەکەمەوە وەرزی شێتی
بیر لە تۆ دەکەمەوە وەرزی غوربەتیی ..
دوورییم لە تۆ هێندەی دووری هەورە لە باران
هێندەی شەپول لە دەریا
هێندەی گریان لە چاوی دایکی شەهیدێک ..
دوورم لە تۆ
نزیکم لە تۆ ..
من دەتوانم بە دەنگی هەناسەت هەموو وشەکانی ناخت بدۆزمەوە
دەتوانم بە سێبەری پرچەکەت ماڵی خەیاڵەکانت پەیدا بکەم
بە ریتمی هەنسکەکانت روگەی فرمێسکت ببینم ..
من دەتوانم لەو پەری غوربەتەوە
بە سەفەری خەیاڵێک بێمە نزیک خەرمانی وشەکانی ناخت
مشتێک لە گوڵی ئەندَیشەکانت بکەمە نمونەی هەموو بێزارییەکانت
بیکەمە شەتڵی گوڵی گریان لە رۆخی روباری خەمێک
بیکەمە گەردەنەیەک لەپێکەنین بۆ گەردنی ئومێدەکانی تۆ
لەگەل کۆتایی وەرزی چاوەڕوانی بەبێدەنگی دەڵێم:
هاتم و باوەشێک بزەم هێناوە لەگەڵ خۆم
دەیکەمە دیاری ژوورە چۆڵەکەت
دەیکەمە فوارە بۆ باخچەکەتان
دەیکەمە بەستەیەکی نوێ بۆ ژیان
ژیان لای تۆیە
لای باوەشەکانی تۆ
لای گریانەکانی تۆ
لای گومانە نارنجییەکانی بەیانیانی تۆ
لای تۆیە ژیان
لە نزیک پرچەکەت رادەکشێت
شەوان لەسەر سەرینەکەت خەونی بوونەوە دەبینێت
لای تۆیە ژیان .. ژیان لای تۆیە
عــومـه ر سـه یـــده [/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » (-( ژیــــــــان لــه وێـــیــــه ،،،،،لای تـــــــۆ ! )-) » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]