تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

زۆر سوپاس

2

هه‌رچه‌نده‌ وه‌كو جاران گوێگری گۆرانی نیم هونه‌ریش زۆر ناشیرن بووه‌.به‌ڵام هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ زیادئه‌سعه‌د ده‌خوازم
واتامامۆستا زیاد ئه‌سعه‌د.
ده‌ست خۆش كاك ئه‌حمه‌د

1

ئه‌لبوومی نوێی زیاد ئه‌سعه‌د به‌رِێوه‌یه‌و به‌م نزیكانه‌ش ده‌گه‌رِێته‌وه‌ كوردستان
Peyamner - زیاد ئه‌سعه‌د گۆرانیبێژی ناسراوی كورد، دوای 7 ساڵ بێده‌نگی، ئه‌لبوومی نوێی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه‌، بۆ سازكردنی چه‌ند ئاهه‌نگێكیش و دوای تێپه‌رِبوونی 17 ساڵ ده‌گه‌رِێته‌وه‌ كوردستان.

ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ شه‌ممه‌، له‌ هۆڵی "چۆپی" له‌ هوتێلی چوارچرا له‌ هه‌ولێر، حه‌سه‌ن غه‌فور  نوێنه‌ری هه‌ردوو كۆمپانیای "بلو پرۆده‌كشه‌ن" و "میڤژن" رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و دوو كۆمپانیاییه‌ ئه‌ركی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومی نوێی زیاد ئه‌سعه‌د گرتۆته‌ ئه‌ستۆی خۆیان.

گووتیشی "برِیاروایه‌ ئه‌و ئه‌لبوومه‌ له‌ هه‌شت تراكی گۆرانی كه‌متر نه‌بێت و ره‌نگه‌ زیاتر بێت، تێكرِای تێكست و ئاوازه‌كانی له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ند خۆی ئاماده‌ كراون".

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌و دوو كۆمپانیایه‌وه‌، زیاد ئه‌سعه‌د به‌ سه‌ردانێك ده‌گه‌رِێته‌وه‌ كوردستان و برِیار وایه‌ چه‌ند ئاهه‌نگێك له‌ كوردستان سازبكات.

هه‌ر له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا، زیادر ئه‌سعه‌د له‌ رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه‌ په‌یامی خۆی له‌ باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌ نوێیه‌كه‌ی به‌ناوی "سكاڵا" پێشكه‌ش كرد، تیایدا باسی له‌ كاره‌كانی ئه‌لبوومه‌كه‌ی كرد و دڵخۆشی خۆشی نیشاندا به‌و سه‌ردانه‌ی بۆ كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ جه‌ماوه‌ركه‌ی ببینیت.

ئه‌م كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌ له‌ لایه‌ن عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا رۆژنامه‌نووس له‌ بواری هونه‌ری به‌رِێوه‌چوو.