تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » لةبةر جي نويز » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سووده‌

1

*ئایا دەزانیت كەخوای گەورە فەرمانی پێكردوویت نوێژ بكەی؟... خوای گەورە دەفەرموێت: [حَافِظُواْ عَلَى الصَّلَوَاتِ والصَّلاَةِ الْوُسْطَى وَقُومُواْ لِلّهِ قَانِتِينَ] (سورة البقرة: ٢٣٨)، واتە پارێزەری لەنوێژەكانتان و نوێژی عەسر بكەن و گوێڕایەڵی خوا بكەن.
*ئایا دەزانیت نوێژ ڕاسپاردەی پێغەمبەرە (صلى الله عليه وسلم) لەكاتێكدا دونیای بەجێهێشت و وەفاتی كرد؟... پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لەدوا هەناسەكانی دا فەرمووی: {الصلاة، الصلاة، وما ملكت أيمانكم}، واتە: نوێژ، نوێژ، وەئاگاتان لەجارییەكانتان بێت.
*ئایا دەزانیت نوێژ كلیلی هەموو چاكەیەكە؟... إبن القیم الجوزية (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەڵێت: [الصلاة: مجلبة للرزق، حافظة للصحة، رافعة للأذى، طاردة للأدواء، مقوية للقلب، مبيضة للوجه، مفرحة للنفس، مذهبة للكسل، منشطة للجوارح، مملة للقوى، شارحة للصدر، مغذية للروح، مندرة للقلب، حافظة للنعمة، رافعة للنقمة، جالبة للبركة، مبعدة من الشيطان، مقربة من الرحمن] ، واتە: (نوێژ: هۆی بەدەست هێنانی ڕزقە، پارێزەرە بۆ تەندروستی، خراپە دوور دەخاتەوە، دوورخەرەوەی دەرمانە، بەهێزكەرە بۆ دڵ، ڕوخسار ڕۆشن دەكاتەوە، شادی هێنەرە بۆ دەروون، تەمەڵی لەناو دەبات، چست و چالاكی دەبەخشێ، هێزو توانا بەردەوام دەكا، سینە فراوان دەكا، ئاوی پاكە بۆ گیان، دڵ ڕووناك دەكاتەوە، پارێزەرە بۆ نیعمەت، دوورخەرەوەی ڕق و كینەیە، خۆشی و بەختەوەری دەهێنێت، دوورخەرەوەیە لەشەیتان،و نزیك كەرەوەیە لەپەروەردگار).
*ئایا دەزانیت پەروەردگار حاشا دەكات لەو كەسەی كەواز لەنوێژ دێنێت؟... پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێ:{لاتترك الصلاة متعمدا، فإنه من ترك الصلاة متعمدا فقد برئت منه ذمة الله ورسوله، أي ليس له عهد ولا أمان}، واتە: واز مەهێنە لەنوێژ بەئەنقەست، چونكە هەركەسێك بەئەنقەست واز لەنوێژ بهێنێت پەیمان و بەڵێنی خواو پێغەمبەرەكەی حاشای لێ دەكەن، واتە نەپەیمانی هەیەو نەپارێزەرو ئەمانەتی هەیە.
*ئایا دەزانیت ئەو كەسەی كەواز لەنوێژ دەهێنێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەبێ باوەڕ وەسفی دەكات؟... پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێ: {بين الرجل وبين الكفر ترك الصلاة}، واتە: ئەوەی لەنێوان مرۆڤ و بێ باوەڕدایە وازهێنانە لەنوێژكردن.
*ئایا دەزانیت ئەو كەسەی نوێژ نەكات ژنی بۆ مارەناكەن، وەعەقدكردنی لەسەر هەر ئافرەتێكی موسڵمانی نوێژكەر پڕوپووچ (باطل)ە؟
*ئایا دەزانیت كەسی نوێژنەكەر ئەگەر بمرێت لەگۆڕستانی موسڵمانان ناینێژن؟
