دکتۆر مۆریس ( بۆکای ) و قورئان:
کاتێ که ئه‌م هه‌واڵه‌م خوێنده‌وه ئه‌وه به زهینمداهات که‌له‌راستیدا کتیب ونووسراو زۆرن، ئیددیعاو حه‌قیقه‌تیش هه‌روه‌ها، گه‌لێک په‌ڕاوی پیرۆز ئه‌بینین و ئه‌بیستین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی قورئانه‌وه ده‌یخوێنینه‌وه و ده‌یبیستین زۆر جیاوازه و به‌ڵکو هه‌ر به‌راورد ناکرێ، رۆژگار شایه‌تی ئه‌دات و پێشکه‌وتنی زانیاریش ئه‌یسه‌لمێنێت که موعجیزه‌ی یهزدانیبوونی ئه‌م په‌یامه نه‌به‌ستراوه به سه‌رده‌مێکی دیاریکراو، و بگره له‌هه‌موو سه‌رده‌مێکا به‌خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی سه‌لماندووه که سه‌رچاوه‌ی ئه‌م په‌یامه به‌دیهێنه‌ری ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌یه، له‌کاتێکا هه‌ندێ بێ ئاگا‌و له‌ناو ده‌روونه‌وه رووخا‌و، و دور له‌هه‌موو مه‌عری�?ه‌یه‌کی ئیسلامی به‌نیازی ئه‌وه‌بوون قورئانیش بپێچرێته‌وه‌و بخرێته ناو ره‌فه‌ی پیشانگای شوێنه‌واره مێژووییه‌کان و کاربوردێکی له سه‌ر دڵ و دهرونهکانهوه نه‌مێنێ، و به‌مردنی پیرهتهمهن درێژه‌کان ئه‌ویش بڕوات و کۆمه‌ڵگا چۆڵ بکات، ئه‌بینین ئه‌و خالقه به‌توانایه‌ی که به‌ڵێنی پارێزگاریکردنی داوه ئه‌یپارێزێت و که‌سانێک ئه‌کاته هه‌ڵگری که هه‌رگیز به‌خه‌یاڵی که‌سدا نه‌هاتووه.. و به‌و زانیارییه‌ی که هه‌ندێ که‌سی پێ له‌خشته چووه، هه‌رله‌و رێیه‌وه حه‌قیقه‌ت و گه‌وهه‌ری ئه‌م په‌ڕاوه پیرۆزه ده‌ر ئه‌خات و به‌خه‌ڵکی جیهانی سه‌رده‌می خۆی ئه‌ناسێنێت..
ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌رده‌ستیشمان هه‌ر یه‌کێکه له‌و بابه‌ته زانیارییانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی که‌سێکی پزیشکی پسپۆڕ لهکاریدا، و له‌وڵاتێکی دوور له‌وڵاتانی ناوچه‌ی ئیسلامی، و له‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی دوور له‌خانه‌واده‌ی ئیسلامییه‌وه ئه‌و حه‌قیقه‌ته نمایان ئه‌کات، تا ناوه‌رۆکی ئه‌و به‌ڵێنه خواییه‌ی تیا بدره‌وشێته‌وه که فه‌رموویه‌تی: بێگومان ئێمه قورئانمان دابه‌زاندووه،و ههرئێمهش پارێزگاری لێ ئه‌که‌ین." إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ"( سورة الحجر/9 ) .
له هه‌مانکاتدا ئه‌وه‌شمان بۆ روون ئه‌کاته‌وه که‌چۆن کاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی قورئان له‌سه‌ردڵان زیاتر و زۆرتر ئه‌بێت، فه‌رموون ئه‌وه ئێوه‌و ئه‌وه‌ش زانای به‌ناوبانگ دکتۆر مۆریس بۆکای و هۆی ئه‌و نووسینه‌ی که دنیای هه‌ژاند. سوپاس بۆئه‌و خێرخوازهش که عه‌ره‌بییه‌که‌ی بهئێمێل بۆ ناردبووم.
