تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

http://www.ekurd.net/mismas/articles/misc2009/8/independentstate3049.jpg

ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵه‌ی كورد-ئیسرائیل له‌ ته‌لئه‌بیب خۆپێشاندانێكی جه‌ماوه‌ری له‌به‌رده‌م كۆنسوڵگه‌ی توركیا له‌و شاره‌ رێكده‌خه‌ن. تیایدا ناڕه‌زایی له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كانی سوپای هه‌ردوو وڵاتی توركیا‌و ئێران بۆ سه‌ر كوردستان ده‌رده‌بڕن.
مه‌ولود ئافه‌ند به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی كورد-ئیسرائیل رایگه‌یاند "نزیكه‌ی 3000 یه‌هوودی ئیسرائیلی كه‌ به‌ڕه‌سه‌ن كورد، به‌شداری خۆپێشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ته‌ل ئه‌بیب ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی "به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئێمه‌، نزیكه‌ی 240 هه‌زار هاووڵاتی ئیسرائیل به‌ڕه‌سه‌ن كوردی عێراقن، زۆربه‌ی له‌ ناوه‌ڕاسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا به‌ره‌و ئیسرائیل كۆچیان كردووه‌".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ خۆپێشانده‌ران داوای راگرتنی هێرشه‌كانی هه‌ردوو وڵاتی توركیا‌و ئێران ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها داواش ده‌كه‌ن ئیسرائیل بایكۆتی كه‌لوپه‌لی توركیا بكات.