*ئایا دەزانیت كەسی نوێژنەكەر بەچ جۆرێك سزا دەدرێت لەگۆڕەكەی؟... پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێ: {أتينا على رجل مضطجع، وإذا أخر قائم عليه بصخرة، وإذا هو يهوى بالصخرة لرأسه فيثلغ رأسه _أي يشدخه_ فيتدهده الحجر_ أي يتدحرج_ فيأخذه فلا يرجع أليه حتى يصبح رأسه كما كان، ثم يعود عليه فيفعل به مثل مافعل مرة الأولى، فقلت: سبحان! ماهذان؟ قال جبريل عليه السلام (... إنه الرجل ينام عن الصلاة المكتوبة...)}، واتە: گەشتین بەپیاوێكی پاڵ كەوتوو، وەپیاوێكی دی بەردێكی بەدەستەوە بوو وەستابوو لەسەری، بەردەكەی فڕێ دەدا بۆ سەری، وەسەری دەشكاندو دەیقرنجاند، تا بەردەكەی هەڵدەگردەوە سەری وەك پێشتری لێ دەهاتەوەو چاك دەبووەوە، پاشان وەك جاری پێشوو بەردەكەی دەدا لەسەری، وتم: سبحان الله! ئەم دووانە كێن؟ جبریل ڕەزای خوای لێ بێت، ووتی: ئەوە ئەو پیاوەیە كەلەكاتی نوێژی فەرزدا دەخەوێت.
*ئایا دەزانیت یەكەم شت كەلێپرسینەوە دەكرێیت لەسەری نوێژە؟... پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێ: {أول مايحاسب عليه العبد يوم القيامة عن الصلاة، فإن صلحت، صلح سائر عمله، وإن فسدت، فسد سائر عمله}، واتە: یەكەم شت كەبەندە لێپرسینەوەی لەسەر دەكرێ لەڕۆژی قیامەتدا نوێژە، ئەگەر باش بوو ئەوا هەموو كردەوەكانی تری باش دەبێت، وەئەگەر خراپ بوو ئەوا هەموو كردەوەكانی تری خراپ دەبێت.
*ئایا نوێژنەكەر لەڕۆژی قیامەتدا لەگەڵ فیرعەون حەشر دەكرێ؟... پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێ: {من حافظ عليها _أي الصلاة_ كانت له نور وبرهانا يوم القيامة مع قارون وفرعون وهامان وأبي بن خلف} واتە: هەركەس پارێزگاری لێ بكات و بەباشی ئەنجامی بدات، واتە نوێژ لەڕۆژی قیامەتدا ڕووناكی و بەڵگەی پێیە، وەئەوەی پارێزگاری لێ نەكات نەڕووناكی و نەبەڵگەی پێیە وەنەدەربازبوون، وەلەڕۆژی قیامەتدا لەگەڵ قارون و فیرعەون و هامان و ابی بن خلف دەبێ.
*ئایا دەزانیت كەنوێژنەكەر لەگەڵ تاوانباران لەدۆزەخدایە؟... خوای گەورە دەفەرموێت: [ كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ رَهِينَةٌ* إِلَّا أَصْحَابَ الْيَمِينِ* فِي جَنَّاتٍ يَتَسَاءلُونَ* عَنِ الْمُجْرِمِينَ* مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ* قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ] (سورة المدثر: ٣٨_٤٣)، واتە:هەموو كەسێك بەرپرسە لەكردەوەكانی یان لەوەی ئەنجامی دەدا تەنها خەڵكی (یمین)'١' نەبێت، لەبەهەشتدان پرسیار لەتاوانباران دەكەن چی ئێوەی هێناوە بۆ (سقر)'٢' ووتیان لەنوێژكەران نەبووین.
دوای ئەمە هەمووی.. لەبەرچی نوێژناكەی؟!
خۆت سەربەستی چی هەڵدەبژێری، یان ڕێگای ڕەحمان یان ڕێگای شەیتان.
===========================
'١' یمین:ـ ناوی دەرگایەكە لەدەرگاكانی بەهەشت.
'٢' سقر:ـ ناوی دەرگایەكە لەدەرگاكانی دۆزەخ.

یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » لةبةر جي نويز » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