حه‌سه‌ن پێنجوێنی.
نووسینه به‌ناوبانگه‌که‌ی مۆریس بۆکای:
پاش ئه‌وه که سه‌رۆک فره‌نسوا میتیران له‌ساڵی 1981دا جڵه‌وی حوکمی لهفهرهنسهدا گرته‌ده‌ست، به‌شێوه‌یه‌کی ره‌سمی ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسه داوای له‌میسر کرد تا مۆمیاکه‌ی فیرعه‌ونی بۆ بنێرن، ئه‌مانیش میوانداری بکه‌ن و له موختهبهرهکانی ئه‌وێدا شوێنه‌واره‌که‌ی بپشکنن و تاقیکاری له‌سه‌ر بکه‌ن..
لاشه‌ی ناودارترین زاڵمێک که‌زه‌وی به‌خۆیه‌وه دیبێ گوێزرایه‌وه بۆ ئه‌وێ، و له فڕۆکه‌خانه‌ی پاریس‌دا فره‌نسوا میتیران خۆی و وه‌زیره‌کانی و گه‌وره لێپرسراوانی فه‌ره‌نسی وه‌ک پاشایه‌ک پێشوازیان لێکرد، و سه‌ری رێزیان بۆ دانه‌واند. پاش ته‌واو بوونی ریوڕه‌سمی پێشوازیکردنی شاهانه له ته‌رمه‌که‌ی فیرعه‌ون، له‌خاکی فه‌ره‌نسه‌دا مۆمیای زاڵم هه‌ڵگیرا، و رێزگرتنی که‌ژاوه‌که‌ی له‌کاتی ههڵگرتنیا لهپێشوازیکردنهکهی که‌متر نه‌بوو.
هه‌ڵگیراو برا بۆبه‌شی تایبه‌ت له‌سه‌نته‌ری شوێنه‌واری فه‌ره‌نسیدا، تا پاشتر گه‌وره‌ترین زانایانی شوێنه‌وارناسی فه‌ره‌نسه‌یی و پزیشکانی تایبه‌تی ته‌شریح و نه‌شته‌رکاری له‌و مۆمیایه بکۆڵنه‌وه و نهێنییه‌کانی بدۆزنه‌وه.. سه‌رۆکی دکتۆره‌کانی ته‌شریح و نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌وکاته پرۆفیسۆر مۆریس بۆکای بوو. ئه‌وانیتر بایه‌خیان بهچاکردنهوهو ته‌عمیرکردنی مۆمیاکه ئه‌دا، به‌ڵام هه‌وڵی مۆریس بۆکای بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وه‌بوو تا بزانێ (فیرعه‌ون) چۆن مردووه؟ له دواین کاته‌کانی شه‌وا ئه‌نجامه‌که‌ی به‌م جۆره بۆ ده‌رکه‌وت:
دیتی پاشماوه‌ی خۆێ بهلاشهکهیهوه ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه که ئه‌م پاشایه له‌ناو ئاوی ده‌ریادا خنکاوه، و پاش مردنی به گورجی ته‌رمه‌که‌ی له‌ناو ده‌ریا ده‌رهێنراوه، و به‌په‌له‌ش مۆمیایان کردووه، تا له‌شی پارێزراوبێ، به‌ڵام شتێکی بۆ نه ئه‌دۆزرایه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو: چۆن ئه‌م جوستهیه لهتهرمه مۆمیا کراوهکانیتر بێوه‌ی تر بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که له‌ناو ده‌ریادا ده‌ر هێنراوه؟!
