[size=16]هاوڕێیه‌كم هه‌بوو سالاَن و ڕۆژگار دووری كردبووینه‌وه له یه‌كتر، زۆر به گه‌رمی پێشوازییم لێكرد‌و وا گومانم برد بۆ سه‌ردانی كردنم هاتووه، پاش ئه‌و دوورییه، ویستم ڕێزی زۆری لێبگرم، به‌لاَم زۆر به په‌له‌بوو،
كێوێك بوو له خه‌م و په‌ژاره، پاشان داوای یارمه‌تی لێكردم بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌و چیرۆكه‌ی كه پێی بوو بۆم بگێڕێته‌وه، وتی:
هاوڕێم هه‌میشه من گوێم له زانایان بوو كه تیایدا چۆن سه‌رزه‌نشتی یاخی بووانیان ده‌كرد، له‌وه‌ی كه‌وا ئه‌نجامیان داوه، چۆن ئاگاداریانی ده‌كرده‌وه له سزای ئاگر و خراپترین چاره‌نووس، به‌لاَم من وا گومانم ده‌برد ئه‌وم وتارانه تۆزێ له ڕاستییه‌وه دوره و ته‌نها هه‌ڕه‌شه ئامێزه و زیاده ڕه‌وی زۆری تێدایه.
له‌و وانه و ئامۆژگارییانه وتاری تیا‌بوو له‌سه‌ر كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان و شوێنه‌واری، له مزگه‌وت گوێم لێده‌گرت به نابه‌دڵی، چه‌ند جار زیاتر ئه‌و كه‌سانه له مزگه‌وت نامیلكه‌ی تایبه‌تیان ده‌دا پێم كه پڕبوو له چیرۆكی ڕاست، ڕووداوی دڵته‌زێن، كه ده‌مخوێنده‌وه له نه‌فسی خۆمه‌وه ده‌موت ئه‌م چیرۆكانه له ڕاستییه‌وه دوورن، ئه‌فسانه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌مپرسی، ئه‌مانه بۆچی ئه‌م قسانه‌مان بۆ ده‌كه‌ن؟ ئه‌وان چ خه‌می ماڵ و خێزان و منیان هه‌یه، هه‌ر پرسیارم ده‌كرد و وه‌لاَمێكی دڵنیاییم ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت، هه‌ندێ جار ده‌موت ئه‌مه هه‌ر غیره بردنه و هیچی تر، ئه‌م قسانه بنه‌مایه‌كی واقیعی و زانستیانه‌یان نییه، هه‌موو ئه‌م ئامۆژگاری و چیرۆكانه نه‌بوونه به‌ربه‌ست له به‌رده‌مما بۆ كڕینی سه‌ته‌لایت كه بڕیارمدابوو بیكڕم.
قسه‌كردن له‌سه‌ر كه‌ناڵه وه‌رزشییه‌كان و گواتسنه‌وه‌ی تۆپ تۆپێن كه به كارت ده‌كرانه‌وه و دانیشتن و گوێگرتن له به‌رنامه‌كانی كه‌ناڵی جه‌زیره (إتجاه معاكس) هه‌موو سه‌ری كاتژمێرێك هه‌واڵی نوێ و تازه هه‌یه و هتد.. هه‌موو ئه‌مانه هانده‌رم بوون، هه‌روه‌ها هاوڕێكانیشم بۆ كڕینی ئه‌م سه‌ته‌لایته نه‌فره‌ت لێكراوه هانده‌رم بوون، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و بڕه شه‌رمه‌ی كه تیامابوو ئه‌م بڕیاری كڕینه‌ی پێ دواده‌خستم، به‌لاَم سوودی نه‌بوو، ئه‌وانه‌ی پێشه‌وه كه باسم كرد زاڵتر بوون، ئه‌مه بۆچوونی خاوه‌ن ڕووداوه‌كه‌یه، مه‌رج نییه ئه‌م بۆچوونه ڕاست و دروست بێت، چونكه سه‌ته‌لایت سوود و زیانیشی هه‌یه.
