تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

Ahmad Goran نووسی:

ده‌ست خۆش هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بی

زۆرسوپاس ئه‌حمه‌دگیان

2

ده‌ست خۆش هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بی

1

[size=24]ده‌روونزانى كه‌ گرنگى به‌ كه‌سێتى ده‌دات مانایه‌كى تایبه‌تى و گرنگى بۆ هه‌ر مرۆڤێك هه‌یه‌ ، چونكه‌ نموونه‌ى هه‌ڵس و كه‌وتى كه‌سێك روون ده‌كاته‌وه‌ كه‌جیاوازه‌ له‌ كه‌سێكى تره‌وه‌ ، وه‌كو چۆن مۆرى په‌نجه‌كان یان وێنه‌ى فۆتۆگرافى یاخود پله‌ى ده‌نگ ، زانا (لورانس كیرستا) دۆزییه‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ دوو كه‌س وه‌ك یه‌ك نین ، تاواى لێهات پشت به‌ ده‌نگى مرۆڤ ببه‌سترێت له‌ دادگاكان بۆ دیارى كردنى جۆرى كه‌سێتى ئه‌و مرۆڤه‌.

هه‌روه‌ها هه‌ستى بۆن كردنى سه‌گه‌ رِاهێنراوه‌كان بۆ ناسینه‌وه‌ى كه‌سى راكردوو به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر كه‌سێك بۆنێكى تایبه‌تى هه‌یه‌ به‌هه‌سته‌وه‌رى زۆر هه‌ستیار نه‌بێت ئاشكرا ناكرێت ، به‌لاَم
(كه‌سێتى وه‌ك مۆرى په‌نجه‌كان نیه‌ كه‌ له‌ سیفه‌تى مردوو پێك هاتبىَ و تووشى گۆران نه‌یه‌ت به‌ڵكو له‌ هه‌ندىَ شتى گرنگ پێك هاتووه‌ كه‌ده‌توانین له‌ باره‌ى كه‌سه‌كه‌وه‌ بیلێین ، واته‌ ئه‌و شتانه‌ى وامان لێده‌كات كه‌ ئه‌و كه‌سه‌مان خۆشبوێت یان رقمان لێبێته‌وه‌ ، یاخود گرنگییه‌كى ئه‌وتۆى پىَ نه‌ده‌ین…) .

پێشتر بیرورِا وابووه‌ ئێمه‌ به‌ خوێندنى ئه‌و سیفه‌تانه‌ى مرۆڤى پێى ناسراوه‌ ، ده‌توانین به‌ ئاشكراكردنى جۆرى كه‌سێتى بگه‌ین … و ته‌ماشاكه‌ر له‌ یه‌كه‌م دیدار پێى وا ده‌بێت كه‌ مه‌سه‌له‌كه‌ ئاسانه‌و ده‌توانرێت پێوه‌ره‌كانى ئه‌م سیفه‌تانه‌ رێكبخه‌ین ، ئه‌و كات به‌ پێوانه‌یه‌كى دروست جۆرى كه‌سایه‌تییه‌كه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه‌ .

(ئولبورت) لێكۆله‌ر له‌ زانكۆى (هارفه‌رد) له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ هاوه‌ڵه‌كانى هه‌وڵیاندا ئه‌و سیفه‌تانه‌ى مرۆڤ كه‌لایه‌نى كه‌سێتى دیارده‌كات له‌ هاوشێوه‌ى فه‌رهه‌نگێك كۆبكه‌نه‌وه‌ ، له‌ كۆى 18 هه‌زار ته‌نها 3 هه‌زار سیفه‌تیان هه‌ڵبژارد چونكه‌ بۆیان ده‌ركه‌وت زۆربه‌یان ناوى جیاوازن بۆ هه‌مان سیفه‌ت و هه‌ندێكیان جیاوازى ئه‌و تۆیان نیه‌ ، بۆ نمونه‌ وه‌ك جیاوازى تكه‌ له‌گه‌ڵ كه‌باب كه‌ هه‌ردووك گۆشتى سوور كراوه‌ن .

