تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

ده‌ست خۆش سه‌ركه‌وتووبیت

1

هه‌ندێك ئاره‌زووی خواردنی بیبه‌ری توون ده‌که‌ن و هه‌ندێك ئاره‌زووی ناکه‌ن: له‌ داهاتوویه‌کی نزیکدا ده‌کرێت ئه‌وانه‌ی به‌ ده‌ست ئازاره‌وه‌ ده‌ناڵێنن، سوود له‌ بیبه‌ری توون وه‌ربگرن. توێژه‌ران به‌ یارمه‌تی توخمی "Capsaicin" جۆرێکی ‌تاکو ئێستا نه‌ناسراویان له‌ گه‌ردیله‌ی ئازاردا دۆزییه‌وه‌.

هه‌ندێك بیبه‌ری توون هه‌یه‌، که ته‌نها‌ زمان ده‌سووتێنێت، هه‌ندێکی دیکه ئازارێکی دۆزه‌خییانه‌ دروست ده‌که‌ن. هۆکاری توونی بیبه‌ریش بۆ توخمێك به‌ ناوی "Capsaicin" ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر توخمی ناوبراو له‌‌سه‌ر گه‌ینده‌ری "TRPV1" جێگیر ببێت، ئه‌وا خانه‌ی ده‌مارگیرییه‌ به‌رکه‌وتووه‌کان هه‌ستی ئازار بۆ مێشك ڕه‌وانه‌ ده‌که‌ن. وه‌رگری‌ ‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی خانه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی سروشتی له‌لایه‌ن ئه‌و توخمانه‌وه‌ چالاك ده‌کرێن، که‌ جه‌سته‌ له‌کاتی برینداربووندا دروست ده‌بێت.

ئێستا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م زانیارییانه‌وه‌ توێژه‌ران دوو مادده‌ی چالاکیان دروستکردووه‌: زاناکان گه‌یه‌نه‌ری "TRPV1" سستکرد، به‌مجۆره‌ش ده‌کرێت ئازار له‌و شوێنه‌دا بووه‌ستێنرێت، هه‌روه‌ك توێژه‌ر "Kenneth Hargreaves" هاوه‌ڵه‌کانی له‌ زانکۆی "Texas Health Science Center" له‌ "San Antonio" له‌سه‌ر ڕوپه‌ڕی گۆڤاری "Journal of Clinical Investigation"دا نووسیویانه‌.

توێژه‌ران سه‌ریان له‌وه سوڕمابوو، که‌ هه‌مان گه‌یه‌نه‌ر له‌و نه‌خۆشانه‌ی دووچاری ئازاری درێژخایه‌ن هاتبوون، وه‌رگره‌کانیان به‌ به‌رده‌وام کراوه‌بووه‌. توێژه‌ران پێیانوایه، که‌ خانه‌ ده‌مارگیرییه‌کان هه‌مان گه‌ردیله‌ی "Capsaicin" دروست بکه‌ن، که‌ به‌ به‌رده‌وام ده‌بێته‌ هۆکاری دروستکردنی ئازار.

دوو ترشی چه‌وری نه‌ناسراو گه‌یه‌نه‌ره‌ ئازاره‌کان چالاك ده‌که‌ن

بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بیردۆزه‌ بسه‌لمێنرێت، توێژه‌ران چینی پێستی مشکی تاقیگه‌یان له‌ 43 پله‌ی سه‌دی گه‌رمیدا گه‌رمکرد. له‌م پله‌ی گه‌رمایه‌دا مرۆڤ هه‌ست به‌ ئازار ده‌کات.

به‌پێی بیردۆزه‌که پێویسته‌ له‌ شله‌مه‌نییه‌که‌دا‌ گه‌ردیله‌ی هۆکاری ئازار هه‌بێت. توێژه‌ران شله‌که‌یان گه‌یاند به‌ خانه‌ ده‌مارگیرییه‌کان. ئه‌م خانه ده‌مارگیرییانه‌ش‌ له‌ دوو جۆری جیاوازی مشکه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یان گرتبوو: خانه‌ی ده‌مارگیریی لێپرسراو به‌رانبه‌ر به‌ گه‌یاندنی ئازار له‌ مشکه‌ ئاساییه‌کاندا وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ "Capsaicin" هه‌بووه‌. هه‌روه‌ك بۆ توێژه‌ران ده‌رکه‌وتووه، ئێستاش هه‌مان کاردانه‌وه‌یان‌ له‌سه‌ر ئاو نیشانداوه.

خانه‌ ده‌مارگیرییه‌کانی دیکه‌ له‌و مشکانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یان گرتبوو، که‌ توێژه‌ران تێیاندا جینێکیان له‌ کارخستبوو، که‌ ئه‌وه‌ش به‌رانبه‌ر به‌ دروستکردنی"Fluid" لێپرسراوه‌. مشکه‌کان له‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌دا وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ "Capsaicin" نه‌بوو، هه‌روه‌ك چۆن توێژه‌ران پێشبینیان کردبوو. خانه‌کان له‌کاتی په‌یوه‌ندیکردنیان به‌ "Fluid" ناچالاك مابوونه‌وه‌.

له‌ کۆتایدا توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌ دوو ترشی چه‌وری تا ئێستا نه‌ناسراو لێپرسراون. ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ش‌ سودێکی گرنگی بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ هه‌یه‌، که‌ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ به‌ ئازاره‌وه‌ ده‌ناڵێنن، وه‌ك تووشبووان به شێرپه‌نجه‌.