زةكةريا هونةرمةندةكى كةورةية ئةكةر ونيش بي ئةوة سةرقالة كاكي بةريز
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونهری » ئەرێ (زەکەریا) ئەگەر کورد نەباى چۆن دەبووى ؟؟!. » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زةكةريا هونةرمةندةكى كةورةية ئةكةر ونيش بي ئةوة سةرقالة كاكي بةريز
ZORSWPAS BOTAWAWYPAYAMAKANTAN
دهست خۆش
دهست خۆش
ئهوهندهی ئاگادار بم ئهم ماڵپهڕه شتهكانی زۆر جوان دادهڕێژێت و زیاتر رهخنهیین.بههارحاڵ هونهری كوردی واناشیرن بووهلای من
بێزم نایهت هێچ قسهیهكی لهسهربكهم.
دهست خۆش بۆتۆ و ئامادهكاری بابهتیش
دهستت خۆش بیت گیان ههربژیت..........
ده ست خؤش
[size=24] هەر قسەکردنێک و دەربڕینێک لەسەر کارى هونەرى ،بێگومان پەرچەکردارێکى بەرامبەرى لێدەکەوێتەوە ،چ بە پاڵپشتى بێ یان ڕەتکردنەوە،ئەوەش ئەو دوو مانایە دەردەخات کە حەزو ویست و عاتیفە بۆ شتەکان و کەسەکان هاوسۆزى لێ دەکەوێتەوە ،وە حەز پێنەکردن و بەداخەوە زۆرجاریش ڕق لێ بوونەوە ،ئەو ڕەتکردنەوەى لێ دروست دەبێ.
جا مەبەستمە بڵێم چ لەگەڵداى یان نا،چ پێت باشە یان نا ، چ خۆشت دەوێ یان نا، گرنگە لە بۆچونەکانت تەواو ڕاستگۆو واقیعى بێت.
گریمانێک دەکەم و دەڵێم ئەگەر (زەکەریا) کورد نەبوایە ئێستا بەکام پێگەو ناونیشان دەگەیشت ؟ ئایا دەبێ (کورد)بوونى ئەم هونەرمەندە تواناکانى بە تەواوى بەدەرخستبێت یانیش ڕێگرى لێَ کردووە بەهەر هۆکارێک کە دواتر باسى دەکەم،من قسە لەسەر ئاڕاستەى ئیشەکانى ئەو ناکەم کە داخوا تەواو تەواو کوردییە یان نا، یاخود خزمەتى ڕەسەنایەتى کردووە یان نا ،بەڵکو تەنها وەک هونەرمەندێکى بەهرەمەندو بە ئیمکانیەت و داهێنەر سەیرى دەکەم کە فیعلەن شتى پێیەو هەر لە سەرەتاى کارى هونەرى خۆى بەهرەو لێهاتووییەکانى خۆى بەدەر خستووە،دواتر گۆرانى ووتن و کارى ئاوازدانانیشى هاتە سەر،ئیتر ئەو خۆى سەلماند لەناو هەر چوار پارچەى کوردستان و بگرە وڵاتانى دەوروبەرو ناوچەکە.بەڵام بە بڕواى خۆم ئەوەى ئێمە دەیبینین و پێمان زۆرترین داهێنانە ،ئەوە هێشتا سەدا پەنجاى تواناکانى ئەوە !! واتا نیوەى بەهرەکانى بە شاراوەیى ماوەتەوە یانیش هێشتا بەدەرى نەخستووە.بۆیە دەرنەکەوتنى بەشێکى زۆر لە تواناکانى ئەو پرسیارەى بە مێشکم داهێنا ئاخۆ ئەگەر کورد نەبوایە ئێستا تواناکانى ترى بەدەر نەدەکەوت ؟! یاخود هەر هیچ نەبێ چى دەبوو ؟ ئەوە دەبوو کە ئەو بەشەى تر لە تواناکانى بە دیار دەکەوت و کارى پێدەکرد.
ئەو شتانە چین کە واى کردووە زەکەریا نەتوانێ پڕاوپڕ بە ئەندازەى ڕاستەقینەى خۆى داهێنان بکا ؟ چونکە چەندى دەرخستبێت و چەندى دروست کردبێت ،هێشتا زۆرى پێ ماوە نیشانمانى بدات.
بە هەموو لێکدانەوەکان پێم وایە (کورد) بوون ڕیگرە بە ڕادەیەک یان ڕێخۆشکەر نەبووە بۆى.چۆن ؟؟ واى دابنێ کە ئەو مرۆڤە نەبوبایە بە گۆرانیبێژ تەنها کارى دابەشکردنى میوزیکى بکردبایە و وەخەڵکى وڵاتێکى تر بوایە،ئەوا ئەو کات تەواوى ژیانی تەرخان و ئامادەدەکرد بۆ مۆسیقاو ساڵانە کارى دابەشکردنى مۆسیقاى بۆ سەدان گۆرانى دەکردو شەوو ڕۆژى بەس مۆسیقا دەبوو وە ڕۆژ بە ڕۆژیش داهێنانى گەورەترو جوانترى دەکرد،چونکە مۆسیقا مومارەسەیە چەند ئیش بکەیت زیاتر دەدۆزییەوە.
