تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

dastkant xoshbe babateki zor baswda hewadarm haryakek la ema hast ba mandwbuni daykman bkaen ka chand azet akeshet ta gawraman akat barasty daik kaseki zor gawraya

2

dastkant xosh barez one zor baswda

1

نووسه‌ر: حه‌سه‌ن پێنجوێنی‌     
پاش 21 سال له‌ زه‌ماوه‌ندكردن وژنهێنانم تروسكاییه‌كی خۆشه‌ویستیم بینی، پێش ماوه‌یه‌ك له‌ته‌ك ئافره‌تێكا - جگه‌ له‌خێزانم - رۆیشتمه‌ده‌ره‌وه‌، و بیرۆكه‌ی




رۆیشتنه‌ ده‌ره‌وه‌كه‌یش له‌ لایه‌ن خێزانمه‌وه‌ بوو.. چونكه‌ پێی گوتم: من باش ده‌زانم چه‌ندت خۆش ده‌وێ.. گوناهه‌ توخوا له‌ته‌كیا بڕۆره‌ ده‌ره‌وه‌..!!
ئه‌و ئافره‌ته‌ی خێزانم ده‌یویست له‌ته‌كیا بڕۆمه‌ ده‌ره‌وه‌ و ماوه‌یه‌ك له‌ته‌كیا كات به‌سه‌ر به‌رم ئه‌وه‌ دایكم بوو، كه‌ ماوه‌ی 19 سال بوو باوكم وه‌فاتی كردبوو، ئه‌ویش بێوه‌ژن كه‌وتبوو..
مه‌شغه‌له‌ت و كاری رۆژانه‌ی ژیان، و سێ منداڵ، كۆمه‌ڵێ به‌ر پرسایه‌تی تر هه‌موو ئه‌مانه‌ ببونه‌ هۆی ئه‌وه‌ به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێ سه‌ری لێ نه‌ده‌م..
رۆژێكیان په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرد و گوتم:
دایه‌گیان! حه‌زده‌كه‌م نانی شێو لای ئێمه‌ بیت!! ئه‌ویش پرسیاری لێ كردم: ئایا تۆباشیت، نه‌خۆش نیت؟ چونكه‌ عاده‌تی پێوه‌ نه‌گرتبوو له‌م كاته‌ دره‌نگانه‌ی شه‌وا ته‌له‌فونی بۆ بكرێت.. بۆیه‌ شپرزه‌ییه‌ك رووی تێكرد و له‌ ته‌ندروستی منی پرسی، منیش پێم گوت: سوپاس بۆ خوا من هیچ ناره‌حه‌تیه‌كم نییه‌، و زۆر باشم، به‌لاَم پێم خۆش بوو، كه‌مێك پێكه‌وه‌ دابنیشین، و دووقسه‌م بۆ بكه‌یت، هه‌ندێ كات پێكه‌وه‌ به‌سه‌ر به‌رین.. !!

