تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

زۆر سوپاس

4

ده‌ست خۆش

3

زۆر سوپاس

2

dasttakabt xoshbet kak ahmad zor sarnj rakesh w baswda sarkawtu bit

1

به‌كارو ئه‌ركێكی‌ ڕه‌سیمی‌ چوم بۆ شاری‌ جده‌ ، له‌ ڕێگادا وكتوپڕڕوداوێكی‌ ئوتومبێلم بینی‌..واپێده‌چو تازه‌ ڕوی‌ دابێت ..من یه‌كه‌م كه‌س بووم گه‌یشتم پێی‌ ، ئوتومبیله‌كه‌م ڕاگرت و به‌خێرا ییو هه‌ڵه‌داوان به‌ره‌و ئوتومبیله‌ پێكراوه‌كه‌ ڕیشتم زۆر به‌ هه‌ستیاریو هۆشیاریه‌وه‌ لێی‌ نزیك بومه‌وه‌ ، ته‌ماشای‌ ناو ئوتومبیله‌ كه‌م كرد ،تێڕامام و وردبومه‌وه‌..ترپه‌كانی‌ دڵم زۆر به‌ توندی‌ و خێرایی‌ لێیان ده‌دا هه‌ردو ده‌ستم كه‌وتنه‌ له‌رزین ،پێیه‌كانم بۆر داگه‌ڕان ،هه‌نسك خنكاندمی‌ چاوه‌كانم فرمیِسكی‌ تێڕژاو دایه‌ پڕمه‌ی‌ گریان وقوڵپه‌ قوڵپی‌ هه‌نسكی‌ دا ،دیمه‌نێكی‌ سه‌رسامكه‌رو وێنه‌یه‌كی‌ خه‌مهێنو میلۆ دراما یه‌ ...شۆفێری‌ ئوتومبێله‌كه‌ به‌سه‌ر سوكانی‌ سه‌یاره‌كه‌یداكه‌وتبو..لاشه‌ یه‌كی‌ كپ وبێده‌نگ ..چاوی‌ بڕیبوه‌ ئاسمان، په‌نجه‌ی‌ شایه‌تومانی به‌رزكردبۆوه‌ ...بزه‌یه‌كی‌ زۆر جوان له‌سه‌ر لێوه‌كانی‌ بوو ، ڕیشێكی‌ چڕوپڕده‌موچاوی‌ ده‌وردابو ..وه‌ك خۆر له‌كاتی‌ شه‌به‌قدا ..وه‌ك مانگی‌ چوارده‌ له‌ بریقه‌یدا ...سه‌یره‌ (قسه‌كه‌ تا ئێستاش هه‌رهی‌ خاوه‌ن چیرۆكه‌كه‌یه‌) ..كچه‌ بچوكه‌كه‌ی‌ كه‌وتوه‌ به‌ سه‌رپشتیدا ..هه‌ردوو ده‌ستی‌ له‌ ملی‌ ئالاَندوه‌ و كۆتا هه‌ناسه‌ی‌ داوه‌ و دوا مالئاوایی‌ له‌ ژیان كردوه‌... لا اله‌ الا الله ..هیچ مردویه‌كم نه‌بینیوه‌ وه‌ك ئه‌م مردوه‌ ..پاكو بێگه‌ردو به‌ویقار ،وێنه‌كه‌ی‌ به‌ جۆرێكه‌ خۆری‌ سه‌قامگیری‌ له‌ ڕوخساریدا ئه‌دره‌وشێته‌وه‌ ..دیمه‌نی‌ په‌نجه‌ی‌ شایه‌تومانی‌ كه‌گیانی‌ سپاردوه‌ یه‌كتا په‌رستی‌ خودا ڕاده‌گه‌یه‌نێت ، جوانی‌و ڕه‌نگینی‌ ئه‌و زه‌رده‌ خه‌نه‌یه‌ی‌ پێیه‌وه‌ سه‌ری‌ نایه‌وه‌و ماڵئاوایی‌ له‌ ژیان كرد ...فڕاندمی‌ دوور دوور ..بیرمكرده‌وه‌ له‌و كۆتاییه‌ جوانو چاكه‌.. بیرۆكه‌كان له‌ مێشكمدا كه‌له‌كه‌ بوو بوون پرسێك له‌ ناخمدا ده‌نگی‌ ده‌دایه‌وه‌و به‌ توندی‌ لێیده‌دا ..داخۆ ده‌بێت ماڵئاوایی‌ من چۆن بێت ؟!! به‌چ شێوه‌یه‌ك كۆتا یی‌ به‌ ژیانم دێت ؟به‌توندی‌ لێیده‌دا په‌رده‌ی‌ غه‌فڵه‌تو بێئاگایی‌ دادڕی‌ فرمێسكی‌ ترس و خه‌شیه‌ت داده‌بارین ،هه‌نسكی‌ گریان به‌رز ده‌بووه‌وه‌...هه‌ركه‌س منی‌ ببینیایه‌ وایهه‌ست ده‌كرد ئه‌و پیاوه‌ ده‌ناسم یا نزیكیو دۆستایه‌تیم له‌گه‌ڵیدا هه‌یه‌، من ده‌گریام وه‌ك گریانی‌ كوڕ مردویه‌ك هه‌ستم به‌وانه‌ی‌ ده‌ورو به‌رم نه‌ده‌كرد!!