به‌ڵێ، ئه‌م میوانه خراپه له‌به‌ر خراپییه‌كه‌ی ڕازی نه‌بوو له ناو حه‌وشه‌كه‌م بێت، به‌ڵكو چووه سه‌ربانی ماڵه پیرۆزه‌كه‌م، هاوسێكانی ده‌وربه‌رم كه سه‌حنه‌كه‌یان بینی له‌سه‌ر ماڵه‌كه‌م هه‌موویان به‌په‌له ڕایان كرد بۆ لام و زۆر ئامۆژگارییان كردم كه ئه‌م كاره كۆتایی باش نابێت، به‌لاَم من هه‌ر خۆگر بووم وه‌كو پاڵه‌وان، شه‌یتانیش هه‌ر هانی ده‌دام و سووری ده‌كردم له‌سه‌ركاره‌كه‌م، خۆزگه وام نه‌كردایه، خه‌ڵكه‌كه به‌بێ ئه‌نجام گه‌ڕانه‌وه، به‌م شێوه‌یه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه درۆینه‌م به‌ده‌ستهێنا و كردمه دیاری ده‌ستم بۆ خێزان و مناڵه‌كانم، ئه‌وانایش پیرۆزباییان لێكردم.
ڕۆژگار ورده ورده تێده‌په‌ڕی هه‌موو رۆژێ حه‌زو ئاره‌زوه‌كانم زیادی ده‌كرد به تایه‌یبه‌تی یاری تۆپ تۆپێن، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌ناڵه خراپانه‌ی كه به داخه‌وه هه‌موو خه‌ڵكی ته‌ماشای ده‌كه‌ن به‌ڕاستی هیچ كه‌سێ سه‌لامه‌ت نابێت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ته‌ماشای ئه‌و كه‌نالاَنه بكات، زۆر به خۆشحاڵیمه‌وه هه‌رچیم ده‌بینی بۆ هاوڕیكانم باس ده‌كرد، هێواش هێواش هه‌ستم ده‌كرد نه‌فسم زۆر حه‌زی لێده‌كات و هه‌ر كاتێك بێكاربم حه‌زده‌كه‌م خه‌ریكی ته‌ماشا كردنیان ببم، به‌لاَم هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ستم ده‌كرد كه هه‌نگاوه‌كانم ورده ورده قورس ده‌بن بۆ هاتوچۆی مزگه‌وت، به گران قورئانم پێده‌خوێنرا، حه‌زم ده‌كرد زۆر كات له ماڵه‌وه بم ته‌ماشای كه‌ناڵه‌كان بكه‌م، وازم له مزگه‌وت و كه‌سه باشه‌كان هێنا و بێبه‌شبووم له وانه‌كانی فێربوونی قورئان، تا ده‌هات خه‌م و خه‌فه‌تم زیادی ده‌كرد، به‌لاَم هه‌ر سوور بووم له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌م ئامێره، وام لێهات ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ره‌نگاریان ده‌كردم، پێم ده‌وتن ئێوه دوژمنی ئازادین، ڕۆژ و مانگه‌كان تێپه‌ڕین، من و خێزانه‌كه‌م به ده‌وری ئه‌م ئامێره نه‌فره‌ت لێكراوه‌دا داده‌نیشتین، ته‌نها له كاتی چوون بۆ فه‌رمانگه‌دا نه‌بێت، شه‌وان ناچاربووم له‌به‌ر كاری به‌یانی زووتر ده‌خه‌وتم، به‌لاَم مناڵه‌كانم و خێزانه‌كه‌م تا دره‌نگ به دیارییه‌وه داده‌نیشتن، ڕۆژگار تێپه‌ڕی به‌سه‌ر ئالوده‌بوونی ئه‌م كه‌نالاَنه‌دا، ئه‌توانم بڵێم چه‌ند ساڵێكی خایاند، هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه له سه‌رتاوه تووشم بوون له یادم چووبوون، سه‌رقاڵی ژیانی ڕۆژانه بووم، كاتم نه‌بوو وه‌كو جاران دانیشم به دیارییه‌وه، شه‌وان زۆر دره‌نگ ده‌هاتمه‌وه، جاری وا هه‌بوو پێش نوێژی به‌یانی ده‌گه‌ڕامه‌وه، بارودۆخی كاره‌كه‌م ئاوای لێكردبووم.
