جا ههڵكهوت چی ماوه تێكی نهدات؟ئاخیری ئهوهی بهدڵی نهبێت دهیكاته دوژمنی كورد
دهست خۆش كاك دیار
زۆرڕاسته كاك ههڵوێست سوپاس بۆپهیامهكوت
زۆرسوپاس بۆتۆش كاك ئهحمهد
دهست خۆش
بهراستی ههلبهست زۆر زیرهکه هیوای تهمهن دریژی بۆی دهخوازم
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونهری » هەڵبەست سەڵاح: هەڵکەوت زاهیر » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
جا ههڵكهوت چی ماوه تێكی نهدات؟ئاخیری ئهوهی بهدڵی نهبێت دهیكاته دوژمنی كورد
دهست خۆش كاك دیار
زۆرڕاسته كاك ههڵوێست سوپاس بۆپهیامهكوت
زۆرسوپاس بۆتۆش كاك ئهحمهد
دهست خۆش
بهراستی ههلبهست زۆر زیرهکه هیوای تهمهن دریژی بۆی دهخوازم
دهست خۆش
بهراستی ههلبهست زۆر زیرهکه هیوای تهمهن دریژی بۆی دهخوازم
جا ههڵكهوت چی ماوه تێكی نهدات؟ئاخیری ئهوهی بهدڵی نهبێت دهیكاته دوژمنی كورد
دهست خۆش كاك دیار
[size=24]ونیاى مۆسیقا ئەو دونیایە ئەگەر بتەوێ پێناسەیەک بۆ جوانى دونیاى مۆسیقا بکەیت لەوانەیە کارێکى هەروا ئاسان نەبێت بەڵام ئەگەر کەسێک ژەنیارى ئامێرێکى مۆسیقا بێت یان عەشقى مۆسیقا بێت و گوێگرێکى بەردەوام بێت لەوانەیە بەجۆرێک پێناسەى بکات کەزیاتر لەگەڵ ناخى خۆیدا بگونجێت،مۆسیقا کارێکى نوێ نیە لەدێر زەمانەوە بەکارهێنراوە ئەگەر چاوێک بە مێژووى مۆسیقادا بخشێنین ئەوکاتە دەزانین بە چەندین چەرخى جیاجیادا تێپەڕیووە گومانى تێدا نیە کە مۆسیقا لەسەرتاسەرى جیهاندا کارى لەسەر دەکرێت و لە کوردستانیش تا ڕادەیەکى باش پەرەى پێدراوە هەر ژەنیارێکى کورد بەپێى تواناى خۆى هەوڵیداوەو توانیویەتى خزمەتى مۆسیقاى کوردى بکات،زۆرن ئەو ژەنیارانەى کە هەردەم لە هەوڵداندان بۆ پێشخستنى هونەرى کوردى و زیاتر ناساندنى مۆسیقاى کوردى بە وڵاتانى دەرەوە چونکە میللەتى کوردیش هیچى لە میللەتانى تر کەمتر نیە ئەگەر یەکێک لە ئێمە بۆ ساتێکیش بێت تەماشاى تیڤیە کوردیەکانى کرد بێ دەزانێ ژەنیارەکان کێن و شتێکیان لەبارەوە دەزانێ.
هونەرمەندى موزیسیان (هەڵبەست سەڵاح) لە ساڵى(1980) لەشارە خنجیلانەکەى دەروازەى ڕاپەڕین لەخێزانێکى هونەرمەند و ڕۆشنبیر لەدایک بووە, ئەم خێزانە وا هەڵکەوتووە کە زۆربەیان هونەرمەندن بەڵام زۆرینەیان بەمۆسیقاوە خەریکن جگە لە هونەرمەند (هەردى سەڵاح) کە گۆرانیبێژە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ژەنیارێکى سەرکەوتووە، وە لە ساڵانى ڕابردوودا (سەڵاح پشدەرى) باوکیان خزمەتێکى جوانى بە هونەرى کوردى کردووە.
