ده ی هه ر وا بمێنی به س به خوا کچ ڕاست بڕوا که مێکیش ناخۆشه
هه میشه وابیت به س گوێ نایه مێ چونکه خۆم نوسه ری شیعره کان نیم
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » (-(وه رزی بــیــرچــوونـــه وه ! )-) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده ی هه ر وا بمێنی به س به خوا کچ ڕاست بڕوا که مێکیش ناخۆشه
هه میشه وابیت به س گوێ نایه مێ چونکه خۆم نوسه ری شیعره کان نیم
ماشالله له تۆ جارێك نه م بینی له شیعری شاعیرێکا تێبینییه ك یان ڕه خنه نه نووسی !!:)
واته ئێستا بۆت ده‌ركه‌وت كه زۆر باش سه‌رنجی به‌رهه‌مه‌كان ده‌ده‌م، من له مێژه گوتوومه: ڕه‌خنه لای من به مانای گرنگی پێدان دێت!
سڵاو، ماوه‌یه‌كه خۆت له ده‌قی چڕ و ئاڵۆز ده‌ده‌یت! سوپاسی ماندوو بوونت ده‌كه‌م بۆ ئاماده كردنی ئه‌م بابه‌ته. به‌رده‌وامبه. .
[size=16]سلاو له تۆش.
وه ڵا ئێستا هاتومه ته ئه و بڕوایه که شیعره چڕ‌و ئاڵۆزه کان زۆر له ساده کان چێژی زیاتره !
ماشالله له تۆ جارێك نه م بینی له شیعری شاعیرێکا تێبینییه ك یان ڕه خنه نه نووسی !!:)
سه رکه وتووبیت .[/size]
سڵاو، ماوه‌یه‌كه خۆت له ده‌قی چڕ و ئاڵۆز ده‌ده‌یت! سوپاسی ماندوو بوونت ده‌كه‌م بۆ ئاماده كردنی ئه‌م بابه‌ته. به‌رده‌وامبه. .
تێبینی:
ئیمارەتێکم لە "فکر"دروستکرد و.
ئیمبراتۆریەتى جەهل بردیە ڕێوە
سه‌یره!!
ئه‌رێ ئیمپڕاتۆر ده‌سه‌ڵاتی چییه، چی ببا به‌ڕێوه پێی ده‌ڵێن ئیمپڕاتۆر؟!
لەسەر پەڕاوى یادەوەرى هەوردا
بە هێڵێکى گەورە نووسراوە
وەرزى بیرچوونەوە!!
ده‌بوو له شوێنی "هێڵ" بنووسرێ (نووسین).
بۆ ئه‌م شوێنه "هێڵ" هه‌ڵه‌یه، ئاخر هێڵ شێوه و قه‌باره‌ی نووسین نیه، به‌ڵكو نووسینی له‌سه‌ر ده‌كرێ.
زۆر سوپاس بۆ ئێوه ی به رێز خۆشحاڵم لاتان جوان بووه
سه رکه وتووبن .
ده‌ستت خۆش بێت ڤینۆس خــان . . .
له‌به‌ر جوانی هۆنراوه‌که چه‌ند جارێک خوێندمه‌وه!
دووباره‌ده‌ست خۆش
dastt xosh zor jwan u xosha
[size=20]"با"بە تەنیشت ماڵمدا تێدەپەڕێ و..
بیرى دەچێت دەرگاو پەنجەرەکەم بخاتە سەرپشت
پێڵاوەکانم دەڕۆن و..
بیریان دەچێت پێیەکانم لەگەڵ خۆیاندا ببەن
"خەو"بەبەر چاومەوە سەما دەکات و..
بیرى دەچێت بێتەسەر پێڵووەکانم
"خۆر"بە ئاسمانەوە هەڵدێ و
بیرى دەچێت سڵاو لە تاریکى ژورەکەم بکات
"باران" بەخوڕ دادەکات و
بیرى دەچێت چۆڕێک ئاو بڕژێنێتە گەروى تینوێتییەوە
"یار"دەڕواتء بیرى دەچێت بێتەوە
منیش لەتێ سێوى مردن دەخۆم و..
بیرم دەچێت هەندێکیش بۆنى ژیانەوە بکەم
لە وەرزى بیرچوونەوەدا
منداڵەکانیش بیریان دەچێت پێ بگرن
عەیامێکە ژیان یاوەرى کەس نابێ
جگە لە بیرچوونەوە
ئیمارەتێکم لە "فکر"دروستکرد و.
ئیمبراتۆریەتى جەهل بردیە ڕێوە
خاکێکم بە عیشق تۆ‌و کرد و
دارى خیانەتى تیا ڕووا
مەعبەدێکم لەوەفا پڕکرد و
فەتواى نەمانى تیا درا
دەیان دەستنوێژى یەقینم هەڵگرت
جگە لە دوو رکات ترس
نوێژى جورئەتم پێ نەکرا
تا لەسەر وبەرماڵى وجود
وێردەکانم
ئاراستەى زانین بکەم و..
لە گوناهى نەزانین پاک ببمەوە
لە دامێنى خەیاڵێکى نارنجیشدا
دێرى قەسیدەکانم
ئولفەتیان بە وشە ژەنگرتووەکانەوە گرت و..
خۆیان دوبارە کردەوە
ئیدى نازانم چى بنووسم
کە تەنها بیرچوونەوە میوانمە
نازانم من بیرم دەچێت بڕۆمە لاى شیعر
یان شیعر بیرى دەچێت ببێتە میوانى پێنووسەکەم..
لەساڵى نەهامەتیدا
لەسەر پەڕاوى یادەوەرى هەوردا
بە هێڵێکى گەورە نووسراوە
وەرزى بیرچوونەوە!!
ئاوێزان نوورى[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » (-(وه رزی بــیــرچــوونـــه وه ! )-) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]