تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

choman GK نووسی:

dast xosh kak ledwan

دةستى تؤش خؤش بيت دلةكةم سةركوتو بيت سوباس بؤ بةيامةكةت

6

hanasa_slemany نووسی:

ده‌ستت خۆشبێـــــــت قه‌ره‌جۆكـــــــه‌

زور سوبايس بؤ بةيامة جوانةكةت هةناسؤكة دةستى تؤش خؤش بيت

5

dast xosh kak ledwan

4

ده‌ستت خۆشبێـــــــت قه‌ره‌جۆكـــــــه‌

3

Ahmad Goran نووسی:

ده‌ست خۆش بۆهه‌واله‌که‌ت هیوادارم سه‌رکه‌وتووبی

سوباس بؤ بةيامةكةت كولةكةم دةستى تؤش هةميشة بيت

2

ده‌ست خۆش بۆهه‌واله‌که‌ت هیوادارم سه‌رکه‌وتووبی

1


بولیوود، وڵاتێكی سینه‌ما له‌ هیندستان

به‌ختیار سه‌عید
بولیوود به‌ زمانی هیندی बॉलीवुड و به‌ئه‌وردۆ بالی ود، ئه‌م ناولێنانه‌ زاراوه‌یه‌كی فراوانه‌ بۆ چۆنێتی به‌رهه‌مهێنانی فیلمی سینه‌مایی به‌هه‌ردوو زمانی هیندی و ئه‌وردۆ له‌ شاری مۆمبای له‌ هیند، هه‌روه‌ها ئه‌م زاراوه‌یه‌ به‌كاردێت بۆ ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری سینه‌مایه‌ له‌ هیندستاندا، بولیوود ئێستا یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین پێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سینه‌ما له‌ جیهاندا.
ناوی بولیوود له‌ناو شاری بۆمبای و هولیوود سه‌نته‌ری به‌رهه‌مهێنانی فیلمی ئه‌مریكی پێكهاتووه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ناو هیندستاندا چه‌ندین زاراوه‌ و ئاینی تێدایه‌، به‌ڵام بولیوود توانیوێتی ئه‌و زاراوه‌ و ئاینانه‌ له‌ناو خۆیدا كۆبكاته‌وه‌.
مێژووی سینه‌ما بۆ ساڵی 1931 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و یه‌كه‌مین فیلم به‌ناوی "ڕووناكییه‌كانی دنیا"ی ده‌رهێنه‌ر ئه‌رده‌شێری ئێرانی به‌رهه‌مهێنراوه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو  ئه‌و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری سیاسی و ئاینییه‌ی كه‌ ئه‌و وڵاته‌ی داڕووخاندووه‌، به‌ڵام سینه‌ما ڕۆژانه‌ هه‌نگاوی به‌رچاو و گرنگی ناوه‌، دووه‌مین فیلمی ده‌رهێنه‌ر ئه‌رده‌شێری‌ ئێرانی له‌ ساڵی 1937 به‌ناوی "كیسان كانیا" و ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین فیلمی هیندی ڕه‌نگاوڕه‌نگ، ساڵی دواتر فیلمێكی تری به‌رهه‌مهێنا كه‌ ئه‌ویش ڕه‌نگاوڕه‌نگ بوو به‌ناوی "دایكی هیند"، به‌ڵام تا ساڵانی په‌نجاكانیش فیلمی ڕه‌نگاوڕه‌نگ نه‌یتوانی پێگه‌ی شیاوی خۆی پته‌وبكات له‌لای بینه‌رانی، به‌ڵكو فیلمه‌ میوزیكی و ڕۆمانسییه‌كان زۆرترین بینه‌ری هه‌بوو، هه‌روه‌ها فیلمی میلۆدراما سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بوو به‌ده‌ستهێنانی داهات له‌ناو سینه‌مادا، سه‌ركه‌وتووترین ئه‌كته‌ره‌كانی ئه‌و ساڵانه‌ پێكهاتبوون له‌ دیڤ ئاناند، دیلییپ كۆمار، ڕاج كۆمار، له‌ ژنه‌ ئه‌كته‌ره‌كانیش پێكهاتبوون له‌ نه‌رجس، مینا كۆماری، نوتان، مادوبالا.
له‌ كۆتاییه‌كانی شه‌سته‌كان و سه‌ره‌تای حه‌فتاكان چه‌ندین فیلمی ڕۆمانسی به‌رهه‌مهێنرا، له‌هه‌مانكاتدا چه‌ندین فیلمی ئه‌كشن كه‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ری نوێ هاتنه‌ ناو بواره‌كه‌وه‌ له‌وانه‌ ڕاجیش خانا، دار مندرا، له‌ ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكاندا فیلمی هیندی له‌ ڕۆمانسییه‌ته‌وه‌ به‌ره‌و فیلمی توندوتیژی هه‌نگاوی ناو ئه‌كته‌ری ناودار ئه‌میتاب باچان ئه‌كته‌ری زۆرێك له‌و فیلمانه‌ بوو، له‌هه‌مانكاتدا ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ری تریش به‌ده‌ركه‌وتن له‌وانه‌ میسۆن چاكرابورتی، ئه‌نیل كاپور، هه‌روه‌ها ژنه‌ ئه‌كته‌ره‌كانی وه‌كو هیما مالینی، هیلین، ڕیكا، جایا باچان، ئه‌م شێوازه‌ تاكو سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان درێژه‌ی هه‌بوو.
له‌ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كاندا ژماره‌یه‌ك فیلمی ڕۆمانسی و خێزانی به‌رهه‌مهاتن كه‌ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێنا له‌وانه‌ فیلمی "من بۆ تۆ كێم" 1994، "بوكی ئازا" 1995، ئه‌م فیلمه‌ له‌لایه‌ن نه‌وه‌یه‌كی نوێوه‌ ئه‌نجامدراوه‌ له‌وانه‌ ئه‌میر خان، شاروخان، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ری ژنی نوێ له‌وانه‌ سریدیفی، مادوری دیكسیت، جوهی چاوالا، كاجولا، له‌م قۆناغه‌دا ژماره‌یه‌ك فیلمی كۆمیدی و ئه‌كشن به‌رهه‌مهێنراوه‌ و ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ری نوێ خۆیان ناساند له‌وانه‌ جوفندا، ئه‌كشای كومار، ژنه‌ ئه‌كته‌ره‌كانی وه‌كو ڕافینا تاندون، كاریسما كاپور.
ده‌كرێت باشترین ئه‌كته‌ره‌كانی ئه‌مڕۆ جگه‌له‌وه‌ی كه‌ ئه‌كته‌رێكی سه‌ركه‌وتووه‌، سه‌ماكارێكی سه‌ركه‌وتوو بوون له‌وانه‌ ئه‌میتا باچان، شاروخان، عامر خان.

http://kurdup.com/up/uploads/picture/c7d9abe8ad.jpg


سةرجاوة / رؤزنامةى ئاسؤ