تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

زۆر سوپاس کاکه‌HALWEST بۆ په‌یامه‌که‌ت.

2

به‌ڕاستی ده‌رهێنه‌رێكی به‌توانایه‌.هیوای كاری جوان وسه‌ركه‌وتووتر بۆی.
ده‌سته‌كانت خۆش و سه‌ركه‌وتووبیت

1

به‌همه‌ن قوبادی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی فیستیڤاڵێكی مه‌غریبی به‌ده‌ستهێنا
مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ به‌همه‌ن قوبادی به‌ فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له‌ پشیله‌ ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه‌"، خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی 16مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ره‌بات" له‌ وڵاتی مه‌غریب به‌ده‌ستهێنا.

به‌ پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، سینه‌ماكاری ناوداری كورد به‌همه‌ن قوبادی به‌ فیلمی سینه‌مایی "كسی از گربه‌های ایرانی خبر نداره‌" واته‌ "كه‌س له‌ پشیله‌ ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه‌" No One Knows About Persian Cats، توانی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ و تایبه‌تی به‌شی پێشبڕكێی 16مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ره‌بات" Rabat له‌ شاری ره‌بات له‌ وڵاتی مه‌غریب به‌ده‌ستبێنێت.

فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له‌ پشیله‌ ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه‌" له‌ به‌شی پێشبڕكێی نێونه‌ته‌وه‌یی 16مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ره‌به‌ت" له‌گه‌ڵ 9 فیلمی سینه‌مایی له‌ وڵاتانی ئیرله‌ندا، مه‌غریب، ئیسپانیا، فه‌ره‌نسا، یۆنان، ئه‌ڵمانیا، توركیا، ئیتاڵیا و عێراق، بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته‌ گرینگه‌ له‌ ركابه‌ریدا بوو.

16مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ره‌بات" رۆژی 20ی حوزه‌یران ده‌ستی به‌ كاره‌كانی خۆی كرد و شه‌وی دوێنێ شه‌ممه‌ 26ی حوزه‌یران له‌ ڕێوره‌سمی كۆتاییدا براوه‌كانی فیستیڤاڵ له‌ به‌شه‌ جۆراجۆره‌كانی "نێونه‌ته‌وه‌یی"، "عه‌ره‌بی"، "دیكۆمێنتی"، "تایبه‌ت"، "كورته‌ فیلم" و چه‌ندین به‌شی دیكه‌ ده‌ستنیشان كران.

فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له‌ پشیله‌ ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه‌" تا ئێستا له‌ سینه‌ماكانی زیاتر له‌ 40 وڵاتی دنیا به‌ شێوه‌ی گشتی نمایش كراوه‌ و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا و هه‌روه‌ها تا كۆتایی ئه‌مساڵ له‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ وڵاتانی جیهان نمایش ده‌كرێت.

Peyamner