ده‌سته‌كانت خۆش كاك وه‌ن بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته
خوای گه‌وره جه‌زای خێرت ئه‌داته‌وه انشالله .
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » زمان............. » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌سته‌كانت خۆش كاك وه‌ن بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته
خوای گه‌وره جه‌زای خێرت ئه‌داته‌وه انشالله .
سوپاس بۆ خوا زۆرێك له گه‌نجه‌کانمان ئه‌بینین که دامێنی خۆیان پاراستووه ، بهڵاس سه‌د حه‌یف و موخابن که له پاراستنی زمانین نابووت و ماڵ وێرانن ، زۆر به‌ده‌گمه‌ن زمانین له غه‌یبه‌تی زانایان پاراستووه؟ له کاتێکدا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێ : موسڵمانی ڕاسته‌قینه ئه‌و که‌سه‌یه که موسڵمانان له ده‌ست و زمانی دڵنیا بن.
یان ده‌فه‌رموێ : ( به‌نده‌یه‌ك قسه‌یه‌کی ئه‌وتۆ ده‌کات که بیری لێ ناکاته‌وه داخوا باشه یان خراپه ، به‌و قسه‌یه دوورتر له نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواوه ئهخلیسکێته ناو ئاگر ( خوا په‌نامان دا).
یان شاعیر ده‌ڵێ :
گوێگرتن جوانه و بێ ده‌نگیش مه‌ردی
ئه‌گه‌ر قسه‌ت کرد زۆرمهڵێ چیدی
گه‌ر له بێ دهنگیتا یه‌کجار په‌شیوان
له قسه کردنتا چه‌ندین جاری دی
( حاتم الاصم) ده‌لێت : ئه‌گه‌ر یه‌کێ له‌وانه‌ی که هه‌رده‌م وه داوای قسه‌ی خهڵکیوهن و چی له ده‌میانه‌وه ده‌ربچێت ڕاست و رێك دێن و ئه‌ینووسنه‌وه، ئه‌وا به‌رده‌وام تۆ خۆتت لێی ئه‌پاراست ، به‌ڵام ئه‌ی بۆ بیرناکه‌یته‌وه ، که ئه‌وه‌تا یه‌کێك هه‌یه که قسه‌کانت وه‌رئه‌گرێت و به چاکه‌و خراپه‌وه ئه‌ینووسێت ، به بێ ئه‌وه‌ی که تۆ هه‌ستت پێی کردبێت که نایه‌یت خۆتی لێ بپارێزێت؟!!
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت :{ له پاشمله باسی یه‌کتر مه‌که‌ن ناوی یه‌کتر به خراپ مه‌به‌ن ، ئایا که‌ستان خۆشی دێت له‌وه‌ی گۆشتی برای خۆی به‌مردووی بخوات دیاره کاری واتان زۆر پێ سه‌خت و ناخۆشه} الحجرات 12
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێ : ئایا ئه‌زانن ، قسه‌ی پاشمله چییه ؟ گوتیان خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ئه‌زانن ، فه‌رمووی : باس کردنی برایهکته به چه‌شنێك که پێی ناخۆشه ، گوتیان : ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌یڵێن له براکانماندا هه‌بوو؟ فه‌رمووی : ئه‌گه‌ر وابێت که ئه‌یلێت : ئه‌وه غیبهتت کردووه ، ئه‌گه‌ر وایش نه‌بێت ئه‌وه تۆمه‌تت بۆی هه‌ڵبه‌ستووه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » زمان............. » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]