ده‌ست خۆش هه‌ر بژی
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » پسپۆرانی دانیماركی: هه‌رزه‌كاری له ته‌مه‌نی 9 ساڵییه‌وه ده‌ستپێده‌كات » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ست خۆش هه‌ر بژی
دوورگه- توێژه‌رانی دانیمارکی له نه‌خۆشخانه‌ی فێرکاری له زانکۆی کۆپنهاگن بڵاویانکردۆته‌وه، که کچانی ئێستا له ته‌مه‌نی نۆ ساڵییه‌وه ده‌چنه قۆناغی هه‌رزه‌کارییه‌وه. له ساڵی 2006دا گه‌شه‌کردنی مه‌مك له‌نێو کچاندا له‌ته‌مه‌نی نۆ ساڵ و ده مانگدا ڕوویداوه، ئه‌مه‌ش ساڵێك زووتر به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ساڵی 1991دا..له‌مباره‌یه‌وه (ئه‌ندرێس جوول) له لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامه‌ی (تایمز) رایگه‌یاند كه ئه‌م دیارده‌ی زوو گه‌شه‌كردنی مه‌مك هۆکاره‌که‌ی یان بۆ خواردنه چه‌وره ئاماده‌کراوه‌کانی ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه یانیش کیمیاوییه‌کانی ژینگه یان نه‌بوونی چالاکی جه‌سته‌یی له‌نێو منداڵه‌کاندا. ئه‌م دیارده‌ی زوو چوونه قۆناغی هه‌رزه‌کارییه‌وه کچان ده‌خاته به‌رده‌م گرفتی خوێندن، چونکه باری ده‌روونیان تێکده‌چێت و ناتوانن خۆیان له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییه‌کانی له‌شیان بگونجێنن. هه‌روه‌ها زوو به‌رهه‌مهێنانی (ئیسترۆجین) ده‌بێته هۆکاری به‌رزکردنه‌وه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ. توێژه‌رانی دانیمارکی پێیانوایه، که کیمیاوییه‌کانی ئێستا به‌تایبه‌ت پلاستیك، که مادده‌ی "Bisphenol A" تێدایه، کاریگه‌ی ده‌که‌نه سه‌ر کچان، تا زوو بچنه قۆناغی هه‌رزه‌کارییه‌وه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » پسپۆرانی دانیماركی: هه‌رزه‌كاری له ته‌مه‌نی 9 ساڵییه‌وه ده‌ستپێده‌كات » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]