تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » میوان و مۆندیال » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

6

dast xosh bo am babata
mnish la darawa sairy  mondial  dakam

5

ههههههههههههههههههه
شه‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ سه‌یری مۆندیال ده‌که‌م

ده‌ست خۆس

4

Ricardo نووسی:

[size=16] ههههههههههههههههه
ئةو بةزمةش هةية ئاگــــامان لێــــــــنية [/size]

3

[size=24]هههههههههههههههههههههههه
بابه‌تێکی زۆر جوانه‌
له‌م شه‌وانه‌ میوانمان هات ئێمه‌ش له‌دیار مۆندیال
بووین وتی بیکه‌نه‌ فلیمی بێریڤان
ئێمه‌ش چ بڵین
تاته‌واو بوو یاریمان نه‌دیت

ده‌ست خۆش[/size]

2

[size=16] ههههههههههههههههه
ئةو بةزمةش هةية ئاگــــامان لێــــــــنية [/size]

1

میوانێكی یەكمانگە، چوار ساڵ جارێك دێت، وەرزشوانانیش بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئەو مانگە دەكەن، كەچی هەندێك كەس، لەو كاتەدا میوانكاری گەرم دەكەن و مۆندیال لە كەسانی دیكە تاڵ دەكەن، وەك ئەوە وابێ كاتیان لێ بڕابێت بۆ میوانبوون جگە لەو ماوەیەدا، بەندە ڕقم لە میوان نییە و بەڵكوو وەك هەر كەسێكی دیكە خۆشحاڵم بە میوانداریی هەركەسێك، وەلێ میوان تا میوان كەوتووە.

چەند كەسێك بۆیان باس كردووم و خۆیشم ئاگەدارم، كە هەندێك میوان دەڵێی یاریی مۆندیالن، لە 09:30ـی شەودا دێن و 11:30 بای بای لە خاوەن ماڵ دەكەن.

كورد دەڵێ ماڵ بە میوانەوە خۆشە، بەڵام ئەو كاتەی ئەو پەندە وتراوە، مۆندیال نەبووە، دەنا پەندەكە واد ەبوو، "ماڵ بە میوانەوە خۆشە، بەڵام لە كاتی مۆندیال نا!"
میوانی وەها هەن، لە ماڵەوە لە دەست ماڵ و منداڵی خۆی ڕادەكەن و مۆندیال لە هەندێ ماڵی دیكە دەكەنە سندان.

ئەو، یان ئەو كەسانە، ناتوانن كۆنتڕۆڵی (كۆنتڕۆڵ)ـی تیڤییەكانی ماڵی خۆیان بكەن، كەچی دێن و بۆ ماوەی 2 كاتژمێر زیاتر، كۆنتڕۆڵی ژووری میوان یان دیوەخانی ماڵانی دیكە دەكەن و جگە لەوەی ناهێڵن وەرزشویستانی ئەو ماڵە خولەكێك سەیری یارییەكان بكەن و لە ئەنجامەكەی ئاگەدار بن، هاوكات لە قسەكردنیشدا (ماشائەڵڵایان لێ بێ) مەجالی كەس نادەن و هەر دەڵێن و دەیڵێنەوە.

برادەرێك، كە ئەویش بە تیری میوان پێكرابوو! بۆی گێڕامەوە كە لە كاتی هەندێ یاریی بەهێزی شەوانی مۆندیالدا كە لە 09:30ـدا ڕێك دەخرێن، میوانی وەها هەبووە كە لەگەڵ فیكەی دەستپێكی ناوبژیواندا لە دەرگەی ماڵی داوە و كاتێك نێوبژیوان فیكەی كۆتایی لێ داوە، ئەویش فیكەی كۆتایی دانیشتنەكەی لێ داوە!
بڕواتان هەبێت، كەسی وەها هەیە چوار ساڵە نەچووەتە ماڵی ناسیارەكەی، كەچی بۆ ئەوەی مۆندیالی لێ بكات بە ژاری مار، لەم مانگەدا دوو سێ جاری سەر لێ داوە و تەنانەت خەریكە شەوانیش لەوێ دەمێنێتەوە!
لە هەمووی سەیرتر، میوانی وەها هەیە دەڵێ: "ئەگەر لەسەر كەناڵی یارییەكان بێت، من دەڕۆم"، هەیشیانە خۆی كۆنتڕۆڵی تیڤیی خاوەن ماڵ دەگرێتە دەست و لە كاتی یارییەكەدا یان دەنگی تیڤییەكە بۆ (سفر) دەهێنێتە خوارەوە، یانیش دەست بە دوگمەی (off)ـدا دەنێت و نققە لە تیڤییە داماوەكە دەبڕێت، ئێ خۆ ناكرێت هیچ قسەیەكیش بكەیت، دەنا لە سەد جێگە بە خراپە باست دەكات و گلەیی دنیات لەسەر كۆ دەكاتەوە.

ئەو جۆرە میوانانە، كاتێك تۆپ دەبینن، ئەوەندەی كەللەسەری شەیتان ڕقیان لێی دەبێتەوە! خۆزگە نهێنی ئەوەم دەزانی كە بۆچی كەسانێك بە "ئارەزوو"ـی خەڵكی دیكە سەریان دێشێ و گەرەكیان نییە خۆشی لەو بابەتە ببینن، كە لەگەڵ خوێنیان تێكەڵ بووە.

هەقی وتنە، مەگەر یەك شت لە كاتی مۆندیالدا میوانداری بەو كەسانە تەرك بكات، ئەویش ئەوەیە كە مۆندیال بكەوێتە نێو مانگی ڕەمەزانەوە، چونكە هەر لە ئێوارەوە لەشیان دادەهێزرێت و توانای گەڕانیان نامێنێت

یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » میوان و مۆندیال » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