تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

9

زۆرسوپاس بۆتۆش

8

Dastakant xosh bet barasti sh3ri jwann u hata bli wshakani xoshn
sarkawto bet

    ئـــاهـــی دڵــــم

ئـــاهـــی دڵــــم هــەموو دوونیـــا دەهەژێنێ
  وەکـــــــو پــــایـــز گـــەلای داران دەوەرێنــێ
  وەکـــو ئـــاگر هـــەموو شتێــک دەسووتێنــێ
  وەکـــو رەشەبــا رەگـی خۆشی دەردەهێنێ
  ئـــاهـــــی دڵـــــم بـــارانێـــکە دادەبـــارێنــێ
  وەکـــو لافــاوو هـــەموو خۆشیەک رادەماڵێت
  خـــــەمــــی ئەو وام لـــێ دەکـــا دڵ بنالێنێ
  لێ ناگەرێ هەرگیز شەوو بێ خەم بم تاوێ
  کـــەســێ نییە چـاوەرەی دەردی دڵـم بزانێ
  مەگەر هەر تەنها خـــودا خـــۆی بـــم لاوێنێ
  تـــا لــــەو چیهانــە پر خـــەمــــە دەرم بهێنێ

7

زۆرسوپاس بۆپه‌یامه‌كه‌ت كاك گۆران

6

دةست خوش بيت كاك ديار بةراستى زورجوان بوون

5

زۆرسوپاس بۆپه‌یامه‌كانتان خۆش حاڵ بوم به‌ڵام یاس خان من دیارم نه‌ك دیدارزۆرسوپاس

4

دةستةكانت خوش بيت كاك ديدار هةلبزاردنيكي جوانت كردوة

3

ده‌ست خۆش کاکه‌ دیارگیان بۆهۆنراوه‌ی جوانــانه‌ هیوادارم سه‌رکه‌وتووبی

2

هۆنراوه‌ی جوانــن ، ده‌ست خۆش کاک دیار . . .

به‌ڵام ئاماژه‌ت به‌ ناوی نوسه‌ریان نه‌کردوه‌ !

1

[size=24][center][center][color=green]       
            ئـــاهـــی دڵــــم

ئـــاهـــی دڵــــم هــەموو دوونیـــا دەهەژێنێ
  وەکـــــــو پــــایـــز گـــەلای داران دەوەرێنــێ
  وەکـــو ئـــاگر هـــەموو شتێــک دەسووتێنــێ
  وەکـــو رەشەبــا رەگـی خۆشی دەردەهێنێ
  ئـــاهـــــی دڵـــــم بـــارانێـــکە دادەبـــارێنــێ
  وەکـــو لافــاوو هـــەموو خۆشیەک رادەماڵێت
  خـــــەمــــی ئەو وام لـــێ دەکـــا دڵ بنالێنێ
  لێ ناگەرێ هەرگیز شەوو بێ خەم بم تاوێ
  کـــەســێ نییە چـاوەرەی دەردی دڵـم بزانێ
  مەگەر هەر تەنها خـــودا خـــۆی بـــم لاوێنێ
  تـــا لــــەو چیهانــە پر خـــەمــــە دەرم بهێنێ

---------------------------------------------------
             عه‌شقی رابردووم

هێشتا ته‌مه‌نت بچـــــووک بـــوو گـــــــولـم
بالنده‌ی حه‌زت خســــــته‌ نــــــێو دلـــــــم
ئـــاوازی عیشـقت ژه‌نــــــی بـــه‌ هێـــمــن
به‌ ئاگای هێنا دلی خـــــه‌وتـــــــووی مـــن
ئێستاش نازانم ئـــه‌م عه‌شقه‌ چ بــــــــــوو
بۆ دل به‌ جـــــــــارێ ملكه‌چی ئــه‌و بـــــوو
زه‌مـــه‌نێـــــــــكی زۆر بــه‌م ده‌رده‌ ژیــــــام
خه‌مم ده‌خــــوارد ،جــار جــــــار ده‌گریــــام
راسته‌ عیشقمان گـــــه‌لێ ســـــــاوا بـــوو
خـــۆری هیـــــــــوامان زوو لێ ئــاوا بــــــوو
ئێستاش په‌رۆشم بۆ رابـــردووی خـــــــــۆم
ئاخ هه‌لده‌كێــــشم خه‌می بۆ ده‌خـــــــــۆم
له‌دونیـــا ته‌نــــــها ئه‌وم هــــــه‌بوو بـــه‌س
گه‌ر ئه‌و نه‌بووایا مـــن ده‌بــــووم بێـــــكه‌س
به‌لام چ بــــكه‌م،كه‌ رۆژگـــــار نه‌یهێشــــت
ئێمه‌ی به‌جێهێشت وه‌ك دوو كه‌سی شێـت
ئێستاش ئه‌مشۆخه‌م هــــــه‌ر له‌ دـــلدایـه‌
بۆ من سه‌رمایه‌ی هـــــه‌موو دونیــــــــایــه‌
نهێنی عیشقی له‌دلـــــــــهه‌لــــــده‌گــرم
هه‌ر خۆشــــم ده‌وێی هه‌تاكۆ ده‌مــــــــرم
--------------------------------------------------
     بـــــــۆ جێـــــت هێشـــــــــــتم

