تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

ده‌ست خۆش كاك ئۆنی ڕوداوێكی زۆرسه‌یربووهه‌ربژیت كاری گه‌ری زۆری لێ كردم به‌ڕاستی

1

بسم الله الرحمن الرحيم؛

قال الامام احمد بن حنبل: إن لنا إخوان لانراهم إلا مره كل سنه,نحن اوثق بمودتهم ممن نراهم كل يوم.

ئیمامی ئەحمەدی کوری حەنبەل دەفەرمێت؛ هەندێ برامان هەیە نایان بینین مەگەر ساڵی جارێک نەبێت وە ئێمە دڵنییاین کە سۆزمان بۆ ئەوان زیاترە لەو برایانەی کە هەموو ڕۆژێک ئەیان بینین..

جا لە ڕوانگەی ئەم وتەیەی ئیمامی ئەحمەدەوە تەماشای سۆزی ئەم ئافرەتە بکەن کە هەرگیز ئەم کوڕەی نەبینیوە کەچی ئەوەندە سۆزی بۆی هەبووە کە بوەتە هۆی گۆڕانکارییەکی گەورە لە ژیانی دونیای و قیامەتی دا بە تەنها دیدارێکی ئەم کوڕە بچکۆلانە با بزانین چی رودەدات.. سبحان الله!!


هەموو ڕۆژانی هەینی دوای تەواو بوونی نوێژ، پێش نوێژێک و کوڕە خۆێن شیرینەکەی کە تەمەنی تەنها 11 ساڵە دەهاتنە ناو شار و هە رجارەو لە یەكێک لە گەڕەکەکانی شاری ئەمستەردامی پایتەختی هۆڵەندادا نامیلکەیەکیان بە ناوی( طريق إلى الجنة) واتا : رێگایاک بۆ بەهەشت، و چەند بڵاوکراوەیەکی تری ئیسلامییان بە زمانی هۆڵەندی و عەرەبی بەسەر خەڵکیدا دابەش دەکرد،

وە ڕۆژێکیان لە پاش نوێژی هەینی کاتی ئەوە هاتبوو کە پێش نوێژو کوڕە ڕوح سوکەکەی دابەزنە ناو شارو نامیلکەو بڵاوکراوە ئیسلامییەکان بە نێو خەڵکی سەر شەقامەکاندا دابەش بکەن و بڵاوی بکەنەوە بەڵام، ئەمرۆ کەش و هەوای دەرەوە زۆر ساردەو ئاسمان کڕێوەی بەفر ئەکات و بارانیش نم نم دەبارێت،

کوڕەی روح سوک هەستا جلوبەرگێکی زۆری لەبەر کردوو جوان خۆی پێچایەوەو هاتە لای سەری باوکیەوەو وتی: باوەکە گیان من ئامادەم باوکەش وتی: بۆ چی ئامادەی کوڕی خۆم؟!

وتی: باوکە مەگەر ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی نیە؟ ئەی ناچین ئەم نامیلکەو و بڵاوکراوانە دابەش بکەین؟

باوکە وتی : بەڵام کوڕی خۆم نەت بینیوە دەرەوە چەندە ساردە؟ وا دەبینین کە باران دەبارێت وە کەش و هەوای ئەمڕۆ زۆر ساردتریش ئەبێت و وە ئەوەندەش ساردە لەوەش ئەچێت کە بەفر ببارێت !.

کورەکە چەند ساتێک بێدەنگ بوو پاشان وتی : بەڵام باوکە گیان گەرچی باران ئەبارێت و کرێوەی بەفریش ئەکات بەڵام دەبینین کەوا خەڵکی بە ڵێشاو بەرەو ئاگر هەنگاو دەنێن، باوکە وتی بەڵام ئێمە بەم ڕۆژە ساردە دەر ناچین.