وە یان وەک ئێستا گۆرانیبێژبووایەو کورد نەبایە،ئەوا دووبارە تەواوى کاتەکانى هەر هونەردەبوو،وە بەردەوام خەریکى ئاوازى باش و باشتر دەبوو،وە هەموو ساڵێک بەرهەمێکى زۆرباشى دەبوو و وە بە حوکمى ئەوەى خاوەن دەوڵەت دەبوو ئەوکات زیاتر لەوەى ئێستاى ناسراو دەبوو ،وە لەسەر ئاستى جیهانیش.
خاڵێکى تر کە بەداخەوە ئەمە بووەتە هۆکارێکى سەرەکى لە دواکەوتنى بەرهەمە هونەرییەکانى ئەویش سەرقاڵ بوونیەتى بە کارى بازرگانى،لەگەڵ ئەوەدا دەمەوێت ئەوە بڵێم نە عەیبەو نە خراپە هونەرمەند کارى بازرگانى بکاو پارەى هەبێ،بە پێچەوانەوە تەواو خزمەتى دەکا،بەڵام (کورد)بوونى زەکەریا لەم مەسەلەى بازرگانیەدا واى کردووە کە خۆى ڕاستەوخۆ سەرپەرشتى کارە بازرگانییەکانى بکا،ئەگەر شوقەیەکت کڕیبا لە شوقەکانى نازستى (شوقەکانى زەکەریا) ،دەچویە لاى زەکەریاو لەگەڵ ئەو مامەڵەت دەکرد وەک ئەوەى چوبێیتیە لاى سەرمایەدارێک و بەس ! نەک هونەرمەندێک،دەبوایە لەوێدا باسى شوقەى ڕوکن و سەقف و حەمام و کارەباى ناو شوقەکانت بکردایە نەک ئەلبوم و کلیپ و گۆرانى کە کارى ئەوە !! کە ئەوە ئیشى ئەو نیە معامەلەى کڕین و فرۆشتن بکا ! هەموو هونەرمەندە بەناوبانگەکانى جیهان پارەیان هەیەو بازرگانیش دەکەن ،بەڵام ئەوان ناچن لە ئۆفیس دابنیشن و خەڵکیش بچێتە لایان و بڵێن ئەرێ شوقە یا دوکان یان خانوو بەچەندە ! نەخێر ئەوان هەموو بەڕێوەبەرى کارى ئیدارى بازرگانیان هەیە ئەگەر کارى بازرگانى بکەن ،خۆیان تەداخولێکى ڕاستەوخۆ ناکەن غەیرى ئەوەى کە خاوەنى سەرمایەکەن و بەس ، بەڵکو شەو و ڕۆژ لە ئاهەنگ گێڕان و سەفەرى هونەرى و کارى تازەو ئەلبوم ئامادەکردنن،جەماوەر هەر بە هونەرو بەرهەمەکانیان دەیان بینن و دەیان دۆزنەوە.
بۆیە بە مەنتقیش بیرى لێ بکەیتەوە هونەرمەندێک ڕۆژ تا ئێوارە خەریکى کارێکى ترى غەیرە هونەر بێت هەر ئەوەندە پێڕادەگات کە دوو سَى ساڵ جارێک ئەلبوم بکا،من تەنها خەمم لەوەیە کەسێکى هێندە مەزن و بە تواناو داهێنەر واقیعێک واى لێبکا نیوەى بەهرەکانى پێ بەدەر نەخرێت، ئاخر بۆ ؟! دروست بونى ئەم جۆرە مرۆڤانە لە مێژووى مرۆڤایەتیدا ئاسان نیەو دەگمەنە و درەنگیش دوبارە دەبێتەوە ،باشە زەکەریا تۆ بۆچى هێزى راستەقینەو هێزى هێشتا بەکارنەهاتوت دەرناخەیت ؟ تۆ لێهاتووى لە کارى دابەشکردنى مۆسیقا،لێهاتووى لە دانانى ئاوازى قورس و بەهێزو ئاست جیهانى ،کارامەو دەنگ بەسۆز .بەهەر حاڵ نازانم (کورد)بونى تۆ بە ئەندازەیەک سستى کردووى و ڕوپۆشى کردووى بە وون بوون ،تکا دەکەم لەم قسانەم تێبگەیت و دڵنیام کە پێش هەموو کەس زۆر باش ئاستى خۆت دەزانى بەڵام کە بە عەمەلى واى کار پێناکەى ئەوە کێشەکەمانە.
لە کۆتاییدا حەزدەکەم یەک شاهێدیت بۆ بدەم زەکەریا،پێش بڵاو بونەوەى ئەلبومى (گەنجى پیر) ،ئێوارەیک لە بازاڕ بووم ،لە سەنتەرى (ئەربائیلۆ)ى شارى هەولێر قەرەباڵغیەک و هۆسەیەکى زۆر پەیدا بوو، کە نزیک بوومەوە بینیم وا لەو کاتەدا وێنەو پۆستەرى ئەلبومى (گەنجى پیر ) گەیشتووە،هەرچى خەڵکە لەو ناوە کۆبۆتەوەو سەرەى گرتووە بۆ کڕینى وێنەکان،واتا ئەوەیە گەورەیى و پێگەى تۆ کە بۆ وێنەو پۆستەرەکانت خەڵکى چیت بۆ دەکەن ! هیچ تەعلیقێکم بۆ ئەو ڕۆژە نەبوو بە تەنها دەڵێم تۆ زۆر گەورەى بەس بەداخەوە بە گەورەیى خۆت خەڵکت لە بیر کردووە.
سهرچاوه: ماڵپهری Dastan.se
[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونهری » ئەرێ (زەکەریا) ئەگەر کورد نەباى چۆن دەبووى ؟؟!. » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]