مۆریس بۆکای پاش لێبوونه‌وه‌ی له‌پشکنینی ته‌رمه مۆمیاکراوه‌که‌ی فیرعه‌ون، راپۆرتێکی ئاماده‌کرد تا ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت و بڕوای پێیه‌تی له ده‌رهێنانی ته‌رمه‌که‌ی فیرعه‌ون لهدهریاداو ده‌ستبه‌جێ مۆمیاکردنی بڵاوی بکاته‌وه که شتێکی نوێی دۆزیوه‌ته‌وه، ئاله‌ویادا یه‌کێک چپاندی بهگوێیداو گوتی: په‌له‌مه‌که، چونکه موسڵمانه‌کان له‌باره‌ی ئه‌م نوقمبوونهی فیرعه‌ونه‌وه قسه‌وباسیان هه‌یه. دکتۆر ئه‌م قسه‌یه‌ی زۆر پێ سه‌یربوو، بۆیه نه‌یتوانی بیسه‌لمێنێ.. چونکه دۆزینه‌وه‌ی شتی وا له‌رێی پێشکه‌وتنی زانیاریی و ده‌زگا کهمپیوتهرییه زۆر هه‌ستیاره‌کانه‌وه نه‌بێ ناگونجێ بزانرێ.
قورئان باسی رزگار بوونی لاشه‌که‌ی ده‌کات:
یه‌کێکیان پێی ئه‌لی: ئه‌و قورئانه‌ی ئه‌وان باوه‌ڕیان پێیه‌تی باسی نقومبوونی فیرعه‌ون و به‌سه‌لامه‌تی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی جوستهکهی ده‌کات، زیاتر سه‌رسام ده‌بی و ده‌پرسی: ئاخر چۆن شتی وا ده‌بێت؟ خۆ ئه‌م ته‌رمه مۆمیا کراوه دووسه‌د ساڵ نابێ که دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی 1898دا دۆزرایه‌وه، و قورئانه‌که‌ی ئه‌وانیش ته‌مه‌نی هه‌زارو چوار سه‌د ساڵ زیاتره.؟!( رۆژ ئاواییه‌کان پێیان وایه که قورئان له ته‌ورات وئینجیلهوه وه‌رگیراوه، و له کتیبی ته‌ورات و ئینجیل‌دا هیچ هێمایه‌ک بۆ هێنانه ده‌ره‌وه‌ی لاشه‌ی فیرعه‌ون ناکات، بۆیه به دۆوینهوهیهکی زانیاری دائه‌نا بۆ خۆی )
شتی وا مه‌عقوول نییه، نه‌ک هه‌ر ته‌نیا عه‌ره‌ب، به‌ڵکوو هیچ که‌سێک له‌خه‌ڵکی سه‌رزه‌وی پێش 1898 نه‌یزانیوه که ته‌رمی پاشاکانی میسر مۆمیا کراون؟!
بۆیه مۆریس بۆکای ئه‌وشه‌وه به‌لای ته‌رمه‌که‌ی فیرعه‌ونه‌وه دۆش دا ئه‌مێنێ، هه‌ر سه‌رنجی ئه‌داو قسه‌ی هاوه‌ڵه‌که‌ی له‌گوێیدا ده‌زرنگێته‌وه: قورئانی موسڵمانه‌کان باسی نقومبوونی فیرعه‌ون و رزگار بوونی لاشه‌که‌ی ده‌کات..!! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا کتێبه پیرۆزه‌که‌ی خۆیان ته‌نیا باسی ئه‌وه ده‌کات له‌کاتی شوێنکه‌وتنه‌که‌ی حه‌زره‌تی مووسادا نقوم ده‌بێ، ئیتر باسی ئه‌وه ناکات ته‌رمه‌که‌ی چی لێدێت؟!