کوڕە وتی: بەڵام باوکە گیان من ئەتوانم بە تەنها خۆم بڕۆم بۆ دابەش کردنی ئەو نامیلکانە؟

باوکە وتی: راوەستە پاشان چەند نامیلکەیەکی تریشی دا بە کورەکەو فەرمووی ئێستا ئەتوانی بڕۆی، کورەکەش سوپاسی باوکی کردو بە ڕێکەوت،

سەیر لێرەدا ئەوەیە کە نەکوو هەر هاوتەمەنی خۆی بەڵکوو کەس لە دەرەوە نیە ئەوەندە سەرماو سۆڵەیە ناچار ئەبێت کە ماڵ بە ماڵ لە زەنگی دەرگا بدات و نامیلکەکانیان بەسەردا دابەش بکات،

پاش 2 کاتژمێر لە ژێرخوڕەی باران و سەرماو سۆڵەدا 1 نامیلکەیەکی پێ دەمێنێت لە (طريق إلى الجنة) بەڵام هەر چەند چاوەڕوان دەکات هەتا کەسێک بێت و ئەو نامیلکەیەی پێبدات و بگەڕێتەوە بۆ ماڵ بەڵام کەسێکی لێپەیدا نابێت و نابێت..

ئینجا لەگەڵ خۆیدا دەکەوێتە گفتوو گۆو ئەڵێت بەم کۆڵانەدا ئەڕۆم و ڕوبەڕوی هەر دەرگایەک بوومەوە ئەوا لە دەرگای ئەوان ئەدەم ، لە پاش کەمێک ڕێکردن لەگەڵ دەرگایەکدا ڕوو بە ڕوو دەبنەوە و دەست دەکات بە زەنگ لێدان نەک جارێک و چەند جارێک زەنگ لێدەدات بەڵام کەس بە دەمیەوە نایەت.

پاشان بێ هیوا ئەبێت لە زەنگ لێدان، وە چەند جارێکیش ئەیەوێت بڕوات بەڵام شتێک لە ناخی دا ڕێگەی پێنادات و پێی ئەڵێت بەردەوام بە لە زەنگ ڵێدان!!

دەستی کردەوە بە زەنگ لێدان و جار جارەش بە دەستەکانی لە دەرگاکەی دەدا هەتا لە پڕ زۆر بە ‌هێواشی و لەسەر خۆیی کەسێک دەرگاکەی کردەوە کە دە بینێت پیرە ژنێکی زۆر پیرەو تەمەنێکی زۆریشی هەیە و خەم و پەژارەیەکی زۆر لە ڕوخساریدا بە دی ئەکرێت و ووتی فەرموو کوڕە بچکۆلانەکەم ئەتوانم یارمەتیت بدەم؟ بڵی بزانم چیت پێویستە؟

کورەکەش چاوەکانی پڕن لە هیواو، نوور لە ڕوخساری دەبارێت و ووتی داوای لێبوردن ئەکەم خانمەکەم ئەگەر بێزارم کردبێتی ، بەڵام ئەمەوێت ئەوەت پێبڵێم کەوا خوای گەورە خۆشیئەوێیت و چاودێریت ئەکات !! وە هاتووم و یەک نامیلکەم پێماوە کەوا خوای گەورەت پێدەناسێنێت(الله سبحانه وتعالى) وە نیشانی دەدات کە خوای تاک و تەنها (الله سبحانه وتعالى) یەو هەر ئەویش خاوەنی هەموو دروست کراوەکانە، وە هەروەها روونی ئەکاتەوە کە ئێمەش چۆن بتوانیین خوای گەوەرە لە خۆمان ڕازی بکەین.پاشان نامیلکەکەی دایە دەستی و پیرەژنەکەش ووتی سوپاس کورە بچکۆلانەکەم.

بەڵام هەینی داهاتوو لە پاش تەواو بوونی نوێژی هەینی پێش نوێژی مزگەوتەکە سیمینارێکی بۆساز کراو چەند لایەنێکی تری شەرعی بۆ مووسڵمانان روونکردەوەو ووتی ئایا کەسێک هەیە پرسیارێکی هەبێت یان شتێکی لەلا روون نەبێت؟؟ لە پڕ دەنگێکی زۆر نزم لە ریزەکانی دواوە لە نێوخانمەکاندا پەیدا بوو کە دەبیینن پیرەژنێکی زۆر پیرەو،

ئەڵێت : نە کەسێک هەیە لێرەدا بمناسێت ، وە نا هاتوویشم بۆ ئێرە پێشتر ، وە هەتا هەینی پێشوویش نە مووسڵمان بووم وە نە بیریشم لێکردبوویەوە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان ببم بە مووسڵمان!! بەڵام چەند مانگێک پێش ئێستا مێردەکەم وەفاتی کرد و منی بە جێهێڵا بە تاک و تەنها لە دونیادا، وە ڕۆژی هەینی پێشوو کەش و هەوا زۆر سارد بوو وە بارانیش نم نم دەباری وە منیش بە تەنها لەماڵەوە بووم و بڕیاری خۆ کوشتنم دا چونکە هێچ هیوایەکم نەمابوو بە ژیان بۆیە کورسیەک و پەتێکم ئامادە کردوو چوومە ژوورێکی نهۆمی سەرەوەو پاشان چومە سەر کورسی و پەتەکەم لە ملم ئاڵاند ، ئەمە لە کاتێکدا کە بێزاری تەنگیی لێهەڵچنیبووم..