گوتی: هه‌ر خۆمان وبه‌س ؟ وه‌ڵلاهی كوڕم! زۆرم پێ خۆشه‌!!
رۆژی پێنچ شه‌ممه‌ پاش ده‌وام، رۆیشتم به‌شوێنیا، وتا له‌ته‌ك خۆما هه‌ڵی بگرم، من كه‌مێ په‌ژاره‌ دای گرتم كه‌بۆچ ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ مافی دایكم نه‌داوه‌ و وه‌ك پێویست خزمه‌تم نه‌كردووه‌، و.... هتد .. كه‌ گه‌یشتمه‌ لای، ئه‌ویش كه‌مێ شپرزه‌یی پێوه‌ دیار بوو له‌دڵی خۆیا بییری كردبوه‌وه‌ تۆبڵێی ئه‌م كوڕه‌م شتێكی لێ نه‌قه‌ومابێ.. ده‌نا ئه‌م ماوه‌ دوو روو درێژه‌ بۆ به‌سه‌ری نه‌كردوومه‌ته‌وه‌.؟!
كه‌گه‌یشتمه‌ ئه‌وێ ته‌ماشاده‌كه‌م جوانترین جبه‌ی خۆی له‌به‌ر كردووه‌ و له‌به‌ر ده‌رگای خۆیانا وه‌ستاوه‌ و چاوه‌ڕێم ده‌كات، وادیاربوو ئه‌وه‌ ئه‌و دواین جبه‌بوو‌ كه‌باوكم پێش وه‌فاتی بۆی كڕیبوو، به‌لاَم ئیتر نه‌یكردبوه‌ به‌ری..
دایكم وه‌ك فریشته‌ بزه‌یكی كرد وگوتی: كوڕم !من به‌هه‌موو به‌رو دراوسێكانم وتووه‌: ئه‌مڕۆ له‌ته‌ك كوڕه‌كه‌ما ده‌چمه‌ ده‌ره‌وه‌.. ئه‌وانیش هه‌موو شاد ودلخۆش بوون به‌و هه‌واڵه‌.. چاو ه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن كاتێ گه‌ڕامه‌وه‌ به‌سه‌رهاتی ئه‌م رۆیشتنه‌ ده‌ره‌وه‌یان بۆ بگێڕمه‌وه‌..
رۆیشتین بۆ چێشتخانه‌یه‌كی زۆر باش، وئارام و بێده‌نگ، دایكم قۆڵی گرتبووم، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێ : ئۆخه‌ی ئه‌وه‌ تۆی كوڕم كه‌ هیواو ئاواتم دێنیته‌ دی، و خه‌ڵكی پێم ده‌ڵێن: سوپاس بۆ خوا كوڕێكی دلسۆزی هه‌یه‌..
پاش ئه‌وه‌ی دانیشتین منیش لیستی خواردنه‌كانم گرت به‌ده‌سته‌وه‌و ده‌ستم به‌خوێنده‌وه‌یان كرد، چونكه‌ دایكم ته‌نیا پیته‌ گه‌وره‌كان نه‌بێ بۆی نه‌ده‌خوێنرایه‌وه‌.. له‌و كاته‌دا كه‌ ده‌م خوێنده‌وه‌ بۆی روانیم و بزه‌یه‌كی پان وپۆڕ هاته‌ سه‌ر لێوه‌ چرچه‌كانی و گوتی: كوڕم ! كاتێ تۆ منداڵ بوویت من بۆم ده‌خوێندیته‌وه‌..!!
منیش خێرا وه‌لاَمم دایه‌وه‌ و گوتم: دایه‌گیان ! ئێستا كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌مێ له‌وقه‌رزانه‌ بده‌مه‌وه‌.. ئاسووده‌ و دڵ ئارام به‌ دایه‌ گیان!!