هونەرمەند (هەڵبەست سەڵاح) دەرچووى بەشى مۆسیقاى پەیمانگاى هونەرە جوانەکان و کۆلێژى هونەرەجوانەکانى شارى هەولێرە وەخاوەنى دووپارچە موزیکە بە ئامێرى کەمان بەناوەکانى (هەناسە) و (نیگار) کە لەلایەن خۆیە ئاوازى بۆ دانراوە هونەرمەند کارى ئاواز و دابەشکردنى بۆ چەندین لە هونەرمەندان ئەنجام داوە،هەر لەسەرەتاوە تا کۆتایى دیمانەکە هەڵبەست سەڵاح زۆر بە شەفافیەت وەڵامى پرسیارەکانى دەدایەوە بەبێ ئەوەى هیچ پەردەیەک لەبەردەم وەڵامى پرسیارەکان دابنێت و سەرپشکى کردین...
* هەڵبەست سەڵاح جگە لەوەى ژەنیارى ئامێرى کەمانە توانایەکى زۆر باشى هەیە لە مۆسیقا وە دەنگێگى خۆشى هەیە چەند جارێکیش گۆرانى وتووە بەڵام هیچ گۆرانیەکى تۆمارکراوى نیە کە تایبەت بێت بەخۆى،ئێستا دەبینین پاش چەندین ساڵ کارکردن ژەنیارەکان گۆرانى دەڵێن بەڵام هەڵبەست سەڵاح بۆچونێکى جیاوازى هەبوو سەبارەت بەم پرسیارە وتى:
دونیاى گۆرانى و مۆسیقا پڕە لە خەیاڵ پڕە لە جوانى پێم وایە زۆر موزیک ژەن بەرلەوە کارى موزیکیان کردووە کە ئێستا وەک گۆرانى بێژ دەرکەوتوون دەستخۆشیان لێدەکەم پێم کارێکى باشە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا من لەچەندین بەرهەمدا دەرکەوتووم و کۆپلەیەک لە گۆرانیم وتووە وە زۆرجاریش لەلایەن خەڵکیەوە داوام لێکراوە کە بۆچى گۆرانى ناڵێم ڕەنگە ئەو توانایەم تێدا هەبێت زۆر بەباشى بتوانم گۆرانى بڵێم بەڵام بە بیرو بۆچونى من وەک ئاوازدانەر ئاوازم بۆ زۆربەى هونەرمەندان داناوە وە کارى دابەشکردن و ژەنینم ئەنجام داوە بۆیە پێم وایە گرنگ نیە موزیک ژەن لەیەک کاتدا موزیک ژەن و گۆرانى بیژیش بێ پێم وایە هەریەکەیان کارى خۆیان بکەن سەرکەوتووتر دەبن ئەگەر هەموو موزیک ژەنەکان ببنە گۆرانى بێژ ئەى کێ موزیک بۆ گۆرانى بێژەکان بژەنێ بۆیە پێم وایە هەریەکەمان لە بوارى خۆمان هەوڵبدەین و پێش بکەوین ئەوا کارێکى باشتر و سەرکەوتووتر ئەنجام دەدەین...
* ئەگەر سەرنج بدەینە زۆربەى تیڤیەکان ئاماژە بەوە دەکرێت کە هەر چەند ژەنیارێک بە دیار دەکەون یان هونەرمەندێکى موزیک ژەن کۆمەڵە ژەنیارێکى لەگەڵدایەو کار دەکەن لەگەڵ ئەوەشدا چەند گروپێکى کەمن لەوەڵامدا هەڵبەست سەڵاح وتى:
پێم وایە ئەوە کارێکى ئاساییە دونیاى هونەر دونیایەکى کراوەیە بۆ ئەوەى هەر گروپێک یان هەر موزیک ژەنێک بتوانێت کارەکانى خۆى لە دووتوێ گروپێکدا بە ئەنجام بگەیەنێت وە ئەو گروپە تا چەند شێوازەکەى جیاوازە لە گروپێکى تر وە سەرکەوتووانە دەتوانێ کارى خۆى بکات بەڵام منیش پێم باشە وەک چۆن تیپى مۆسیقاى سلێمانى هەیە لە سلێمانى وە تیپى مۆسقاى دهۆک هەیە لە دهۆک باشتر وایە لە هەولێریش تیپێکى گەورە هەبێت بەناوى تیپى مۆسیقاى هەولێر بەڵام بەداخەوە هەتاکو ئێستا ئەو تیپە نیە وەک چۆن لە سلێمانى و دهۆک هەیە بەڵام هیوادارم لە داهاتوودا هەموو موزیک ژەنە بەتواناکان کۆببنەوە تیپێکى وا دروست کەن ئەوە کارێکى زۆرباشە...
