ماشاء اللة بةخيتكى باشى هةبوة .. بيرؤزى بيت
دةستةكانت خؤش بيت ئةزيزم بؤ ئةو هةوالة
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » گەنجێک كۆكا كۆلای خواردووەتەوە بلیتی مۆندیالی بۆ دەرچوو » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ماشاء اللة بةخيتكى باشى هةبوة .. بيرؤزى بيت
دةستةكانت خؤش بيت ئةزيزم بؤ ئةو هةوالة
ماشاء اللة بةخيتكى باشى هةبوة .. بيرؤزى بيت
دةستةكانت خؤش بيت ئةزيزم بؤ ئةو هةوالة
زۆر سپاس کاکە عومەر گیان
زۆر سپاس کاکە عومەر گیان
به هیوای سهفهرێکی پر سود و بهتام بۆ ئهو دوو گهنجه .
ئهوهش شهنسه لۆخۆی کۆکا کۆلای کریوه و تامی دهوی پێ بگۆرێت دوایش دهردهکهوێت ئهفریقیا و مۆندیالی به نسیب بووه هههههه وهلا خۆشه ماشاالله .
دهست خۆش کاک پێشهوا بۆ بلاو کردنهوهی ئهم ههواله .
گەنجێكی شاری هەولێر دەرگەی بەختی لێ كرایەوە و لە ڕێگەی كڕینی یەك قوتوی خواردنەوەی كۆكا كۆلاوە، بلیتی گەشتێكی بۆ مۆندیالی 2010 بۆ دەرچوو، هاوڕێیەكیشی لەگەڵ خۆیدا بۆ گەشتەكە دەبات.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەگەی لیژنەی ئۆڵمپیی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی یەكشەممە لقی عێراق و كوردستانی كۆمپانیای كۆكا كۆلا بۆ خواردنەوە گازییەكان ئەو دوو گەنجەی بە مێدیاكان ناساند، كە یەكێكیان بلیتێكی چانسی لە قوتویەكی كۆكا كۆلادا بۆ دەرچووە و بەو هۆیەوە سەفەری وڵاتی باشووری ئەفریقا دەكات بۆ ئەوەی لە یارییەكی مۆندیالدا ئامادە بێت.
ئەو گەنجە ناوی (لۆران فیلیپ)ـە و خەڵكی شەقڵاوەیە و قوتابی كۆلێژی كارگێڕیی و ئابووریی زانكۆی سەڵاحەددینە لە هەولێر، كە لە كافیتریای كۆلیژەكەیدا لە دوای كڕینی یەك دانە كۆكا كۆلا، بلیتێكی چانسی بۆ دەرچووە، كە بە هۆیەوە سەفەری باشووری ئەفریقا دەكات و ئامادەی یارییەكی مۆندیال دەبێت لە قۆناغی هەشتەمدا، هاوكات ڕێگەی ئەوەیشی پێ دراوە كە كەسێكی نزیكی خۆیشی لەگەڵ خۆیدا بۆ گەشتەكە ببات، بۆیە ئەویش هاوڕێیەكی خۆی بە ناوی (سامر ئەكرەم) هەڵبژاردووە، كە ئەویش لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا ئامادە بوو.
ئەو دوو گەنجەی كوردستان خۆشحاڵیی خۆیان بەو گەشتە دەربڕی و سوپاسی كۆمپانیای كۆكا كۆلایان كرد بۆ ئەو دەرفەتە كە بۆ خەڵكی كوردستانی ڕەخساندووە.
لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا بەڕێوەبەری كارگێڕیی كۆمپانیاكە “محەممەد عومەریش ئامادەبوو”. ئەو گەنجە لەگەڵ ستافی ئیدارەی كۆمپانیاكە سەردانی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و لیژنەی ئۆڵمپیی كوردستانیان كردووە و لەوێدا هان دراون كە ناوی كورد و ئاڵای كوردستان لە باشووری ئەفریقادا بەرز بكەنەوە.
ســـەرچـــاوە:-WWW.AKAR10.COM
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » گەنجێک كۆكا كۆلای خواردووەتەوە بلیتی مۆندیالی بۆ دەرچوو » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]