چه‌ندین په‌ندی پێشینانی فیرعه‌ونییه‌كان له بواره جیاجیاكاندا بخویبَنه‌وه
دوورگه- فیرعه‌ونییه‌كانی كۆنی میسر له په‌ند و ئامۆژگاری زۆر به‌توانا بوونه، له‌م رووه‌وه‌ش چه‌ندین په‌ندی جوان و به‌هێز و ئامۆژگاری باشیان هه‌یه، لێره‌دا له ماڵپه‌ڕی دوورگه چه‌ندین په‌ندی پێشینانی فیرعه‌ونییه‌كانتان بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه به‌هیوای ئه‌وه‌ین لێیانه‌وه سوودمه‌ند بن. فه‌رموون له خواره‌وه په‌نده‌كان بخوێننه‌وه:
یه‌كه‌م: هه‌موو مانگایه‌ك ده‌توانێت ده‌رگا بشكێنێت، به‌ڵام چاككردنه‌وه‌ی ده‌رگاكه دارتاشی لێزانی ده‌وێت.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت خه‌ڵك باش بكه‌یت، ئه‌وه سه‌ره‌تا خۆت باش بكه.
سێیه‌م: ئه‌وه‌ی له سبه‌ی بترسێت، خۆی به به‌ده‌ست خه‌وتنه‌وه نادات.
چواره‌م: با زمانت پێش بیرت نه‌كه‌وێت.
پێنجه‌م: به‌پێڵاوی هیچ كه‌سێك به‌ڕێگادا مه‌ڕۆ، چونكه له‌وانه ئابڕووت بچێت.
شه‌شه‌م: به‌رد مه‌خه‌ره ناو ئه‌و بیره‌ی كه ئاوی تێدا ده‌خۆیته‌وه، چونكه له‌وانه‌یه جارێكی تر پێویستت پێی بێته‌وه.
حه‌وته‌م: به‌رده‌وام له دوژمنه‌كانت خۆشبه، چونكه ئه‌وه ئازارێكی ده‌روونی زۆریان ده‌دات.
هه‌شته‌م: كه‌پرێك كه تێیدا دڵخۆش بیت و پێبكه‌نیت، زۆر له كۆشكێك باشتره كه تیایدا دڵته‌نگ بیت و بگریت.
نۆیه‌م: چه‌ندین پرسیار هه‌ن كه وه‌ڵامه‌كانیان ته‌نها بێده‌نگییه.
ده‌یه‌م: ئافره‌تی باش سندووقی زێڕ و گه‌وهه‌ره.
یازده‌هه‌م: دۆزینه‌وه‌ی رێگا گرنگ نییه، رۆیشتن به رێگاكه‌دا گرنگه.
دوازده‌هه‌م: به‌هۆی زانست و زانیارییه‌كه‌ت له‌خۆبایی مه‌به.
سێزده‌هه‌م: هه‌رگیز نه‌بووه كه كاری خراپ سوودێكی به مرۆڤ گه‌یاندبێت.
چوارده‌هه‌م: چاوچنۆكی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌یه و هیچ ده‌رمانێكی نییه.
پازده‌هه‌م: بڕوا به براكه‌وت و به هاوڕێكه‌ت مه‌كه.
شازده‌هه‌م: نهێنییه‌كانت لای خۆشت باس مه‌كه.