تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

زۆر سوپاس

2

ده‌ست خۆش

1

به‌ڵێنی یارییه‌كی خۆشیان پێداوم به‌یانی یه‌ك شه‌ممه‌،چونكه‌ دوو هه‌ڵبژارده‌ی زۆر شكۆدار خۆیان گه‌یاندۆته‌ یاری كۆتایی،ئیسپانیا و هۆڵه‌ندا جوانترین شێوه‌ی یاری كردن پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ ئه‌مه‌ش وای كرد ئه‌م هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌یه‌ بگه‌ن به‌ یاری كۆتایی.

هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به‌رده‌وام هه‌ڵبژارده‌یه‌كی هێڕشبه‌رێك یبه‌هێز بووه‌ به‌ درێژایی مێژوو وه‌ ئه‌نجامه‌كانی یۆهان كڕۆیف و ڤان باستن ئه‌م قسه‌یه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه‌ وه‌ پێكهاته‌ی ئێستاشی هیچ له‌ ڕابردووـی كه‌متر نیه‌ ئه‌ویش به‌ هه‌بوونی هه‌رسێ ئه‌ستێره‌ ئاریێن ڕۆبێن و ڕۆبێن ڤان پێرسی و ویسلی سنایدێر،وه‌ گشت یاریزانه‌كانی تریش به‌ باشی یاری ده‌كه‌ن.

پێشبینی ده‌كه‌م پاڵه‌وانی ئه‌وروپا كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاـیه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی گه‌وره‌ كۆنتڕۆلی تۆپ بگرنه‌ ده‌ست چونكه‌ سێ یاریزانی زۆر گرنگی هه‌یه‌ له‌ ھێڵی ناوه‌ڕاست كه‌ ئه‌وانیش چاڤی هێرناندێز و ئاندریێس ئینیێستا و چابی ئه‌لۆنسۆـنه‌ كه‌ كوالیتیه‌كی جیهانیان هه‌یه‌ وه‌ ده‌توانن به‌ باشترین شێوه‌ تۆپ بڵاو بكه‌نه‌وه‌ له‌ گشت لایه‌كی یاریگا،هه‌روه‌ها هێڵی به‌رگری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانی سه‌رنجی منی ڕاكێشا له‌م پاڵه‌وانیتیه‌ به‌ڵام با ڕاستگۆ بین له‌گه‌ڵ یه‌كتر ئه‌وا ئیسپانیا له‌ گشت لایه‌كی یاریگا یاریزانی زۆر ئاست به‌رزی هه‌یه‌ وه‌ ئه‌ستێره‌ دێڤد ڤیا ته‌نها جامی جیهانی ناوێت به‌ڵكو خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین ـیشی له‌ هزردایه‌.

هیوادارم زیاتر له‌ گۆڵێك له‌م یارییه‌ ببین هه‌رچنده‌ به‌ دووری ده‌زانم،به‌ڵام به‌ڵێنیان پێ داوم كه‌وا مه‌ترسی بخه‌نه‌ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر چۆن نا هه‌ر ئه‌وان دوو پاڵه‌وانی ئێستاـی جیهانن له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ زۆر به‌ په‌رۆشم بۆ ڕووبه‌ ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ چاڤی هێرناندێز و ویسلی سنایدێر چونكه‌ ئه‌م دوو یاریزانه‌ یه‌كێكن له‌ باشترین یاریزانه‌كانی ئێستای جیهان.


یاریگا

به‌ پێی ئه‌و ئامار و زانیاریانه‌ی لامانه‌ ئه‌وا یارییه‌كی ئاست به‌رز ده‌بێت وه‌ هه‌ڵژارده‌ی براوه‌ پێویستی به‌ به‌خت هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاستێكی به‌رزتر پێشكه‌ش بكات،پێده‌چێت ئیسپانیا سه‌ربكه‌وێت ئه‌مه‌ش به‌ هۆی هه‌بوونی چه‌ندین بیره‌وه‌ری جوان له‌ یۆڕۆـی 2008،وه‌ باش ده‌زانم كه‌وا ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌ چه‌ند گرنگ ده‌بێت بۆ ئه‌و ووڵاته‌،