* هونەرمەند هەڵبەست سەڵاح چەندین جار لە ئەوروپاوە بانگهێشت کراوە وە لە چەندین ئاهەنگ و کۆنسێرتدا بەشدارى کردووە سەبارەت بە چونی ئەمجارەیان لەگەڵ هونەرمەند(هەردى سەڵاح)بۆ ئەوروپا وتى:
شەوى سەر ساڵ لەوڵاتى سوید لەشارى ستکۆڵم کۆنسێرتێکى گەورەمان بۆ ڕەوەندى کورد ساز کرد بە بەشدارى زیاتر لە (2800) کەس دەتوانم بڵێم ئەو جۆش و خرۆش و ئەو پێشوازیە گەرم و گۆڕەى جەماوەر تین و گڕێکى زیاترى دا بە من و بە هونەرمەند (هەردى سەڵاح) دەمەوێ سوپاسى یەکە بەیەکەیان بکەم وەجێگەى شانازى بوون ناتوانم چۆن باسى لێوە بکەم جگە لە دەست خۆشیم بۆ ئەوان، وە کۆنسێرتێکى ترمان لە دانیمارک سازکرد کە نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەوێ پێى هەستابوو بەناوى (گالاى کوردى) وەچەندین کەسایەتى حیزبى و حکومى و ناودارى دانیمارک وەخەڵکى کورد ئامادە بوون دەتوانم بڵێم یەکێک بوو لە کۆنسێرتە هەرە سەرکەوتووەکان چونکە بەشێوازێکى زۆر پڕۆفیشناڵ لەڕووى پڕۆگرام و دەنگ و ڕوناکى و هەموو سیستەمەکانى تر بەڕێوەچوو...
* هونەرى کوردى لەڕابردوودا کۆمەڵێک کارى زۆر جوانى بۆکراوە سەبارەت بە ڕەنگدانەوەى هونەرى ڕابردوو لەئێستادا هەڵبەست سەڵاح وتى:
دەتوانین بڵێین هونەرى ڕابردوو و ئێستا هەمووى بەندە بەیەکترەوە هونەرى ئێستا ڕەنگدانەوى هونەرى ڕابردووە هونەرى داهاتووش ڕەنگدانەوى هونەرى ئێستا دەبێت بەڵام بەو مانایەى کەپێشکەوتن و شارەزابوون و سود وەرگرتن لەو ئەزموونە ڕێزم هەیە بۆ ئەوانەى کە لە ڕابردوودا خزمەتى مۆسیقاوگۆرانى کوردیان کردووە ئەگەر ئەوان نەبوونایە هونەرمەندانى ژەنیار و گۆرانى بێژ دروست نەدەبوون چونکە ئەوان سەرچاوەیەک بوون تواناو هاندانێکى زۆریان هەبووە بۆ ئەو هونەرمەندانەى کە لە ئێستادا کار دەکەن...