بەڵام لە پڕ گوێم لە زەنگی دەرگاکەم بوو لە نهۆمی خوارەوە منیش وتم کەمێک چاوەڕوان ئەبم ئێستا هەر کەسێک بێت ئەڕوات! کەچی دەنگەکە وردە وردە لە گوێچکەما زیادی ئەکردوو بەرز دەبوویەوە ، منیش بە خۆمم ووت بڵێی ئەمە چی کەسێک بێت لەسەر رووی ئەم زەویەو رووی لە من کردبێت خۆ من نە کەس لە دەرگام ئەدات وە نەکەسیش سەردانی من ئەکات؟!!!

ناچار پەتەکەم لە ملێ خۆم کردەوەو چووم دەرگاکەم کردەوە ،چاوەکانم باوەری نەدەکرد کە دە بینم مناڵێکی بچکۆلەیەو چاوەکانیشی پڕن لە هیوا چونکە بە درێژای تەمەنم منداڵی لەو شێوە جوان و دڵگیرەم نە بینبوە ! بەڕاستی ناتوانم وەسفیتان بۆ بکەم بەڵام ئەتوانم بڵیم روخسارێکی مالائیکەیی هەبوو وە ئەو قسانەشی کە لە دەمییەوە دەر دەچوو راستەوخۆ بە دڵمدا دەچوون ، نەکوو بە گوێچکەمدا وە هەستم ئەکرد ئەو دڵە بێهیواو مردووەم زیندوو دەبێتەوە و گەشە دەکات بە قسەکانی ، بە دەنگێکی مەلەکی ووتی خانمەکەم من بۆ ئەوە هاتووم کە پێت بڵێم کە وا خوای گەورە (الله سبحانه وتعالى) خۆشیئەوێیت و چاودێریت ئەکات ! پاشان ئەو مەلەککە بچکۆلە نامیلکەیەکی پێدام بە ناوی (طريق إلى الجنة) ،، ئینجا ڕۆشت و لە چاوەکانم وون بوو ، منیش دەرگاکەم داخست و دانیشتم و دەستم کرد بە خوێندنەوەی ووشە بە ووشەی نامیلکەکە هەتا وام لێهات بە گڕو تینێکی سەر سوڕهێنەروە چووم پەت و کورسیەکەم لابردوو ووتم چیتر پێویستیم بە ئێوە نەماوە !!

دەبینن کە ئێستا من زۆر دڵخۆشم چونکە ئێستا ئەزانم کە خوای ڕاستی کێیەو کێ درووست کاری هەموو درووست کراوەکانە (الله سبحانه وتعالى)،

وە ئێستاش کە هاتوومەتە ئێرە ناونیشانی مزگەوتەکەتان لەسەر نامیلکەکەیەو هاتووم بڵێم ،،الحمد لله ،،وە سوپاسی هەمووتان ئەکەم بۆ ئەو مەلەککە بچکۆلەیەی کە لە کاتێکی زۆر هەستیاردا بە من گەشت و منی لە ئاگری هەتا هەتای ڕزگار کرد ،

ئەمە لە کاتێکدا کە چاوێک نیە لەو کۆڕەداو بتوانێت فرمێسکەکانی ڕاگریت و لە هەر چوارلای مزگەوتەکەشەو گوێبیست تەکبیر،،الله اكبر،،

دەبوویت ،، لە پڕ پێش نوێژەکە بە دەم گریانەوە لەسەر مینبەرەکەی دابەزی و رۆشت بەرەو ریزی پێشەوە کە ئە کوڕە شیرینەکەی لە پێشی پیشەوە دانیشتبوو باوەشی پێدا کردوو تووند لە ئامێزی خۆی دەگرت و سوپاس گوزاری خوای دەکرد کە خوای گەورە ئەو کوڕەی پێبەخشیوە.

اللهم اجعلها في سبيلك .. منقول كما وردني والله اعلم .. وصلى الله على النبي

سارێژگەرمیانی: [email protected]