یه‌كه‌م جار برِوا وابووه‌ كه‌ تاك یان ئه‌وه‌تا كه‌سێكى تێكه‌ڵ به‌ خه‌ڵك و خۆش باوه‌رِ ده‌بێت ، یاخود كه‌سێك ده‌بێت چێژ له‌ دووره‌ په‌رێزى وه‌رده‌گرێت و حه‌ز به‌ ئیشى فكرى و مه‌عنه‌وى ده‌كات …. مرۆڤى بیر ، یان مرۆڤى كار … به‌لاَم كه‌سێتى ناتوانرێت به‌م شێوه‌یه‌ دیارى بكرێت . چونكه‌ هیچ تاكه‌ سیفه‌تێك به‌ ته‌نها یاخود كۆمه‌ڵىَ سیفه‌ت ، ناتوانن ره‌فتاره‌كان شى بكه‌نه‌وه‌ .. راسته‌ كه‌سێتى تاك وه‌ك لێكۆڵه‌رى كۆمه‌لاَیه‌تى (كلوكهۆن) ئاماژه‌ى بۆى كردووه‌ پێك دێت له‌ تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌ (ئامانج و ره‌فتارو رِاو خورِه‌وشته‌كان وراده‌ى تێگه‌یشتنى مرۆڤ بۆ خودى خۆى) به‌لاَم پرۆفیسۆر (شیفه‌ر) جه‌خت له‌سه‌ر گرنگى كۆمه‌لاَیه‌تى ده‌كاته‌وه‌ به‌ هۆى په‌یوه‌ندى به‌ هونه‌رى گونجان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك . كه‌چى هه‌ندێك ره‌فتارى ترى وه‌كو كاریگه‌ربوون به‌قسه‌ بێزاره‌كانى خه‌ڵك و رێگه‌ى گفتوگۆیان و كرداره‌كانیان ، زاڵده‌بێت به‌سه‌ر تواناى گونجان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك .

بۆیه‌ كه‌سێتى تاك هه‌رچه‌نده‌ به‌پێوه‌ره‌كانى زانستى جێگیر كرابێت بۆ خودى خه‌ڵك به‌ كۆمه‌لاَیه‌تى دێته‌ ژماردن.

زۆر كه‌س له‌به‌ر رۆشنایى ئه‌زموون و كه‌ڵتورى باوباپیرانیان جه‌ختیان له‌ كاریگه‌رى ترسناكى بۆماوه‌ كردووه‌ له‌ سه‌رپێكهاتنى كه‌سایه‌تى ، به‌لاَم زۆربه‌ى لێكۆڵه‌ره‌كان كه‌سایه‌تى مرۆڤیان به‌ دوو سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى به‌ستۆته‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌وشتانه‌ى كه‌ تاك هه‌یه‌تى له‌كاتى له‌دایكبوونى و ئه‌و شتانه‌ى له‌ رێگه‌ى په‌روه‌رده‌و كاریگه‌رى كۆمه‌ڵه‌وه‌ ده‌ستى كه‌وتوه‌ ، یاخود ئه‌وه‌ى له‌ رێگه‌ى بۆماوه‌و كۆمه‌ڵگاوه‌ بۆى به‌جىَ ده‌مێنێت ، و بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه‌ (بۆماوه‌ ، ژینگه‌) پێكه‌وه‌ ببه‌سترێن پێویسته‌ پێكهاته‌ى جه‌سته‌یى مرۆڤ هه‌بێت كه‌ ده‌بێته‌ ئه‌ڵقه‌ى په‌یوه‌ندى نێوانیان ، یان گۆره‌پانێكى رووبه‌روو بوونه‌وه‌ هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى شوێنه‌وارو كاریگه‌رى بۆماوه‌ و ژینگه‌ى له‌سه‌ر دیارى بكه‌ین ..

