dast xosh
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » بێژەرانی كورد جێیان بە عەرەبەكان لەق كردووە » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
dast xosh
دهست خۆش بابه تێکی جوانه
گرنگیدانی كەناڵە تەلەڤزیۆنییە لۆكالییەكانی هەرێمی كوردستان بە گواستنەوەی یارییەكانی مۆندیال بە زمانی ڕەسەنی كوردی تا ڕاددەیەك هەنگاوێكی باشە بۆ دووركەوتنەوەی وەرزشدۆستانی كورد لە كەناڵە عەرەبییەكان و بێژەرانی ئەو كەناڵانە.
لە بیرمانە لە ساڵانی ڕابردوو و تا ئەم دوایانەیش (یوسف سەیف، عیسام شەوالی، ڕەئوف خلەییف و عەلی محەمەد عەلی و هتد....)ـیان لە ئێمە كردبووە "تەڕەزان" و وەكو بنێشتە خۆشە ناویان لە سەر دەمی هەموومان بوو، بەڵام سوپاس بۆ خوا بە هۆی بوونی ژمارەیەك بێژەری كورد خەریكە وردە وردە ئەم ناوانە لە بن گوێی بینەر و بیسەری كورد دەسڕێنەوە و پەڕاوێز دەخرێن.
هەروەها ئەگەر گوزەرێك بكەیت بە نێو پارك و ڕێستۆرانت و شوێنە جۆراوجۆرەكانی شارەكانی كوردستاندا، ئەم ڕاستییەت بۆ ڕوون دەبێتەوە و دەبینیت كە وەرزشدۆستانی كورد چۆن بە كۆمەڵ لە دەوری كەناڵە لۆكاڵییەكان كۆبوونەتەوە و گوێیان بۆ بێژەرانی كورد شل كردووە، لە جێی ئەو بێژەرە عەرەبانەیش بەردەوامیش ناوی بێژەرانی كوردیان لەسەر دەمە.
ئێستا سەرەتای بەرپابوونی شۆرشێكی ڕۆشنبیریی وەرزشییە لە دژی بێژەرانی غەیرە كورد، بۆیە داواكارم لە بێژەرانی كورد بەو توانا مادییە كەمەی بۆیان فەراهەم كراوە بەردەوام بن و گوێ بۆ هەموو ڕەخنەیەكی بینەری كورد شل بكەن و ڕەشبین نەبن، چونكە دڵنیامە لە داهاتوودا لەسەر دەستی ئێوە وەرزشوانان و وەرزشدۆستانی كورد ڕزگاریان دەبێت لە گوێگرتن و گرنگیدان بە كەناڵەكانی (جەزیرە سپۆرت، ART و عێراقییە) و بێژەرەكانی ئەو كەناڵە جۆراو جۆرانە.
داواكارم لە بێژەرانی وەرزشی كوردستان بۆ ئەوەی سەرنجی زۆرترین بینەری كورد بۆ خۆیان ڕابكێشن و زۆرترین هەواداری وەرزشی لە دەوری شاشەكانیان كۆبكەنەوە، پێویستە لە كاتی گواستنەوەی یارییەكان تا بتوانن بە بەردەوامی میوانداریی كەسانی شارەزا و پسپۆرانی وەرزشی بكەن و بە هەموویان شڕۆڤە بۆ ئاست و ئەنجامی یارییەكان بكەن و تینوویەتی وەرزشوانانی كورد بە لێكدانەوە و قسەكردن لەسەر ڕەوش و ئەنجامی یارییەكان بشكێنن، بەڵام هیوادارم بەر لەوەی بێنە نێو ستۆدیۆكانیان، خۆیان بە باشی ئامادە بكەن، كە پێم وایە ئەمەیش كارێكی قورس نییە، چونكە ئەمڕۆ هەموومان دەتوانین بە هۆی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیاوە، ئاگاداری بچووكترین و خێراترین هەواڵ و زانیاری بین لەسەر ڕابردوو و ئێستا و داهاتووی هەڵبژاردە و بارودۆخ و پلانی تیپەكانی جیهان
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » بێژەرانی كورد جێیان بە عەرەبەكان لەق كردووە » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]