تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » زمان............. » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

ده‌سته‌كانت خۆش كاك وه‌ن بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته‌
خوای گه‌وره‌ جه‌زای خێرت ئه‌داته‌وه‌ انشالله‌ .

1

سوپاس بۆ خوا زۆرێك له‌ گه‌نجه‌کانمان ئه‌بینین که‌ دامێنی خۆیان پاراستووه‌ ، به‌ڵاس سه‌د حه‌یف و موخابن که‌ له‌ پاراستنی زمانین نابووت و ماڵ وێرانن ، زۆر به‌ده‌گمه‌ن زمانین له‌ غه‌یبه‌تی زانایان پاراستووه‌؟ له‌ کاتێکدا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێ : موسڵمانی ڕاسته‌قینه‌  ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ موسڵمانان له‌ ده‌ست و زمانی دڵنیا بن.
یان ده‌فه‌رموێ : ( به‌نده‌یه‌ك قسه‌یه‌کی ئه‌وتۆ ده‌کات که‌ بیری لێ ناکاته‌وه‌ داخوا باشه‌ یان خراپه‌ ، به‌و قسه‌یه‌ دوورتر له‌ نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواوه‌ ئه‌خلیسکێته‌ ناو ئاگر ( خوا په‌نامان دا).
یان شاعیر ده‌ڵێ :
گوێگرتن جوانه‌ و بێ ده‌نگیش مه‌ردی
ئه‌گه‌ر قسه‌ت کرد زۆرمه‌ڵێ چیدی
گه‌ر له‌ بێ ده‌نگیتا یه‌کجار په‌شیوان
له‌ قسه‌ کردنتا چه‌ندین جاری دی

( حاتم الاصم) ده‌لێت : ئه‌گه‌ر یه‌کێ له‌وانه‌ی که‌ هه‌رده‌م وه‌ داوای قسه‌ی خه‌ڵکیوه‌ن و چی له‌ ده‌میانه‌وه‌ ده‌ربچێت ڕاست و رێك دێن و ئه‌ینووسنه‌وه‌، ئه‌وا به‌رده‌وام تۆ خۆتت لێی ئه‌پاراست ، به‌ڵام ئه‌ی بۆ بیرناکه‌یته‌وه‌ ، که‌ ئه‌وه‌تا یه‌کێك هه‌یه‌ که‌ قسه‌کانت وه‌رئه‌گرێت و به‌ چاکه‌و خراپه‌وه‌ ئه‌ینووسێت ، به‌ بێ ئه‌وه‌ی که‌ تۆ هه‌ستت پێی کردبێت که‌ نایه‌یت خۆتی لێ بپارێزێت؟!!
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت :{ له‌ پاشمله‌ باسی یه‌کتر مه‌که‌ن ناوی یه‌کتر به‌ خراپ مه‌به‌ن ، ئایا که‌ستان خۆشی دێت له‌وه‌ی گۆشتی برای خۆی به‌مردووی بخوات دیاره‌ کاری واتان زۆر پێ سه‌خت و ناخۆشه‌} الحجرات 12

پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێ : ئایا ئه‌زانن ، قسه‌ی پاشمله‌ چییه‌ ؟ گوتیان خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ئه‌زانن ، فه‌رمووی : باس کردنی برایه‌کته‌ به‌ چه‌شنێك که‌ پێی ناخۆشه‌ ، گوتیان : ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌یڵێن له‌ براکانماندا هه‌بوو؟ فه‌رمووی : ئه‌گه‌ر وابێت که‌ ئه‌یلێت : ئه‌وه‌ غیبه‌تت کردووه‌ ، ئه‌گه‌ر وایش نه‌بێت ئه‌وه‌ تۆمه‌تت بۆی هه‌ڵبه‌ستووه‌.

یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » زمان............. » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