[size=24] ... دوای 10 ساڵ دابڕان، ژنه هونه‌رمه‌ندی گۆرانبێژ "نه‌جوا كه‌ره‌م" ده‌گه‌ڕێته‌وه عیراق و بڕیاره له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی كۆنسێرت ساز بكات.
ژنه‌گۆرانیبێژی ده‌نگ خۆشی لوبنانی له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا دوای 10 ساڵ دابڕان دێته عیراق و له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆنسێرت ساز ده‌كات.
له ڕۆژی 3 و 4 ی مانگی داهاتوو، "نه‌جوا كه‌ره‌م" ژنه‌گۆرانیبێژی لوبنانی دێته هه‌رێمی كوردستان و له شاره‌كانی هه‌ولێر و سێمانی دوو كۆنسێرت سازده‌كات.
دوایین سه‌ردانی "نه‌جوا كه‌ره‌م" بۆ عیراق ساڵی 1998 بوو كه ئه‌و وه‌خته دوو ئاهه‌نگی گۆرانی به‌ڕێوه‌برد یه‌كێكیان له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی "شه‌عب" و ئه‌ویتریان له یانه‌ی ئه‌سپسواریی وه‌رزشی بۆی سازكرابوو.
به‌هۆی له‌باریی بارودۆخی ئه‌منی و سه‌قامگیریی ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان، زۆرێك له هونه‌رمه‌ندانی بیانی به‌تایبه‌ت "فارسی و عه‌ره‌بی" ناوه‌ناوه دێنه هه‌رێمی كوردستان و كۆنسێرتی هونه‌ری و گۆرانی ساز ده‌كه‌ن، كه دواترینیان هاتنی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره و دیاری فارس "موعین ئه‌سفه‌هانی" بوو به‌یاوه‌ری "جه‌مشید" له هه‌ولێری پایته‌خت كۆنسێرتی ساز كرد، پێشتریش هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان "ره‌زا عه‌بدوڵڵا و هه‌یسه‌م یوسف" به هۆكاری جیاجیا سه‌ردانی هه‌رێمیان كردووه.[/size]
س\م-ڵ-هه‌مه‌ڕه‌نگ