له یه‌كێك له شه‌وه تاریكه ڕه‌شه‌كاندا دره‌نگانێك هاتمه‌وه بۆ ماڵ و ڕاكشام له جێگاكه‌مدا و كه‌س هه‌ستی پێنه‌كردم، گوێم له ده‌نگه ده‌نگێ بوو، گوێم بۆ گرت بزانم چییه، پچڕ پچڕ و نادیار بوو، تێنه‌ده‌گه‌یشتم، گومانم په‌یداكرد و هه‌ستام ویستم بزانم چییه؟ به‌ره‌و ده‌نگه‌كه ڕۆیشتم، چووم بۆ ژووری هاوسه‌ره‌كه‌م كه ده‌رگاكه‌م كرده‌وه بینیم نووستووه، هه‌ناسیه‌یه‌كم هه‌ڵكێشاو بیروهۆشه شه‌یتانییه‌كه‌م له‌سه‌ر لاچوو، سوپاسی خوام كرد و گه‌ڕامه‌وه بۆ ژووره‌كه‌ی خۆم، به‌لاَم ده‌نگه‌كه هه‌ر ده‌هات، سه‌رله‌نوێ هه‌ستامه‌وه و وتم "له‌وانه‌یه مناڵه‌كان بیریان چووبێت ته‌له‌فزیۆنه‌كه بكوژێننه‌وه و خه‌وتبن، به هێواشی ڕۆیشتم تا بزانم چییه؟ به‌ڵی گه‌شتمه ده‌رگاكه و زانیم ده‌نگه‌كان له‌م ژووره‌یه، به هێواشی ویستم ده‌رگاكه بكه‌مه‌وه، به‌لاَم زۆر به مه‌حكه‌می توند داخرابوو، ویستم له كونی ده‌رگاكه‌وه ته‌ماشا بكه‌م هه‌ر هیچ دیارنه‌بوو، زۆر گومانم په‌یدا كرد، دڵم زۆر به خێرایی لێیده‌دا، كات زۆر دره‌نگه، وا بانگی به‌یانی ده‌دات، تۆ بڵێی مناڵه‌كان تا ئێستا شه‌ونخونی بكه‌ن به دیار سه‌ته‌لایته‌كه‌وه؟ گه‌ڕامه‌وه بۆ ژووره‌كه‌ی خۆم بڕیارمدا به‌یانی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌م، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌مه ژووره‌كه‌ی خۆم بیرم كه‌وته‌وه كه ئه‌و ژوره ده‌رگایه‌كی تریشی هه‌یه، كه گه‌یشتمه لای ده‌رگاكه سه‌یرم كرد كراوه‌ته‌وه، كه ده‌رگاكه‌م كرده‌وه، زۆر تێڕامام، چی ده‌بینم خوایه گیان چی بكه‌م، سه‌رم بكێشم به دیواره‌كه‌دا، نا، من تووشی موسیبه‌تێكی گه‌وره بووم، ئه‌مه سه‌رشۆڕی و ئابڕو چوونه، به‌راستی ئه‌مه كۆتاییه‌كه‌ی جه‌رگ بڕ بوو، به‌ڵێ ئه‌ی هاوڕێم چیت بۆ باس بكه‌م، بینیم كوڕه‌كه‌م له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌یدا جووت بووه و ڕاده‌بوێرێت له‌گه‌ڵیدا، خۆم پێنه‌گیرا له‌وه‌ی كه بینیم هاوارێكی گه‌وره‌م كرد و بورامه‌وه، هاوسه‌ره‌كه‌شم له‌ترسا به په‌له هات و ئه‌ویش به چاوی خۆی ئه‌و دیمه‌نه دڵته‌زێنه‌ی بینی.