* زۆرجار لەڕاگەیاندنەکان دەبیستین کە لەناو هونەرمەنداندا جۆرە حەسادەتێک هەیە ئەمەش وادەکات لەنێوان یەکتریدا ڕێزوخۆشەویستى ڕوو لەکزى بکات لەبارەى ئەم پرسیارەوە هەڵبەست سەڵاح وتى:
بەداخەوە دیارە ئەو کەسەى کە بەماناى هونەرمەند لە دونیاى جوانى هونەر تێبگا وە هونەرمەند بێ هەرگیز حەسادەت بەکارى کەس نابا پێم وایە دونیاى هونەر دونیایەکى بەر فراوانە هەریەکێک دەتوانێ ئاست و توانا و هونەرى خۆى بەجوانى پێشکەش بکا گرنگ ئەوەیە ئێمە ڕاستگۆبین یەکترمان خۆشبوێ ئەوە سەرکەوتنى هونەرە ئەوە خۆشەویستت دەکا لەلاى خەڵک چونکە پەیامى هونەر بەتایبەتى مۆسیقاوگۆرانى پەیامى خۆشەویستى و لێک نزیک بونەوە و ئاشنابوون و ڕاستگۆیى و جوانیە...
* ساڵى یەکەم کەدەست کرا بە پەخشکردنى بەرنامەى ستۆدیۆى ئەستێرانى کەناڵى ئاسمانى زاگرۆس هونەرمەند هەڵبەست سەڵاح سەرپەرشتیارى گروپى مۆسیقابوو بەڵام لەبەرنامەى کۆتایى ڕەخنەی هەبوو دواتر بڕیارى دەست لەکار کێشانەوى دا بۆ ئەم پرسیارە زۆر بەڕوونى و ئاشکرا وتى:
بەرنامەى ستۆدیۆى ئەستێران یەکەم کەس من و مامۆستا (ئامانج غازى و د.محەمەد زازا) خاوەنى بیرۆکەى ئەم بەرنامایە بووین دواتر (هەڵکەوت زاهیر) هاتە ناو بەرنامەکە واتە بیرۆکەى ئێمەبوو بە شایەدى ئەو بەرنامانەى پەخش کراون وەک میژوو کە هەڵکەوت زاهیر ئەو بۆچوونەى دەربڕى بەبیرو ڕاى من وەچەندین خەڵک و هەموو هونەر دۆستان و هەموو بینەران بۆچوونێکى نادروست بوو بۆچوونێک بوو تەنها بە میزاجى خۆى داى کەسانى شیاوتر هەبوون کە یەکەم بن بۆیە منیش ڕەخنەیەکى توندم ئاراستە کرد و بەنا دادپەروەرم لەقەڵەمدا بۆیە بڕیارى وازهێنان و دەست لەکار کێشانەوى خۆم دا لەو بەرنامەیە کە هەرگیز بەشدارى لە بەرنامەیەکى وا نەکەم کە لە هەستى گەنج بدرێت و نایەکسانى نادادپەروەرى تێدا بێت چونکە ئەو بەرنامەیە بۆ بەرەو پێشچوون و بەدیارخستنى ئاست و تواناى گەنجە نەک بۆ میزاجى تاکە کەسێک...
* ئێستا زۆربەى هونەرمەندانى گۆرانى بێژ یەک لەدواى یەک دەچنە دەرەوەى وڵات بەتایبەتى وڵاتى تورکیا بۆ ئەنجامدانى کارە هونەریەکانیان بەڵام تا ئێستا ستۆدیۆیەکى باشمان نیە لە کوردستان کە هاوشێوەى ستۆدیۆکانى وڵاتانى دەرەوە بێت لەوەڵامى ئەم پرسیارە هەڵبەست سەڵاح وتى:
گەرچى ئێستا لە کوردستان چەندین ستۆدیۆ هەیە دەستخۆشیان لێدەکەم بەڵام وەک سیستەمى پڕۆفیشناڵ و ستۆدیۆیەکى گەورە و هاوشێوەى وڵاتانى دەوروبەر دامەزراندنى ستۆدیۆیەکى پێشکەوتوو ئەوە ئەرکى حکومەتى هەرێمى کوردستانە نەبوونى ستۆدیۆ گیروگرفتى هەموومانە بۆیە پێویستە ستۆدیۆیەکى پێشکەوتوومان هەبێت تا بتوانین کارە هونەریەکانمانى تیادا ئەنجام بدەین منیش ئەو داوایە لەحکومەت دەکەم...