گەردەتــــــــــزانی بێتۆ ناژیم بۆ جێت هێشـــــــــتم ؟!
         تۆ تەنیا تابلۆیەکی بێناونیشان بووی
        هاتی و لە پێسەنگای دلی مندا نوستی
چونکە لە ئاوێنەی چاوەکانت خەونێکم نەخـــــــوێندەوە
             کەسەوزتربوون لەسەوزی گەلایەک
کەدەتزانی لەئامێزی دلی خۆشویستم نەمـــــلاواندی
          تێر گۆرانی عەشقم بـــــــــــۆ نەچری
    بـــــــــۆ جێـــــــــت دەهـــــــێشـــــــــــــتم؟!
    لێوی هەمیشە تێنووم بۆ قەرسیلەی ماچەکان
         بـــــــــەحـــــەزرەت بـــــــــوو
  تەزە رۆیی تامی ئاونگی لێوەکانت نــــــــــــــاکا
           ئـــــــــــای خــــۆدایـــــــــــــە.....
چۆن لەگەل هەناسەکانی فرمێسکەکانم سەفەر نەکەن؟
         کەدیواری دلم لە پەرەی گولێک تەنکترە...
    وەکو شێتێک چۆن بەسەر شۆست و شەقامە
         هەلتەقیوەکانی ئەم شارەدا نەگەرێم
کەلەگەل هەنگاوەکانی پەنجەرەکانی (رووح)م دەلەرزن
          خۆشم ئەویستی
وەک ئەو قەترە بارانانەی لەپەرچەمی سنۆبەرەکان دەتکێ
           لۆمەت ئەکەم
  وەک شەپۆلەکانی ئەو ئێوارە بێرەحمەی کە تاریکی
                بۆسیمای چاوەکانم هێنا.....!
    بەلێن بێ ئیتر بەیەکجاری سەرنجی چاوەکانم
              کەنامۆبوون بە مەئواکانی تۆ
    لە پەرستگای دلە مۆمیـــــــــــــــــــا کراوەکان
          مۆمـــــــــــــی دلـــــــــم لەخاچ بدەم
-------------------------------------------------------
                   چاوه‌رێــــم

  من چاوه‌رێــــی سه‌رنجێكـــــم خه‌‌مه‌كانـــــم بباته‌وه‌
                 من جاوه‌رێــــــی بارانێكـــــم ‌ئازاره‌كــــه‌م بشواته‌وه‌
من جاوه‌رێی په‌نجه‌ی ناسكــــی پێنوســـــــی تۆم
                په‌ربه‌په‌ری یاده‌كانـــــــــم ته‌نهاساتــــــێ هه‌لداته‌وه‌
لێوی ناسكی به‌په‌رۆشی له‌ناو كانی ئه‌شقم بنێ
                لـــــه‌ره‌شمالی دلی ساوام جێگاكه‌ی خۆی بكاته‌وه‌
لــــه‌په‌نجه‌ره‌ی ئه‌وینمدا وه‌ك و مه‌لـــــێ بێته‌ ژوورێ
                هه‌تـــــــا نه‌فخـــــــی سوور لـــــێ ده‌درێ نه‌رواته‌وه‌
پێك له‌ دووای پێك شه‌راب نوش بێت له‌م به‌هه‌شته‌
                خوێن له‌كاسه‌ی دلی گه‌رمم وه‌ك شه‌راب بخواته‌وه‌
---------------------------------------------------------------------------
                             شه‌وانــــه 

  مــن شه‌وانــــه‌ دووجار فرمێسکی ته‌نـیا ده‌ڕژم
              …جـــــــارێك بۆ تــــۆ و جـــــارێك بۆ خـــــــۆم …
         ئـاخۆ که‌ی بێت ئه‌م فرمێسکه‌ لــه‌ چاوانم ووشك کـات
      بـــه‌ره‌و جـــوانترین دوونـــیــام بـــــه‌رێ بـــــکات
     …فرمێسکه‌کانم یادگاری تۆ له‌سه‌ر ڕوومه‌ته‌کانم نیشــان ده‌ده‌ن ..
     خه‌مێکی قوڵــــتر و نوێـــتر لـــه‌ دڵمــا تۆمــــار ده‌که‌ن
     چاوه‌کـــانم ئێستــــا له‌ شیوه‌ی  په‌ڵه‌ هه‌ورێکی زویــر ده‌چێــــت …
   تـــــــنۆك تـــــنۆك  بــــارانی بـــــــــێ ئومیدی ده‌بارێنێــــــت .
     جــــا ئــــازیزم تازووه‌ بگه‌ڕێوه‌ نــــــــاو هێلانه‌کـــــــــه‌ت …
                   نـــه‌وه‌ك نـــــاحه‌زێك   ...   

