dast xosh
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » ئه‌و كورده‌ی پێڵاوه‌كانی له ئه‌ردۆغان گرت دادگایی كرا » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
dast xosh
ده‌ست خۆش
دادگایه‌كی ئیسپانیا 3 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر هۆكمان جومعه‌ی ته‌مه‌ن 27 ساڵاندا سه‌پاند، دوای ئه‌وه‌ی به‌تۆمه‌تی تێگرتنی پێڵاوه‌كانی له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، مانگی شوباتی رابردوو له ئیسپانیا ده‌ستگیر كرا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌میندارییه‌تی گشتی شاری ئیشبیلیه بڵاوی كرده‌وه كه "به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیی جه‌سته‌یی بۆ سه‌ر كه‌سایه‌تیی ده‌وڵه‌تێك‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پیاوانی ئاسایش، هۆكمان جومعه‌ی به‌ڕه‌گه‌ز كورد به 3 ساڵ زیندانی سزا دراوه، ئه‌و سزایه‌ش شایه‌نی پێداچوونه‌وه نییه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسپانیاش له وڵاته‌كه‌یان ده‌ری ناكه‌ن".
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، دادگا ئیسپانییه‌كه هۆكمان جومعه‌ی ناچار كردووه كه بڕی 3 یۆرۆ بدات له به‌رامبه‌ر هه‌ر رۆژێك كه له ئیسپانیا به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی به‌سه‌ری بردووه كه ماوه‌ی مانه‌وه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 4 مانگ‌و 16 رۆژ.
جێی باسه رۆژی 22ی شوباتی رابردوو له ئیسپانیا گه‌نجێكی كورد به‌ناوی هۆكمان جومعه پێڵاوه‌كانی خۆی گرته سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، له‌و كاته‌ی له شاری ئیشبیلییه له ئاهه‌نگێك ده‌گه‌ڕایه‌وه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » ئه‌و كورده‌ی پێڵاوه‌كانی له ئه‌ردۆغان گرت دادگایی كرا » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]