ئاهو هه‌زار ئاه له‌م سه‌ته‌لایته شوومه، ئه‌و سه‌ته‌لایته بێكۆت و به‌نده‌ی ئه‌تكی خانه و بارودۆخمان ده‌كات، به ڕۆشتنی كات و سات به‌ها جوانه‌كان پاكیزه‌یی ناهێڵێ و له جێیدا بێ ئابڕوویی و سه‌رشۆڕی به‌دی دێنێت، كچی بیست ساڵی چاوه‌ڕێی كۆرپه‌یه‌كه له به‌رئه‌نجامی به‌دڕه‌وشتی برا سه‌رگه‌ردان و فاجیره‌كه‌یدا.
به‌خته‌وه‌ریه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی و ئه‌و خه‌ونانه‌ی بۆ داهاتوویه‌كی نزیك هه‌یبوو هه‌مووی تیاچوو له ژێر سایه‌ی ئه‌و سه‌ته‌لایته نه‌فرین لێكراوه‌دا كه به نه‌شیاوی به‌كارمان هێنا.
بیری هاوار و تكای دراوسێكانم كه‌وته‌وه كه به‌رهه‌ڵستی دانانی ئه‌و ئامێره‌یان لێكردم، پاشان بیری قسه و باسی هاورێكانم كه‌وته‌وه كه سه‌باره‌ت به خراپی و به‌لاَكانی ئه‌و ئامێه‌ره ده‌دوان، كه رۆژ به رۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت، كه‌چی موسڵمانان به بێكۆت و به‌ند به‌كاری ده‌هێنن، حیساب بۆ خراپییه‌كانی ناكه‌ن، ئه‌مڕۆ من ناتوانم ئه‌وه‌ی ڕووی داوه بۆ نزیكترین كه‌سی خۆمی بگێڕمه‌وه، كاره‌ساته‌كه‌ش ڕوویداوه و بواری ڕزگاربوونیشی نییه.
له كۆتاییدا ئه‌و سه‌حنه‌م له سه‌ربانی خانووه‌كه‌م داگرت، به‌لاَم دوای ئابڕوچوونی ناو ماڵ و خێزانم.
ئای ئاخ و داخ له پاكیزه‌یی له‌ده‌ستچوو، ئای ئاخ و داخ له‌و غیره‌ته‌ی له‌بیركرا، ئای ئاخ و داخ بۆ ئه‌و ئامۆژگارییانه‌ی بۆمكرا، هیچ گرنگییه‌كم پێنه‌دا.
ئه‌مه چیرۆك و به‌سه‌رهاته‌كه‌م بوو كه بۆم گێڕایته‌وه به‌ڕاستی ده‌مم گرمۆڵه‌یه له گێڕانه‌وه‌ی، جه‌سته‌م ته‌زووی پێدادێت و پاكیزه‌یی خۆم و خێزانه‌كه‌م له‌ده‌ستدا، به‌لاَم پێم‌خۆش بوو بیگێڕمه‌وه، به‌ڵكو ئه‌مه خوایه كه‌ڵكی لێ ببینرێ و ده‌روونه بێ ئاگاكان سوودبه‌خش بن لێی، كاتێك ئه‌مه‌ش باس ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌یه له دواڕۆژدا لێپرسینه‌وه‌ی خۆم سوكتر بكه‌م و ئه‌و شوێنه‌واره خراپانه ئاشكرا بكه‌م و بیانووی كه‌سانی تر ببڕم له‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌می بكه‌ن له‌مه‌دا، خوایه‌گیان واگه‌یاندم، خوایه‌گیان تۆ شاهید به.
سه‌رچاوه:سایتی شارۆ
[/size]