تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

[size=16]به‌بڕوای من ئیسپانیا ده‌یباته‌وه‌ ئه‌مه‌ش به‌و پێیه‌ی باشترین یاریزانی پێیه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ دیفاع و وسطا به‌ پێچه‌وانه‌ی ئینگلته‌را و ئه‌رجه‌نتین که‌ مشکیله‌یان له‌م دوو خه‌ته‌ هه‌بووه که‌ هه‌ردووکیان به‌ ئه‌ڵمانیا دۆڕاون، وه‌ ئیسپانیا به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر به‌ تنضیم له‌ ساحه‌دا یاری ده‌که‌ن و که‌مترین غه‌ڵه‌ت ده‌که‌ن و وه‌ زۆرترین کات تۆپ لای خۆیان ده‌هێڵنه‌وه‌ ، بێگوومان نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیربکه‌ین که‌ ئه‌ڵمانیاش یاریزانی زۆر باشی پێیه‌ به‌ڵام بێگوومان ناگه‌ن به‌ یاریزانه‌کانی ئیسپانیا ئه‌وه‌ راستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌، ئه‌بێت چاوه‌ڕێی یاریه‌که‌ش بکه‌ین بزانین چی ڕووده‌دات.[/size]

6

ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌م جامی جیهانییه‌ به‌شێوه‌یه‌ك وه‌رسوڕا ئینسان ناتوانێ ئیدی هیچ پێشبینییه‌ك بڵێ، ده‌ترسێ له‌وه‌ی موفاجه‌یه‌كی تر ڕووبدا، ئه‌گینا ده‌مگوت ئه‌ڵمانییه‌كان براوه‌ ده‌بن!

5

eanshala

4

به‌هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ مانشافت

3

zor swpas pary xan

2

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک هاوکار

1

http://kurdup.com/up/uploads/picture/c9d7fd798c.jpg

له‌دوایاری قۆناغی پێش کۆتایی (چوارگۆشه‌ی زێڕین)ی پاڵه‌وانێتی جامی جیهانی 2010دا، کاتژمێر 9:30ی ئه‌مشه‌و له‌یاری ژماره‌ 62ی ئه‌م مۆندیاله‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له‌یاریگای "مۆزیس مابێدا" روبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌بێته‌وه‌، براوه‌ی ئه‌م یارییه‌ش راسته‌وخۆ ده‌گاته‌ یاری کۆتایی.
خه‌ڵاته‌کانی فیفا له‌م قۆناغه‌دا
یه‌کێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ک پێشتر بڕیاریدابوو، هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ک بگاته‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی (چوارگۆشه‌ی زێڕین) بڕی 20 ملیۆن دۆلاری وه‌ک خه‌ڵات له‌لایه‌ن فیفاوه‌ پێده‌درێت، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی‌ كه‌ نازناوی جامی‌ جیهانی‌ 2010 به‌ده‌ستده‌هێنێت، بڕی‌ 30 ملیۆن دۆلار وه‌ك خه‌ڵات وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ش كه‌ پله‌ی‌ دوه‌م به‌ده‌ستده‌هێنێت، بڕی‌ 24 ملیۆن دۆلار وه‌ك خه‌ڵات وه‌رده‌گرێت.
ئاماره‌کانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ به‌ژماره‌، له‌قۆناغه‌کانی رابردوودا
ئه‌ڵمانیا
یاری:5
بردنه‌وه‌:4
دۆڕاندن:1
یه‌کسان بوون:0
گۆڵ: له‌ قۆناغه‌کانی رابردوودا 13 گۆڵیان تۆمارکردووه‌و 2 گۆڵیشیان لێکراوه‌.
لێدانی تۆپ: 33 لێدانی تۆپیان ئاراسته‌ی گۆڵ کردووه‌.
فاوڵ: 66 فاوڵیان گرتووه‌.
کۆڕنه‌ر: 36
کارتی زه‌رد: 8
کارتی سوور: 0
ئیسپانیا
یاری:5
بردنه‌وه‌:4
دۆڕاندن:1
یه‌کسان بوون:0
گۆڵ: له‌ قۆناغه‌کانی رابردوودا 6 گۆڵیان تۆمارکردووه‌و 2 گۆڵیشیان لێکراوه‌.
لێدانی تۆپ: 35 لێدانی تۆپیان ئاراسته‌ی گۆڵ کردووه‌.
فاوڵ: 55 فاوڵیان گرتووه‌.
کۆڕنه‌ر: 41
کارتی زه‌رد: 3
کارتی سوور: 0
یارییه‌کانی نێوانیان له‌مێژوودا
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ پێشترو به‌درێژایی مێژوو 20 یارییان پێکه‌وه‌ کردووه‌، ئه‌ڵمانیا له‌ 8 یاریدا براوه‌ بووه‌ به‌رامبه‌ر 6 بردنه‌وه‌ بۆ ئیسپانیا و یه‌کسان بوونیشیان له‌6 یاریدا، هاوکات ئه‌ڵمانیا له‌و یارییانه‌دا 27 گۆڵی تۆمارکردووه‌ به‌رامبه‌ر 22 گۆڵ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا.
مێژووی یه‌که‌م یاریشیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 12/4/1942 که‌یارییه‌کی دۆستانه‌ بوو تێیدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ به‌گۆڵێک یه‌کسان بوون.
یارییه‌کانیان له‌ جامی جیهانیدا
ئه‌م یارییه‌ی ئه‌مڕۆش، ده‌بێته‌ چواره‌م یاریی مێژوویی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا له‌میانی پاڵه‌وانێتییه‌کانی جامی جیهانیدا به‌مشێوه‌یه‌؛ یاری یه‌که‌میان له‌رێکه‌وتی 20/7/1966دا بوو تیایدا ئه‌ڵمانیا به‌ئه‌نجامی 2-1 بردییه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌میانی دووه‌م یارییان له‌مۆندیاله‌کاندا رۆژی هه‌ینی 2/7/1982 ئه‌ڵمانیا به‌هه‌مان ئه‌نجامی پێشو بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد، یاری سێهه‌م و دوایاریشیان له‌پاڵه‌وانێتییه‌کانی مۆندیالدا له‌رێکه‌وتی سێشه‌ممه‌ 21/6/1994دا بوو که‌یارییه‌کانی له‌وڵاتی ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌چوون، تیایدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ به‌گۆڵێک یه‌کسان بوون.
پێکهاته‌ی چاوه‌ڕوانکراو
ئیسپانیا: 4 – 4 – 2
ئیکه‌ر کاسیاس گۆڵچی، به‌رگری: کاپدیڤێلا و پیکێ و پویۆل و رامۆس، ناوه‌ڕاست: ئه‌لۆنسۆ و ئینێستا و چاڤی و سیلڤا، هێرشبردن: ده‌ڤید ڤیا و فرناندۆ تۆرێس.
ئه‌ڵمانیا: 4 – 4 – 2
نوبه‌ر گۆڵچی، به‌رگری: بواتینگ و میرتیساکه‌ر و فردریچ و لام، ناوه‌ڕاست: سامی خزیر و شڤانشتایگه‌ر و ئۆزیل و کاکاو، هێرشردن: کلۆزه‌ و پۆدۆڵسکی.

(سبه‌ی)