      هه‌بێت و هێلانه‌کــــه‌ت داگیـــــــر بکــــات ...
-----------------------------------------------------------
            لێت دوورم
  خــۆشه‌ویستـــم ئـــه‌وه‌ چــه‌نـد سالـــێکە‌ لێت دوورم
له‌ نێوان ئه‌م ســــالـــــەداا کـــه‌سێك نه‌یکرد دڵنه‌وایم
خۆزگه‌م بـه‌و ساتانه‌ی که‌لای تۆ  ئه‌م برده‌ سه‌ر ژینم
ئــــه‌و کـــاتــانـه‌ هـــه‌ستــم ده‌کرد بــــه‌ لاوێتی خــۆم
خــۆشیـــم ڕۆی نـــه‌گـــه‌رایـــه‌وه‌ ... نـــه‌گــــه‌رایـــه‌وە
ڕه‌نـــگــــی زه‌ردم وه‌كـــــ وه‌رزی پــــایــــز مــــایـــــه‌وه
خۆشیه‌کانم چرۆی سه‌وزی ده‌رنه‌کرده‌وه‌ له‌م به‌هار‌دا
لــــه‌م  نـــــه‌ورۆز و جــــــه‌ژنه‌   پیــــــرۆزو  ســــه‌وزه‌دا
بــــــۆنــــی نێرگــــــز و هــــه‌ڵاڵــــه‌  میوانـــم  نه‌نــــوو
خـــــه‌م لـــه‌سه‌ر لێوانـــم  بــــه‌ره‌و زیـــادی ده‌چـــــوو
خـــــۆشه‌ویستـــــم بیرت ده‌کــــــه‌م پــر بـــــه‌ دڵـــــم
پر بــــــه‌ دڵــــــە‌ تـــــه‌نــــــگ و مـــاتـــه‌ سسته‌کـــه‌م
--------------------------------------------------------------------
                      عاشق
هـــه‌ست بــــه‌عاشق بــــوونی خۆم و خۆت ده‌کـــه‌م
مـــنیش وه‌ك تـۆ  شــــه‌وی ڕابردوو هه‌ر نـه‌خــه‌وتـــــم
هـــه‌ر لـــه‌ بیر چـــاوه‌کـــــانــــی تــۆی دڵــــدار بــــووم
ئــــایــــــا ئــــــه‌و سنـــــووره‌ ده‌شکێت ئــــــازیــــزم ؟؟
تـــــــا هــــه‌ستــــی ئــه‌شقمان تـــیـــا وا ڵاکــــــه‌یــن
چــــــــاوه‌روانـــی ژوانـــــــم بــــــانگــم  بـــــــکات
تـــــــا لـــه‌ خۆشه‌ویستی تـــۆ نزیکترم کــــــــات
----------------------------------------------------------
            خۆشه‌ویستــــم 
مــــن ناوت ده‌نێــــم خۆشه‌ویستــــم.
مــــــن ناوت ده‌نێـــم هـــه‌ست و ژینــــم.
بۆیه‌ ویستــــــم ببمه‌ فـــرمێسکێك …
تا له‌ دایک بــــووی چاوه‌کانت بـــــم ..
هه‌ر له‌ســــه‌ر  روومـــه‌تــــه‌کــــانیشت  بژیم .
خۆشـــم بـــه‌ مـــاچی لێوه‌کـــانت تێر بکـــــه‌م
تا لـــه‌ دنیای خــــه‌یاڵدا  خــۆم له‌ ئامێزی  گه‌رمت بگرم ….
فرمێسکه‌کانیش خۆیان به‌ هه‌نسک بناسێنن .
ئه‌وسا هه‌ردوو بۆ یه‌ك مه‌به‌ست باوه‌شی سۆز ده‌که‌ینه‌وه‌
ڕوو له‌ ئاواتی خۆمان ده‌که‌ین تا له‌ یه‌ک جیانه‌بینه‌وه‌ ..
ئیتر نه‌یه‌ڵین ده‌ستی نا‌حه‌ز تێکه‌ڵاوی  نێوانمان بێت .
تا له‌دنیای عیشق و جوانی ڕێگای ڕاستی جێ ژوانمان بێ




هیوادارم به‌دڵتان بێت

تایبه‌ته‌به‌\ysm21.net[/center][/size]