[size=16]زور بابةتيكى جوانة
دةستةكانت خؤش بيت كجى هةوليرى هةر سةركةوتو بيت تةمةنت بة قةد قةلاى هةولير بئ
بة هيواى بةردةوام بونت بةريزم [/size]
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » ئەم کورتە چیرۆکە بخوەنیەوە بزانە چیت بیر ئەکەویتەوە!! » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
[size=16]زور بابةتيكى جوانة
دةستةكانت خؤش بيت كجى هةوليرى هةر سةركةوتو بيت تةمةنت بة قةد قةلاى هةولير بئ
بة هيواى بةردةوام بونت بةريزم [/size]
[size=16]واوو
زۆر حه ز به م جۆره بابه تانه ده که م که له باره ی ژیانن به گشتی .
ده سته کانت خۆش بێت به هیوای به رده وامیت له بابه تی هاو شێوه .[/size]
[center]پیاوێک له دارستانه‌کانی ئه‌فریقادا پیاسه‌ی ده‌کرد و سه‌یری دیمه‌نه جوانه‌کانی دارستانه‌که‌ی ده‌کرد که له‌به‌ر چڕ و پڕی دارستان تیشکی خۆر ده‌رناکه‌وێت، وه خۆشحاڵ بوو که گوێی له جریوه جریوی چۆله‌که ده‌بوو وه بۆنی خۆشی گوڵه‌کانی هه‌ڵده‌مژی که له ناو هه‌وادا بڵاو بووبوه‌وه.
له کاتێکدا که خۆشی دای پۆشیبوو له‌ناو ئه‌و دیمه‌نه جوانانه گوێی له ده‌نگی دوژمنێکی زۆر خێرابوو، ده‌نگه‌که به‌ره‌و زیاد بوون ده‌چوو که ئاوڕی دایه‌وه بینی شێرێکی زۆر گه‌وره به‌ره و ڕووی ئه‌و ڕاده‌کات به خێراییه‌کی بێ وێنه.
له‌به‌ر برسیه‌تی زۆر دیار بوو شێره‌که ناوقه‌دی ته‌واو باریک بوبۆوه.
پیاوه‌که زۆر به خێرایی ڕای ده‌کرد و شێره‌که‌ش به دوایه‌وه بوو، کاتێک شێره‌که نزیک بۆوه لێی پیاوه‌که بیرێکی کۆنی بینی و
به خێرایی خۆی هه‌ڵدایه ناوی و به‌و گوریسه‌وه خۆی گرته‌وه که ئاوی پێ ههدهکێشرێت.
له‌و کاته‌دا که به گوریسه‌که‌وه ئه‌ملاولای ده‌کرد ترسی شێره‌که‌ی له‌سه‌ر که‌م بۆوه و هه‌ناسه‌یه‌کی هه‌ڵکێشا گوێی له فیشکه‌ی مارێک بوو، که سه‌یری ناو بیره‌که‌ی کرد ده‌بینێت مارێکی درێژ به سه‌رێکی گه‌وره‌وه له بنی بیره‌که‌دایه.
کاتێک پیاوه‌که بیری له‌وه ده‌کرده‌وه که چۆن ڕزگاری بێت له شێره‌که له سه‌ره‌وه و ماره‌که له خواره‌وه، ده‌بینێت وا دوو مشک یه‌کێکیان سپی و ئه‌وی تریان ڕه‌ش سه‌رده‌که‌ون بۆ سه‌ره‌وه‌ی گوریسه‌که‌ی که خۆی پێوه هه‌ڵواسیوه،
[imghttp://2upl.com//uploads/images/microkurd-1be12d2a70.jpg][/img]
دوو مشکه‌که ده‌ستیان کرد به قرتاندنی گوریسه‌که و ئه‌وه‌نده‌ی تر کابرا ترسی لێ نیشت و
ده‌ستی کرد به ڕاته‌کاندنی گوریسه‌که بۆ ئه‌وه‌ی دوو مشکه‌که بڕۆن.
له‌و کاته‌دا به‌ر ئه‌ملاولای بیره‌که ده‌که‌وت
هه‌ستی کرد که له‌شی به‌ر شتێکی لینج و ته‌ڕ ده‌که‌وێت و
کاتێک ده‌ستی لێدا
بینی ئه‌و شته هه‌نگوینه و
ده‌ست کرد به خواردنی و له‌به‌ر خواردنی هه‌نگوینه‌که بیری چوبۆوه له چی حاڵێکدایه.
له پڕ خه‌به‌ری بۆوه
..................
خه‌وێکی زۆر ناخۆش بوو، .............. ........... ..
بڕیاری دا بچێت بۆ لای یه‌کێک که خه‌ونه‌که‌ی بۆ لێک بداته‌وه.
ڕۆیشت بۆ لای زانایه‌ک و خه‌ونه‌که‌ی پێ ڕاگه‌یاند و زاناکه‌ش پێ که‌نی و ووتی: نازانی لێکدانه‌وه‌که‌ی چییه؟
زاناکه پێی ووت: ئه‌و شێره‌ی که به‌دواته‌وه بوو مه‌لائیکه‌تی مردنه،
ئه‌و بیره‌ش که ماری تێدا بووه و که‌وتویته ناوی قهبرهکهته،
ئه‌و گوریسه‌ش که خۆت پیادا هه‌ڵواسیوه ته‌مه‌نته،
مشکه‌کانیش شه‌و و ڕۆژن و ڕۆژانه له ته‌مه‌نت که‌م ده‌که‌نه‌وه،
پیاوه‌که ووتی: ئه‌ی هه‌نگوینه‌که چییه؟
زاناکه ووتی: هه‌نگوینه‌که دنیا و شیرینیه‌کانی دونیایه که بیرت ده‌به‌نه‌وه که مردن و لێپرسینه‌وه‌ت له پێشه [/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » ئەم کورتە چیرۆکە بخوەنیەوە بزانە چیت بیر ئەکەویتەوە!! » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]