زاناكان زۆر جیاواز نه‌بوونه‌ له‌بابه‌تى بۆمانه‌وه‌ى خه‌سڵه‌ته‌ جه‌سته‌ییه‌كان و تایبه‌تمه‌ندیه‌ فسیۆلۆژیه‌كان ، هه‌نگاوى دووریان برِیوه‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و راستییانه‌ى په‌یوه‌ندییان پێیه‌وه‌ هه‌یه‌ تا ئه‌و سنووره‌ى چه‌ند یاسایێكى وه‌كو یاساى (مه‌ندل) یان دانا ، به‌لاَم خه‌سڵه‌ته‌ كه‌سێتیه‌كانى دیكه‌ كاریگه‌رى بۆماوه‌ له‌سه‌رى ئاشكرا نه‌بووه‌ ، (زیره‌كى) وه‌كو نمونه‌یه‌ك ده‌به‌ین كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و شیانانه‌ى كه‌سێتى سه‌ركه‌وتوو پێَى ده‌ناسریت …

وا گریمانه‌ كراوه‌ بۆماوه‌ كاریگه‌رییه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ له‌سه‌ر زیره‌كى .. به‌لاَم له‌زۆر باردا ده‌بینین منداڵى ئاورینگدار و به‌رهه‌مهێن له‌ دایك و باوكێكه‌وه‌ هاتوونه‌ كه‌ خۆیان وانین .. و مه‌رجیش نیه‌ هه‌موو دایك و باوكێكى زیره‌ك منداڵیان وه‌ك خۆیان زیره‌ك بىَ (ئاگر له‌ پاش خۆى ره‌ژوو به‌جێدێلێت ) .
و ده‌رباره‌ى ره‌گه‌ز ، پیاوه‌كان حه‌ز ده‌كه‌ن وا برِوا بێنن كه‌ ئافره‌ت ئه‌قڵى لاوازتره‌ و زیره‌كیشى كه‌متره‌ .. ئه‌مه‌ش وه‌ك دیاره‌ له‌ خووه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانه‌ كه‌ هێشتا پیاو ده‌ستى پىَ گرتووه‌ .. ئه‌و خووه‌ سه‌ره‌تاییانه‌ش وه‌ك (تایلۆر) ده‌لێت: (پاشماوه‌ى ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ پێیدا تێپه‌رِ بووه‌ پێش ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا بگات به‌ ئاستى مه‌ده‌نیه‌ت ..) .

ئه‌گه‌ر ئافره‌ت به‌م فكره‌یه‌ رازى بێت ، ئه‌وا یان ئه‌وه‌تا نه‌زانه‌ و رازى بووه‌ به‌ سه‌ختى و بارودۆخى كۆمه‌ڵگا و پلاَنى پیاو له‌سه‌رى ، و ملكه‌چى ئه‌مرى واقیع بووه‌ تا ملكه‌چییه‌كه‌ى ده‌یگه‌یه‌نێته‌ برِوایێك كه‌ ئافره‌ت هیچ ناگه‌یه‌نىَ .. بۆیه‌ ده‌یبینى نه‌زر ده‌كات و بخور ده‌سوتێنىَ له‌ پێناو به‌ده‌ست كه‌وتنى بێچویه‌كى نێرینه‌ .

به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئافره‌ت نه‌زان نه‌بوو ئه‌وا به‌ ناچارى رازى ده‌بىَ و ده‌زانىَ كه‌قوربانى ده‌دات له‌ پێناو دروست كردنى سه‌قاى خێزانێك كه‌ ته‌بایى باڵى به‌سه‌ردا كێشابىَ .

سه‌رچاوه‌ / الشخێیه‌ بین النجاح والفشل / عباس مهدى البلداوى

http://kurdup.com/up/uploads/picture/48bb459d22.jpg
[/size]