تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

HALWEST نووسی:

منیش ده‌ڵێم ئینشاالله ئه‌م جۆره‌ ڕه‌فتارانه‌ی مامۆستاكان نامێنێن و پێشترده‌كه‌وین.
سوپاس بۆپه‌یامه‌كه‌ت.

4

ALONE HEART نووسی:

بابه‌تێکی زۆر جوانه‌، شتی وه‌هامان له‌ پۆلدا زۆر بینیوه کاتێک سه‌رپه‌رشتیار ده‌هاته‌ قوتابخانه‌که‌مان، هیوادارم ئه‌م جۆره‌ دوواکه‌وتوویه‌مان نه‌مێنێت.

3

منیش ده‌ڵێم ئینشاالله ئه‌م جۆره‌ ڕه‌فتارانه‌ی مامۆستاكان نامێنێن و پێشترده‌كه‌وین.
سوپاس بۆپه‌یامه‌كه‌ت.

2

بابه‌تێکی زۆر جوانه‌، شتی وه‌هامان له‌ پۆلدا زۆر بینیوه کاتێک سه‌رپه‌رشتیار ده‌هاته‌ قوتابخانه‌که‌مان، هیوادارم ئه‌م جۆره‌ دوواکه‌وتوویه‌مان نه‌مێنێت.

1

تیرۆركردنی تواناكان

جەنابی سەرپەرشتیار بەڕێوەبەری یەكێك لە قوتابخانە بنەڕەتییەكانی شارۆچكەیەكی ئاگادار كردەوە كە بە نیازە سەردانی قوتابخانەكەیانە، ئەو رۆژەی كە بەرەو قوتابخانەكە بە رێكەوت، لە رێگادا ئۆتۆمبێلەكەی تووشی گرفتێك هات، كە لە ئەنجامدا لە كاركەوت، ئەویش بە سەرسامییەوە لە نزیك ئۆتۆمبێلەكەی راوەستاو نەیدەزانی چی بكات! لەو كاتەدا كە سەرپەرشتیار بەو پەڕی نیگەرانییەوە لە ناچاریدا لە نزیك ئۆتۆمبێلەكەی راوەستابوو، قوتابییەك بەوێدا تێپەڕی‌و چاوی پێكەوت، زانی كە ئۆتۆمبێلەكەی گرفتێكی تێدایەو لە كار كەوتووە، لە جەنابی سەرپەرشتیار نزیك بووەوەو دوای سڵاو پرسی: دەتوانم یارمەتیت بدەم‌و هاوكاریت پێشكەش بكەم؟ سەرپەرشتیاریش لەو قەیرانەدا لە وەڵامدا گوتی: هیچ لە چاكردنی ئۆتۆمبێل دەزانی؟ قووتابییەكە زۆر درێژەی بە وەڵامی پرسیارەكە نەداو یەكسەر بۆنیتی ئۆتۆمبێلەكەی هەڵدایەوەو دەستی بە كاری خۆی كردو پاش ماوەیەك داوای لە جەنابی سەرپەرشتیار كرد ئۆتۆمبێلەكەی بخاتە گەڕ، ئۆتۆمبێلەكە كەوتە كارو سەرپەرشتیار لەو كێشەیە رزگاری بوو! سەرپەرشتیار بە گەرمی سوپاسی قوتابیەكەی كرد، بەڵام ویستی نهێنی ئەوە بزانێت كە بۆچی لەم كاتەدا لە قوتابخانە نییەو چی دەكات لێرە؟! قوتابیەكە لە وەڵامدا گوتی: (ئەمڕۆ جەنابی سەرپەرشتیار سەردانی قوتابخانەكەمان دەكات، منیش لە پۆلەكەدا تەممەڵترین قوتابیم، لەبەرئەوە مامۆستاكەم پێی گوتم: بگەڕێمەوە ماڵەوە بۆئەوەی خەجاڵەتمان نەكەیت؟!) لەم چیرۆكەوە چی فێردەبین: 1- پێوەری ئێمە بۆ زیرەكی‌و تەممەڵی قوتابییەكان تەنها فێربوونی وانەكانی قوتابخانەیە‌و رەچاوی هیچ پێوەرێكی تر ناكەین. 2- دۆزینەوەی تواناو بەهرەی منداڵەكانمان، پێویستە لە سەرەتای تەمەنی منداڵیانەوە دەست پێ بكات، تا بتوانین ئاڕاستەیەكی دروستییان بكەین، بۆئەوەی سوود لە بەهرەكانیان وەربگرین. 3- هەموو منداڵەكان زیرەكن‌و لە بنەڕەتدا هیچ منداڵێك تەممەڵ نییە، لێكۆڵینەوەكان ئەوە دەسەلمێنن هەموو منداڵەكان كە لە دایك دەبن ئاستی ژیری‌و زیرەكییان وەكو یەك وایەو لە 1%ی رێدەكەوێت كە منداڵێك ئاستی نزمتر بێت، بەڵام بە داخەوە لە دواییدا ئەم رێژەیە پێچەوانە دەبێتەوەو لە (100) منداڵ جاری واهەیە یەك منداڵ بە زیرەك‌و لێهاتوویی لە قەڵەم دەدرێت‌و ئەوانی تر یا بە زیرەكی مامناوەندی یا بە تەممەڵ ناوزەد دەكرێت. 4- مەرج نییە هەموو منداڵەكانمان ببنە مامۆستا‌و پزیشك بەڵكو ئێمە پێویستمان بە هەموو پسپۆڕییەكان هەیەو میكانیكی‌و كارەبایی‌و دارتاشی‌و پسپۆرو.... هتد، هەموو پێویستن. 5- بە داخەوە نەك هەر لە منداڵیدا بەڵكو تا قۆناغی زانكۆو دوای زانكۆش تەنها كۆی نمرەكان پێوەری ئێمەن، بۆ دیاریكردنی قوتابی زیرەك‌و بەهرەمەند. لە هەموو سەیرتر ئەوەیە كە ئەگەر خوێندكارێكی بەهرەمەند نمرەكەی نزم بێت بیەوێت بچێتە بەشێك كە تیایدا بەهرەمەندە نایەڵن ئەگەر نمرەكەی لەو بەشە نزمتر بێت. بەڵام ئەگەر قوتابییەكی نمرە بەرز ئەگەر بەهۆی گرفتەكانی ژیانەوە لە كۆلێژێكی بڵندەوە دایبەزێنێ كەس رێگای لێ ناگرێت‌و ناڵێت حەیفە بۆ تۆ لە كۆلێژی پزیشكی یان یاساوە دایبەزێنیت بۆ پەیمانگا، ئەوەش ئەوە دەسەلمێنێت كە ئێمە هیچ بە تەنگ وزەو تواناكانەوە نایەین‌و بە لامانەوە گرنگ نین! 6- با هەر كەسە لەو بوارەدا بە كاربهێنین كە تیایدا بەهرەمەندن‌و ئارەزوویان لێیەتی، ئازادی بە نەوەكانمان بدەین خۆیان دواڕۆژی خۆیان هەڵبژێرن.

سه‌رچاوه‌-گۆڤاری بڕیار