خۆی به‌خۆی ده‌ڵێت: ده‌چێته عه‌قڵه‌وه ئه‌م مومیاکراوهی به‌رده‌ستم ئه‌و فیرعهونهبێ کهمووسای راونا وکه‌وته شوێنی؟ ئاخر ماقووڵه موحهممهدهکهی ئه‌وان پێش هه‌زار ساڵ ئه‌وه‌ی زانیبی؟
مۆریس ئه‌وشه‌وه نه‌یتوانی بخه‌وێ، داوای کرد ته‌وراتی بۆ بێنن، ده‌ستی به‌خوێندنه‌وه‌ی ته‌ورات کرد، که‌ده‌ڵی:" ئاوه‌که گه‌ڕایه‌وه‌و وڵاخ و بارگه و سواره‌ی هه‌موو ئه‌و له‌شکره‌ی فیرعه‌ونی داپۆشی که بۆناو به‌حره‌که که‌وتبوونه شوێنیان، ته‌نیا که‌سێکیان لی ده‌رنه‌چوو.."
مۆریس بۆکای مات و سه‌رسام ببوو..
ته‌نانه‌ت ئینجیلیش له‌باره‌ی رزگاربوونی ته‌رمه‌که‌ی فیرعه‌ون و به بێوه‌ی مانه‌وه‌یه‌وه هیچ قسه‌یه‌ک ناکات..
پاش چاره‌سه‌رکردنی مۆمیای لاشه‌که‌ی فیرعه‌ون و ته‌عمیرکردنه‌وه‌ی، فه‌ره‌نسه ته‌رمه‌که‌ی نارده‌وه بۆ میسر. به‌ڵام مۆریس له‌و کاته‌وه ئه‌و هه‌واڵه هه‌ژێنه‌ره‌ی بیستبوو، سره‌وتی لێ بڕابوو، بیری هه‌ر لهبیرکردنهوهدابوو، ئه‌و هه‌واڵه‌ی که{ته‌رمه‌که به سه‌لامه‌تی له‌ده‌ریا هاتۆته ده‌ر}و له‌ده‌م موسڵمانانه‌وه ده‌یگێڕنه‌وه، له‌ئه‌نجاما خۆی پێچایه‌وه‌و که‌ره‌سه‌ی پێویستی سه‌فه‌ری هه‌ڵگرت، و بڕیاری دا به‌ره‌و وڵاتی موسڵمانان بکه‌وێته رێ، تا دیمانه له‌ته‌ک چه‌ند زانایه‌کی ئاگادار له مه‌سایلی یه‌کاڵاکردنه‌وه‌ی جوستهدا ساز بکات، هه‌روای کرد و یه‌که‌م قسه‌یه‌ک که‌باسی کرد ئه‌وه‌بوو: ئه‌م ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی دۆزیوه‌ته‌وه و په‌ی پێ بردووه که ته‌رمه‌که‌ی فیرعه‌ون پاش نقوم بوونی له‌ده‌ریادا رزگاری بووه.
یه‌کێ له پسپۆڕه موسڵمانه‌کانیش قورئانی پیرۆزی بۆ دێنێت و ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی خوای باڵاده‌ستی بۆ ده‌خوێنێته‌وه که ده‌فه‌رموێ: " فَالْيَوْمَ نُنَجِّيكَ بِبَدَنِكَ لِتَكُونَ لِمَنْ خَلْفَكَ آَيَةً وَإِنَّ كَثِيرًا مِنَ النَّاسِ عَنْ آَيَاتِنَا لَغَافِلُونَ" ( سوورة يونس/ 92 ) واته: ئه‌مڕۆ جوستهکهت رزگارده‌که‌ین تا په‌ند و نیشانه بیت بۆ ئه‌وانه‌ی پاش خۆت، و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که به‌شی زۆری خه‌ڵکی له‌نیشانه‌و ئایه‌ته کانمان غافڵ و بێ‌ئاگان.
ئایه‌ته‌که کارکردێکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دڵ و ده‌روونی هه‌بوو، ده‌روونی هه‌ژاند، و وای لێکرد له‌به‌رده‌م ئامادهبوانا بوه‌ستی و پڕ به‌ده‌م و به‌ده‌نگی به‌رز بڵێ: باوه‌ڕم به‌و قورئانه هێنا که نێرراوی خوایه.
