تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

zor supas bo payamakantan

6

dast xosh hanasa xan

5

[size=24]dast xosh hanasa xan eshala wak awman le det[/size]

4

ده‌ست خۆش هه‌نا‌سه‌ خان

3

zor zor spas bo payamakat kaka ledwan

2

دةستةكانت خؤش بيت هةناسة خان بابةتيكى جوان و بة سودتت داناوة ,,

جا دةبئ بتوانين وةك ميرؤلة  بين !!

1

وه‌ك مێروله‌ به‌هێزبه!

له‌ ڕێنماییه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق



گومان له‌وه‌دا نیه‌ که‌ هه‌ر یه‌ك له‌ ئێمه‌ که‌م تا زۆر دووچاری که‌ سانێك ده‌بێته‌وه‌ که‌ نه‌هێڵێت هه‌نگاوه‌کانی بۆ ئامانجه‌کانی ژیانی سه‌ربگرێت و ده‌بێته‌ ڕێگری. دیاره‌ ڕێگرتن له‌ ئامانجی که‌سێك چه‌ندین شێوه‌ و شێوازی سه‌یر له‌ خۆ ده‌گرێت، که‌ دیارترینیان ئه‌و ڕه‌خنانه‌ن که‌ به‌هۆی نووسین یان قسه‌کردنه‌وه‌ ده‌گیرێت. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار که‌سه‌ ڕێگره‌کان بۆ به‌هێزکردنی خۆیان که‌سانی تر بۆ خۆیان ڕاده‌کێشن و ده‌بنه‌ گروپێکی به‌هێز بۆ تێکدانی ئامانجی ئه‌و که‌سه.

مرۆڤیش به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ڕه‌خنه‌ و قسه‌ی خراپ زووتر کاری تێده‌کات له‌وه‌ی که‌ڕۆژانه‌ به‌ باشی باس بکرێت و ده‌ست خۆشه‌ی لێبکرێ. ئه‌مه‌ش له‌سروشتی مرۆڤدایه‌ که‌ به‌و شێوه‌بین. به‌ڵام هه‌روه‌ك ئه‌زموونی که‌سانی سه‌رکه‌وتو ناودار له‌ دونیادا ده‌بینین که‌ ئه‌وانیش به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای گه‌شه‌کردنیانه‌وه‌ که‌وتونه‌ته‌ به‌ر ڕه‌خنه‌و توانجی که‌سانی ڕێگر. له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ئه‌وان به‌ بڕوای پته‌وی خۆیان ڕووبه‌ڕوی ئه‌و هه‌موو کێشانه‌ بوونه‌ته‌وه‌و به‌ره‌و ئامانجه‌ پیرۆزه‌کانی ژیانیان هه‌نگاویان ناوه‌ هه‌تا سه‌رکه‌وتنیان بۆ خۆیان و گه‌ل و مرۆڤایه‌تی به‌ده‌ست هێناوه. ئه‌وان هانده‌رێك له‌ ناو خودی خۆیاندا هه‌بووه‌ که‌ به‌رده‌وام وزه‌یان لێوه‌رگرتووه و به‌هێزتری کردوون له‌ به‌رامبه‌ر به‌و ڕێگرانه.

کام له‌و فه‌یله‌سوف و پێغه‌مبه‌ر و زاناو هه‌ڵکه‌وتوانه‌ ڕووبه‌ڕوی ڕوخێنه‌ر و ڕه‌خنه‌ نه‌بوونه‌ته‌وه؟ ئه‌ی بۆچی ئه‌وان توانیویانه‌ په‌یامه‌ پیرۆزو به‌ به‌ها کانیان به‌ باشترین شێوه‌ بگه‌یه‌نن و بوونی خۆیان بۆ مێژووی مرۆڤایه‌تی بسه‌لمێنن؟

من ده‌مه‌وێت ڕێنمای تۆ بکه‌م که‌ ده‌ته‌وێت ده‌روونت ‌‌به‌هێز بکه‌یت به‌وه‌ی که‌ له‌مه‌ودوا ته‌کنیکی مێروله‌ تاقی بکه‌یته‌وه.

پێت سه‌یر نه‌بێت که‌ مێروله‌ شتێکی هه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ی مرۆڤ ده‌توانین سودی لێوه‌ر بگرین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مێرووله‌ ئه‌زانێت چی ده‌کات و کۆڵنه ده‌ره‌و به‌ره‌و ئامانجه‌کانی ده‌ڕوات. ئه‌وکاته‌ی تۆ پێت ده‌خه‌یته‌ به‌ر ڕێگای مێروله‌یه‌ك، ئه‌و چی ده‌کات؟ ده‌بینین که‌ مێروله‌که‌ به‌ پێتا سه‌رداکه‌وێت وهه‌تا ده‌چێته‌ ئه‌و دیو یان ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌وا ڕێگایه‌کیتر ده‌دۆزێته‌وه هه‌تا دێته‌وه‌ سه‌ر ڕێگا ڕاسته‌که‌ی خۆی و پاشان به‌رداوام ده‌بێت بێ کۆڵنه‌دان.

وه‌ك مێروله‌ بکه ! مێروله‌ به‌‌هێزه
سةرجاوه:warzshidaruni