* زۆر لە هونەرمەندانى خاوەن ئەزمموون پێیان وایە کە مۆسیقاى (تورکى،فارسى،عەربى...هتد) لەناو هونەرى کوردیدا بەدى دەکرێت بەڵام بەکارێکى باشى نازانن پێیان وایە سودیان لێوەربگیرێت بەڵام نەک بەوجۆرە کە بەئاشکرا پێوەى دیاربێت زۆرکەسیش بە تازەگەرى دادەنێن هەڵبەست سەڵاح سەبارەت سوود وەرگرتن لەهونەرى بێگانە وتى:
دیارە هونەر سنورێکى نیە ئێمەو ئەو گەلە دراوسێیانە هەموو پێویستمان بە یەکە هەریەکەمان بەجۆرێک سودمان لەیەک وەرگرتووە بەڵام ئەم سود وەرگرتنە لەسەر حسابى ئەوە نەبێت کە زاڵ بێت بەسەر هونەرەکەى خۆت بۆیە تێکەڵ کێشکردن زۆرکارێکى ئاساییە بەمەرجێک مۆرکە کوردیەکە تێک نەدات وە سود وەرگرتن لەتواناکانى یەکترى بەکارێکى باشى دەبینم بەڵام نەک گواستنەوەى گۆرانیەکى تورکى بۆکوردى یان گۆرانیەکى عەرەبى بۆ کوردى ئەوە بە هیچ شێوەیەک خزمەتى هونەرى کوردى ناکات...
* دروستکردنى ماڵپەڕێکى تایبەت ئێستا بۆتە کارێکى ئاسایى هەرکەسێک بۆى هەیە ماڵپەڕێک دروست بکات سەبارەت بەکارەکانى خۆى، هەڵبەست سەڵاح بۆ دروست کردنى ماڵپەڕێکى تایبەت بەخۆى ڕایگەیاند:
زۆرسوپاسى سەرپەرشتیارى ماڵپەڕى (www.kurdin.net) کاک (سەفین) دەکەم ڕێزێکى زۆرم هەیە بۆى وە خۆشەویستى خۆى دەربڕى کە بتوانێت لە داهاتوودا ماڵپەڕێک بۆمن بکاتەوە بەشانازییەوە زۆرسوپاسى ئەو هەستەى دەکەم پێویستە هەموو کەسێک ماڵپەڕێکى هەبێت وە لە هەموو دونیا سەردانى بکەن بۆ ئەوەى زیاتر کارە هونەریەکانى خەڵک بیبینێ و دەربارەى ژیان و کارەکانى ئاگاداربن بەناوى خوا لەداهاتوودا ئەو پڕۆژەیە ئەنجام دەدەین...
* کارى جوان خەونى هەموو هونەرمەندێکە هونەرمەندانى ژەنیاریش بەو ئاواتەن کە بتوانن وەکو گۆرانى بێژان ئەلبومێکى جوان دروست بکەن و چەند پارچە موزیکێکى سەرنج ڕاکێش بەرهەم بهێنن هەڵبەست سەڵاح سەبارەت بە دروستکردنى سیدى و دواکارى هونەرى خۆى وتى:
لەگەڵ ئەوەى ئێستا سەرقاڵم بە چەندین کارى هونەرى بۆ هونەرمەندان کە ئێستا وەکو ئاوازودابەشکردن لە ستۆدیۆ خەریکى کارەکانم لەداهاتوویەکى نزیکدا ئەگەر بوار بڕەخسێ بە پاڵپشتى حکومەتى هەرێمى کوردستان بتوانم یەکێک لەخەونەکانم بهێنمەدى کە ئەلبومێکى مۆسیقا بەجوانى دروست بکەم و بتوانم یەکێک لەبەرهەمەکانى بەشێوازێکى زۆرجوان و پێشکەوتوو کلیپ بکەم.
س\س\كوردینه[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونهری » هەڵبەست سەڵاح: هەڵکەوت زاهیر » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]