zorxoshalbwm
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونه‌ری » ژیان نامه‌ی سامی یوسف » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
zorxoshalbwm
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه
سامی یوسف : له‌به‌رئه‌وه‌ی من لهوكاتهوهلهسهرهتای خوێندنه‌وه‌ی ئیسلام بووم وسه‌ره‌تایی بووم،هه‌میشه خۆم بهمووسڵمان داناوه و به‌هۆی تێكهلاَویم له‌گه‌ڵ موسڵمانان و دواتر خوێندنه‌وه‌ی په‌رتووك ونامیلكه ئیسلامی یه‌كان من وام هه‌ست كرد ته‌نها من ڕاستیم دۆزیوه‌ته‌وه،نیعمه‌ته تۆ موسڵمان بیت و په‌یڕه‌وی ڕێنمایی یه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ربێت) بكه‌ی سوپاسی خوادهكهم.
پێشكه‌شكار: بابێینه‌وه سه‌ركاری تۆ له كلیپی (المعلم) هۆكاری سه‌ركه‌وتنت چی بووله‌م كلیپهتا؟؟
سامی یوسف : بایهكشتت پێ بڵێم هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی ئیسلامی یا ئیسلامی نه‌بێت له‌كاری هونه‌ری خۆیدا نیازی باش بێت،بۆكاره‌كه‌ی ماندووبێت ،بێگومان سه‌ركه‌وتوو بهركهتدار ده‌بێت.كلیپی (المعلم)یه‌كێكه له‌و كارانه‌ی كه له‌ناخی دڵمه‌وه كارم بۆكردووه و ماندووبوومه ، من ناڵێم كاره‌كانی من شێوازێكی نوێ ی بانگه‌وازه،بهڵكئدهڵێم هه‌نگاوێكی نوێ یه بۆبانگه‌وازی ئیسلام.لهوكلیپهدا(المعلم)به‌هێزترین گۆرانی من بووكاریگهریشی هه‌بوو.
پێشكه‌شكار: چۆنت زانی گۆرانیه‌كانت كاریگه‌ربوو؟؟! سامی یوسف : ئه‌وكاته‌ی كه‌سه‌ردانی میسرم كردبۆفێربوونی زمانی عه‌ره‌بی ماوه‌یه‌ك لهمیسرمامهوه،ڕۆژێك ده‌ڕۆیشتم له‌ناو ماشێنه‌كه‌م منداڵێكم بینی به‌فیكه فیك گۆران (المعلم) ده‌ووت زۆرم سه‌یر به‌و منداڵه میسریه هات، ڕۆژانه كاریگه‌ری گۆرانیهكانمك ده‌بینی لهسهرخهڵك.
پێشكه‌شكار: بیرۆكه‌ی دانانی سینارۆی گۆرانیه‌كه كێ بوو؟
سامی یوسف : بیرۆكه‌كه(هانی ئوسامه) بووكهسێكی زۆربهتوانایه بێووێنهیه،هانی جگه‌له‌مه ده‌رهێنه‌ری كلیپی (حسبی ربی )یش بوو.
پێشكه‌شكار: گۆرانی (المعلم )سهرهتالهڕۆژئاوا په‌خشكرا دواتر لهڕۆژههلاَت ؟
سامی یوسف : به‌ڵێ ساڵی 2003گۆرانی (المعلم) سه‌ره‌تا لهئهوڕوپا په‌خش كرا،پاشان ساڵی 2004سه‌ردانێكم كرد بۆلای بانگكخواز (عمرو خالید)ههرلهوساڵه گۆرانیه‌كه‌م په‌خشكرا لهوولاَتانی عه‌ره‌بی
ئ ئه‌وه‌ش یهكهخاڵ بووبۆناساندنی من به‌جیهانی عه‌ره‌بی وئیسلامی.
پێشكه‌شكار: ئایا ڕاسته وولاَتی میسر یه‌كه‌م ده‌روازه بووه كهسامی به جیهانی ئیسلامی وعورهبی ئاشناكرد؟
سامی یوسف :به‌ڵێ ئه‌مه‌ڕاسته پێم وایه میسر هۆڵیۆدی ڕۆژههلاَتی ناوینه،من بۆفێربوونی زمانی عه‌ره‌بی سه‌ردانی ئه‌و وولاَتهم كرد و په‌یوه‌ندیم كرد به‌په‌یمانگای (الدیوان) مامۆستا وه‌لید عه‌ره‌بی فێردهكردم بۆئه‌وه چووبووم چوارساڵ له‌م په‌یمانگایه بخوێنم بهلاَم ...به‌خه‌نده‌یه‌كه‌وه..ه..ه..ه..تهنهاچوارمانگ له‌په‌یمانگاكه به‌رده‌وام بووم .