هێنده‌ی‌ ترواقم وڕما ..كاتێك ده‌نگێكی‌ ناسكی‌ پڕ له‌ یه‌قین به‌رگویم كه‌وت و هێنامیه‌وه‌ سه‌رخۆم ..(( براكه‌م بۆی‌ مه‌گری‌ ، ئه‌و پیاوێكی‌ چاك بوو..په‌له‌ بكه‌و خێراكه‌ ده‌رمان بهێنه‌ خوا پاداشتت بداته‌وه‌ ..)) ئاوڕم دایه‌وه‌ بینیم ئافره‌تێك له‌كورسی‌ دواوه‌ی‌ ئوتومبیله‌كه‌ دانیشتوه‌ ...دوو منالی‌ به‌ سنگه‌وه‌ گرتوه‌ و هیچیان لێنه‌هاتوه‌ و ساغ و سه‌لامه‌تن و ئازاریان به‌رنه‌كه‌وتوه‌ ...
ئافره‌تێك دامه‌زراو له‌ حیجابه‌كه‌یدا وه‌ك دامه‌زراوی‌ و ڕه‌گ داكوتاوی‌ شاخوكێوه‌كان ..هێمنو ئارام و له‌سه‌رخۆ له‌ساته‌ وه‌ختی‌ ڕودانی‌ كاره‌ساته‌كه‌وه‌ ! بێ هیچ هاوارو شین و واوه‌یلاو گریانێك ...هه‌مویانمان له‌ ئوتومبیله‌كه‌ ده‌رهێنا هه‌ركه‌س من و ئه‌وی‌ دیبا وای‌ ده‌زانی‌ من خاوه‌نی‌ كۆستو كاره‌ساته‌كه‌م نه‌ك ئه‌و (ئافره‌ته‌كه‌) ...له‌كات و حاڵێكدا كه‌خه‌ریكی‌ پۆشته‌یی و حیشمه‌تی‌ خۆی‌ بوو به‌و په‌ڕی‌ دامه‌زراوی و ڕازی‌ به‌قه‌زاو قه‌ده‌ری‌ خودا پێی‌ ووتین ((ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌ت نه‌بێت هاوسه‌رو منداله‌كه‌م بگه‌ یه‌ننه‌ نزیك نه‌خۆشخانه‌و په‌له‌ بكه‌ن له‌ شۆردن و كفن و دفن كردنیادا ،من و هه‌ردوو منداڵه‌كه‌شم به‌رنه‌وه‌ بۆ مالی‌ خۆمان خودا باشترین پاداشتتان بداته‌وه‌ ))
چه‌ند پیاو چاكێك ده‌ستیانكرد به‌ گواستنه‌وه‌ی‌ پیاوومنداله‌كه‌ بۆنزیكترین نه‌خۆشخانه‌ ..دواتریش پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ گواستیانه‌وه‌ بۆ نزیكترین كۆڕستان ...به‌لاَم ئافره‌ته‌كه‌ پێمانوت له‌گه‌ڵ یه‌كێكمان سه‌ركه‌وێت، تا بیگه‌یه‌نینه‌ ماله‌كه‌ی‌ خۆی‌ ..كه‌چی‌ ئه‌و به‌و په‌ڕی‌ حه‌یاو شه‌رم و دامه‌زراویه‌وه‌ ووتی‌:ناچمه‌ ئوتومبیلێكه‌وه‌ ئافره‌تی‌ تیانه‌بێت ، پاشان ده‌ستی‌ هه‌ردوو كۆرپه‌كه‌ی‌ گرتو له‌ ئێمه‌ دووركه‌وته‌وه‌ وچوه‌لاوه‌، تاوه‌كو ئێمه‌ داواكه‌ی‌ بۆ جێبه‌جێ‌ بكه‌ین وئاواته‌كه‌ی‌ بۆ بێنینه‌ دی‌ ...ئێمه‌ش وه‌لاَمی‌ ڕه‌غبه‌ت و داواكه‌یمان دایه‌وه‌و هه‌ڵوێسته‌كه‌یمان به‌رز نرخاند و به‌گه‌وره‌مان گرت....