له‌كاتی نان خواردنه‌كه‌دا قسه‌ی زۆرمان كرد حیكایه‌تی كۆن و نوێمان گیڕایه‌وه‌ ، تا وای لێ هات كاتمان له‌بییر چووه‌وه‌، و گه‌یشتینه‌ ده‌ماو ده‌می نیوه‌ شه‌و..
كاتێ گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ به‌ر‌ده‌م ده‌رگای خانوه‌كه‌ی، گوتی: كوڕم! پێم خۆشه‌ جارێكی تر بڕۆینه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌لاَم تۆ ده‌عوه‌تی من ده‌بیت وله‌سه‌ر حسابی من ده‌بێت.. منیش ده‌سته‌كانیم ماچ كردو خوا حافیزیم كرد..
له‌دڵی خۆما بییرم ده‌كرده‌وه‌ تۆ بڵێیت من به‌م كاره‌ مافی دایكم دابێت؟ خێرا ئه‌و رووداوه‌م بییركه‌وته‌وه‌ كه‌ {زورعه‌ ی كوڕی ئیبراهێم ده‌یگێڕێته‌وه‌ و ده‌فه‌رموێ پیاوێك هاته‌ لای عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب و عه‌رزی كرد: قوربان! دایكم پیر بووه‌ و ناتوانێ له‌جێی خۆی ببزوێ، و ته‌نانه‌ت بۆ سه‌ر ئاویش، من به‌كۆڵ ده‌یبه‌م، واده‌بێ خۆی پێ راناگیرێ، و به‌كۆڵی منه‌وه‌ .... كه‌ی ده‌كات و هه‌موو پشتم ته‌ڕ ده‌كات.. ئاخۆ مافی خۆیم دابێته‌وه‌؟ (2)
عومه‌ریش فه‌رمووی: نه‌خێر.. چونكه‌ كاتی خۆی ئه‌و ئه‌وه‌ی له‌ته‌ك تۆدا كردووه‌ و ئاواتی ئه‌وه‌ بووه‌ تۆ بمێنیت، به‌لاَم تۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌یت و ئاواتت ئه‌وه‌یه‌ زووترئه‌و بمرێت و له‌كۆڵت بێته‌وه‌.
پاش چه‌ند رۆژێكی كه‌م هه‌واڵم پێگه‌یشت: دایكتیان به‌په‌له‌ گه‌یاندۆته‌ خه‌سته‌خانه‌و له‌وێ به‌نه‌خۆشی دڵ وه‌فاتی كردووه‌.. و منیش نه‌متوانی هیچ خزمه‌تێكی بكه‌م و دكتۆریش هیچ چاره‌سه‌رییه‌كی بكات..
پاش چه‌ند رۆژێك له‌وچێشتخانه‌وه‌ كه‌من ودایكم شێوه‌كه‌مان تیا خواردبوو نامه‌یه‌كم به‌ پۆستا بۆ هاتبوو كه‌ به‌خه‌تی ده‌ستی دایكم نووسرابوو: حسابه‌كه‌م پێشه‌كی داوه‌، چونكه‌ ده‌زانم من نامێنم، به‌لاَم ده‌عوه‌تی خۆت و خێزانتم كردووه‌ له‌وێ كه‌ دانیشتن فاتیحه‌یه‌كیش بۆ من بنێرن..
ئه‌وه‌شم بۆیه‌ كرد چونكه‌ تۆ نازانی ئه‌و شه‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ كو‌ڕی خۆما رۆیشتوومه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ چه‌ند له‌دڵما كاریگه‌ر بوو.. كو‌ڕی خۆم ! به‌ خوا خۆشم ده‌ویت..
ئاله‌و‌چركه‌ ساته‌دا له‌واتای وشه‌ی {خۆشه‌ویستی} و {خۆشم ده‌ویت} حاڵی بووم..
دایه‌گیان! هه‌زاران سلاَو له‌ گیانی پاكت، دایه‌گیان! ده‌بێ ئه‌م چیرۆكه‌ بنووسم تا هه‌موو كه‌س هه‌ست به‌و خۆشه‌ویستیه‌مان بكات..
خۆزگا خۆیشم زووتر هه‌ستم پێ بكردایه‌.. !!
خۆزگا ئه‌وه‌ند كاتم بدایتایه‌ كه‌ شیاوی تۆبووایه‌!!
خۆزگا ئه‌ومافه‌ی كه‌ خوا داوی ده‌كات بۆ دایكان ئه‌نجامم بدایه‌!!
خۆزگا زووتر ئه‌و خۆشییه‌م بخستایه‌ته‌ دڵته‌وه‌..!!
خۆزگا بم زانیبایه‌ ئاوه‌ها زوو ده‌مریت و كۆچ ده‌كه‌یت تا كه‌مێك قه‌رزی ئه‌و هه‌موو ماندووبوونه‌تم بدایه‌ته‌وه‌..
به‌لاَم تازه‌ خۆزگا چ سوودێكی هه‌یه‌؟!

ئه‌گه‌ر به‌دڵتان بوو له‌ دوعای خێر بێ به‌شمان مه‌كه‌ن و خراپ نییه‌ گه‌ر بڵێن: خوا پاداشتی خێری بنووس و نێره‌ر و وه‌رگێڕی بداته‌وه‌وه..

1- ناوه‌رۆكه‌كه‌یم به‌ئێمێلێك بۆ هاتبوو منیش كه‌مێك ده‌ستكاری ئه‌ده‌بیم كردووه‌، نه‌ك ناوه‌رۆكه‌كه‌ی.
2- كتاب الجامع لابن وهب. و بر الوالدین: لابن الجو