موریس بۆکای گه‌ڕایه‌وه بۆ �?هرهنسهی وڵاتی خۆی، به‌ڵام بهبیرێک جیاواز لهوبیرهی هه‌یبوو، به‌ڕوویه‌کی جیاواز له‌و رووه‌ی پێوه‌ی هاتبوو، ماوه‌ی ده‌ساڵی ته‌واوی بۆ لێکۆڵینه‌وه ته‌رخان کرد، که تا چ ئه‌ندازێک ئه‌و حه‌قیقه‌ته زانیارییانه‌ی له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا دۆزراونه‌ته‌وه له‌ته‌ک قورئانا ده‌سازێن؟
به‌رهه‌می ئه‌م ده‌ساڵ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی مۆریس بۆکای دانانی کتێبێکی نایاب بوو له‌باره‌ی قورئانه‌وه که هه‌موو ئه‌ورووپای هه‌ژاند، و ئه‌مه‌ش ناونیشانی کتێبه‌که‌یه: قورئان و ته‌ورات و ئینجیل و زانیاری، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی کتێبه پیرۆزه‌کانه له‌به‌ر رۆشنایی زانسته نوێیه کاندا.
شوێنه‌واری ئه‌م کتێبه چی بوو؟
یه‌که‌م چاپی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکا له‌هه‌موو کتێبخانه‌کاندا ته‌واو بوو، پاشان به‌سه‌دان هه‌زاری لێ چاپکرایه‌وه، و پاشتر له‌فه‌ره‌نسیه‌وه وه‌رگێڕرایه سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، ئه‌نده‌نووسی، فارسی، سیربو کرهواتی، تورکی، ئۆردوو، کجوراتی و ئه‌ڵمانی، تا له‌هه‌موو کتێبخانه‌کانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوادا بڵاو ببێته‌وه.
هه‌ندێ له به‌ناو زاناکانی گاور وجوو هه‌وڵیان دا په‌رچی قسه‌کانی بده‌نه‌وه، به‌ڵام لهنووسینهکانیانا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، دواینیان دکتۆرێک بوو به‌ناوی ولیام کامبڵ، کتێبێکی نووسی به‌ناوی قورئان و کتیبی پیرۆز له‌رۆشنایی زانیاری و مێژوودا. به‌ڵام هه‌رچی هێنای وبردی نه‌یتوانی بگاته شتێکی وا قه‌ناعه‌ت به‌خه‌ڵکی بکات، سه‌یر ئه‌وه‌بوو له‌و کاته‌دا که هه‌ندێ زانایان له رۆژئاوا خۆیان بۆ په‌رچدانه‌وه‌ی ئاماده کردبوو، خودی ئه‌و دکتۆره‌ش موسڵمان بوو، له‌به‌ر چاو ژماره‌یه‌کی زۆردا شایه‌تمانی هێنا..
به‌ڵێ، دکتۆر مۆریس بۆکای پاش ئه‌وه که به‌خه‌ستی له توێژینه‌وه‌ی قورئانا به‌رده‌وام بوو، به‌شێوه‌یه‌کی ره‌سمی موسڵمانبوونی خۆیی راگه‌یاند، و به‌رهه‌می توێژینه‌وه‌که‌شی نووسینی ئه‌وکتێبه به‌نرخه‌ی بوو له‌باره‌ی ئیعجازی قورئانه‌وه به‌ناوی: (لێکۆلینهوهێکی په‌ڕاوه پیرۆزه‌کان له‌به‌ر رۆشنایی زانیارییه نوێیه‌کاندا).
# # #
بۆ ئه‌م باسه سه‌ردانی ئه‌م سایتهشم کرد و سوودم لێ وه‌رگرت:
موسوعه الاعجاز العلمی فی القرا‌ن و السنه
حسن پێنجوێنی
.