ماوه‌یه‌كی‌ زۆر تێپه‌ڕی‌ ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌و باره‌ودۆخه‌ گران و ناڕه‌حه‌ته‌..له‌و چۆڵه‌وانیه‌دا چاوه‌ڕوان بوین ...به‌لاَم ئه‌و كۆڵنه‌ده‌رو خۆڕاگر وه‌ك چیا دامه‌زراو بوو ،دووسه‌عاتی‌ ته‌واو ، تائوتومبیلێك به‌لاماندا تێپه‌ڕی‌ پیاوێك و خێزانه‌كه‌ی‌ تێدابوو..ڕامانگرت ..هه‌واڵ و بارودۆخی‌ئافره‌ته‌كه‌مان پێ‌ وت و تێمانگه‌یاند..داوامانكرد بیگه‌یه‌نێته‌ ماڵی‌ خۆی‌ ..ئه‌ویش هیچ نكوڵی‌ نه‌كردو داواكه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ كردین ..گه‌ڕامه‌وه‌ بۆلای‌ ئوتومبیله‌كه‌م ..زۆر سه‌رسام بوم به‌و دامه‌زراویو كۆڵنه‌دانه‌ به‌رزو مه‌زن و گه‌وره‌یه‌..
دامه‌زراوی‌ پیاوێك له‌سه‌ر دینه‌كه‌ی و سه‌قامگیری‌ له‌ كۆتا ساته‌كانی‌ ژیان و یه‌كه‌م هه‌نگاو وڕێگای‌ دوا ڕۆژدا..
دامه‌زراوی‌ ئافره‌تێك له‌سه‌ر حیجاب وداوێنپاكی‌ له‌ ناڕه‌حه‌تترین هه‌ڵوێست و له‌تاریكترین وشه‌وه‌زه‌نگترین بارودۆخدا ،پاشانیش ئارامگریه‌ك وه‌ك خۆڕاكری‌ شاخ وه‌هابوو ، ئه‌وه‌ ئیمانه‌...ئیمان .. ((يثبت الله الذين امنوا بالقول الثابت فى الحيات الدونيا وفى الاخرة ويضل الله الضالمين ويفعل الله مايشاء))
((لێره‌دا قسه‌ی‌ خاوه‌ن چیرۆك ته‌واو بوو خودا سه‌ركه‌وتوی‌ بكات ))
الله اكبر ..ئایا ئه‌وانه‌ سڵه‌مینه‌و دور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئارامگری‌ و دامه‌زراوی‌ و خۆڕاگری‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ یاخود سڵیانكرده‌وه‌ هه‌ڵهاتن له‌ حه‌شمه‌ت و داوێن پاكی‌ و به‌شه‌رمی‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ ...وللاهی‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ شكۆمه‌ندی‌ و سه‌ربه‌رزی‌ بۆ خۆی‌ به‌ده‌ستهێنا وكۆكرده‌وه‌ ...
ئه‌وه‌ هه‌ڵوێستێكه‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ پیاوانیش تیایدا كۆڵ ده‌بن و چۆك داده‌ن ، به‌لاَم ئه‌وه‌ نورو ئیمان و یه‌قین و دڵنییای یه‌
چ دامه‌زراویو كۆڵنه‌دانێك ..چ ئارامگری و خۆ ڕاگرییه‌ك ...چ یه‌قین و دڵنییای‌ یه‌ك ...له‌وه‌ گه‌وره‌ ترو مه‌زنتره‌ ..!!
ئومێد ده‌كه‌م ئه‌م ئایه‌ته‌ی‌ خوای‌ گه‌وره‌ی‌ به‌ سه‌ردا جێ‌ به‌ جێ‌ بێت كه‌ ده‌فه‌رمێت ((وبشر الصابرين ،الذين اذا اصابتهم مصيبة قالوا انا لله وانا الية راجعون ا ولئك عليهم صلاوات من ربهم ورحمة والئك هم المهتدون