زۆر سوپاس
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونه‌ری » چۆپی له‌قامیشلۆ كۆنسێرت سازده‌كات » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس
ده‌ست خۆش كاك ئه‌حمه‌د زانیاری یه‌كی باشه هه‌ربژیت سه‌ركه‌ووتوبیت
خانمه گۆرانیبێژ چۆپی فه‌تاح له‌ئێستادا سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبومیکی نوێی گۆرانی و سازکردنی کۆنسێرتێکه له‌شاری قامیشلۆ، هاوکات له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا کلیپی یه‌کێک له گۆرانییه‌کانی ئه‌لبومه ئینگلیزیه‌كه‌ی بڵاوده‌کاته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌خانمه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ چۆپی فه‌تاح راگه‌یاند، چۆپی یه‌كێك له‌گۆرانیه‌كانی ئه‌لبومه ئینگلیزیه‌كه‌ی به‌ناوی (بیر له‌من بكه‌ره‌وه) كه تێكست و میلۆدی گۆران بورهان موفتی زاده‌یه، له وڵاتی لوبنان له‌لایه‌ن ستافێكی هونه‌ری پڕۆفیشناڵ كاری كلیپی بۆكراوه‌و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بڵاوی ده‌كاته‌وه .
ئه‌و سه‌رچاوه یه ئاشكراشیكرد جگه له‌و گۆرانیه چۆپی له‌ئێستادا سه‌رقاڵی گفتوگۆكردنه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كدا بۆسازكردنی كۆنسێرتێك له‌شاری قامیشلۆ، له‌هه‌مانكاتدا سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردنه بۆكاركردن له‌ئه‌لبومێكی نوێ‌دا كه‌نزیكه‌ی یانزه گۆرانی له‌خۆده‌گرێت، به‌ڵام تاكو ئێستا هیچ ناوێكی دیاری نه‌كردوه بۆ ئه‌و ئه‌لبومه.
میلۆدی گۆرانیه‌كانی ئه‌و ئه‌لبومه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له(بورهان موفتی زاده، رۆزبێ، مه‌مۆ، زانا ئه‌نوه‌ر، نیگار كامیل، هێمن حسێن)ه‌وه دانراوه و سودی له‌تێكستی ژماره‌یه‌ك شاعیری كۆن و نوێ وه‌رگرتوه.
كاری دابه‌شكردنی ئه‌م ئه‌لبومه‌ش هونه‌رمه‌ند هێمن حسێن ئه‌نجامی ده‌دات و وابڕیاره ئه‌م ئه‌لبومه له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2011 بڵاوبکرێته‌وه
مه‌کۆیashqi-tum
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونه‌ری » چۆپی له‌قامیشلۆ كۆنسێرت سازده‌كات » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]