پێشكه‌شكار : ئایا توانای ئاخاوتنت به‌عه‌ره‌بی هه‌یه؟؟
سامی یوسف : به‌خوای تا ئێستا دیمانه‌م به‌زمانی عه‌ره‌بی نه‌كردووه،مام ناوه‌ندم له‌ئاخاوتن ،بهلاَم ته‌واو تێ ی ده‌گه‌م.
پێشكه‌شكار :كه‌ی؟ له‌چ ته‌مه‌نێك كارت له‌بواری میوزیك ژه‌نی كردووه؟؟
سامی یوسف : من له‌ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵی لای باوكم به‌شێوازێكی زانستی فێری زۆربه‌ی ئامێره‌كانی ژه‌نین بوومه،ئێستاش توانایه‌كی باشی مۆسیقم هه‌یه،چهندههاپارچه مۆسیقام درووست كردووه ونووسیومه بهلاَم به‌ناوی سامی بلاَوم نه‌كردۆته‌وه به‌ناوێكی تر.
من ناڵێم كاره هونه‌رییه‌كانی من له‌لوتكه یه‌و كاره‌كانی هونه‌رمه‌ندانی تر بێ كه‌ڵكه!!نه‌خێر!!بهلاَم كاری منیش سهختهمن هه‌میشه وویستوومه گۆرانیه‌ك بچڕم كهگوێگری ڕۆژههلاَت وڕۆژئاواتوانای وه‌رگرتنی هه‌بێ په‌یامه‌كه ی من وه‌ربگرێ.
پێشكه‌شكار :ده‌كرێ پێمان بڵێ ی په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ت چۆنه؟
سامی یوسف :سوپاس بۆخوا له‌گه‌ڵ باوكم خێزانه‌كه‌م په‌یوه‌ندیمان زۆرباشه.
پێشكه‌شكار :هیچ كات بیرت له‌وازهێنان كردۆته‌وه؟
سامی یوسف :نه‌خێر ته‌نها دوای تێگه‌یشتنم له‌ئیسلام بڕیارمدا وازلهمۆسیقا بهێنم،بهلاَم به‌هیممه‌تی دۆستانم توانیم به‌رده‌وام بم لهسهرمیوزیك ژه‌نی.
پێشكه‌شكار :ئایاهیچ كات دوودڵ بووی له‌كاره‌كانت له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتن و سه‌رنه‌كه‌وتنی ؟؟
سامی یوسف :نه‌خێر به‌ڵكو هه‌وڵمداوه كهكارهكانم به‌نیه‌تێكی باش بكه‌م و(ئیخلاص)له‌كاره‌كانم ههبێخۆم بۆكارهكانم ته‌واو ته‌رخان كردووه‌و هه‌وڵیشم بۆداوه.
پێشكه‌شكار :كۆتا پرسیارمان ئه‌وه‌یه دوای ئه‌و هه‌موو سه‌ركه‌وتنانه له‌بواری گۆران گووتندا ده‌ته‌وێ لهدواپهیڤدا چیمان پێ بڵێ ی
سامی یوسف :له‌لای من سه‌ركه‌وتن تهنهابهووتن نیه،بهڵكومن هه‌وڵده‌ده‌م كارهیكهم له‌وپه‌ری جوانی ونایابی دابێ سه‌ركه‌وتنی ئیشه‌كه‌ش له‌ده‌ست خودایه سوپاس بۆكه‌ناڵی4SHABABسوری
پێشكه‌شكار : زۆرسوپاس بۆتۆش تادیدارێكی هونه‌ری خواتان له‌گه‌ڵ.
وه‌رگێڕانی فهمی یوسف محمد ئه‌مین
سه‌رچاوه 1 -كه‌ناڵی ئاسمانی (4SHABAB)سوری
2-سایتی (البوابه)
3-سایته فه‌رمی ونافه‌رمی یه‌كانی هونه‌رمه‌ند سامی یوسف
س\سایتی ڕووناكی
[/size][/color]
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونه‌ری » ژیان نامه‌ی سامی یوسف » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]