زۆر سوپاس
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ئیعجازی زانستی چه‌ند راستیه‌كی ژماره‌یی سه‌رسوڕهێنه‌ر له سوره‌تی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس
من زۆر وێڵی دوترین ئیعجازه زانستییهكانم .به‌ڕاستی زۆر گرنگ و نوێ بوو.
خوداسهركهوتووت بكات.
زۆر سوپاس
ده‌ست خۆش
ده‌ست خۆش ههربژیست
ئیعجازی زانستی : چه‌ند راستیه‌كی ژماره‌یی سه‌رسوڕهێنه‌ر له سوره‌تی (الناس)دا
ده‌رخستنی لایه‌نی زانستی هه‌ر بابه‌تێكی باسكراوو له قورئانی پیرۆزدا، یه‌كێكه له‌و ده‌روازانه‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێته ئاستی شاره‌زایی له ئیعجازی زانستی‌و شاره‌زایی پتر له‌سه‌ر گه‌وره‌یی قورئانی پیرۆز.
ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا باسكردنی چوار هه‌قیقه‌ته، له‌و ژماره سه‌ر سوڕهێنه‌رانه‌ی، كه له ووردبوونه‌وه‌یه‌كی زاستی له كۆتا سوره‌تی قورئان ده‌رده‌كه‌ون، گرنگی ئه‌و سوڕه‌ته له‌وه‌دایه، كه دوایین سوڕه‌تی قوڕئانه‌و خوای گه‌وره وه‌ك دوایه‌مین سوڕه‌تی په‌رتوكه ئاسمانیه‌كه‌ی دایناوه. ئایا چ نهێنیه‌ك له‌و ڕیزبه‌ندیه هه‌یه‌و چ ژماره‌یه‌كی نهێنی ده‌ره‌كه‌وێ، له‌و سوڕه‌ته‌ی كه پێغه‌مبه‌ر له باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێ(يا ابن عابس ألا أخبرك بأفضل ما تعوذ به المتعوذون؟ قال: بلى يا رسول الله، قال: قل أعوذ برب الفلق ، وقل أعوذ برب الناس).
یاخود عوقهبهی كوڕی عامر ده‌فه‌رموێ: په‌تی حوشتره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌رم رائه‌كێشا له سه‌فه‌رێكدا، پێغه‌مبه‌ر پێی فه‌رمووم: ئه‌ی عوقبه دوو سوڕه‌تی قورئانت فێر بكه‌م، كه زۆر پیرۆزن بۆ خوێندنه‌وه، منیش گوتم: به‌ڵێ: فه‌رموێ( قل أعوذ برب الفلق، و قل أعوذ برب الناس).
سوره‌تی(الناس)و ژماره حه‌وت
له چه‌ند ژماره‌یه‌ك وورد ده‌بینه‌وه، كه وه‌ك ئیعجازێكی زانستی له‌و سوره‌ته‌دا به‌دیار ده‌كه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی پیرۆزی‌و گه‌وره‌یی ئه‌و لێكدانهوهیهمان بۆ ده‌ركه‌وێ، كه خوای گه‌وره چۆن‌و به چ شێوه‌یه‌ك كامڵترین په‌رتووكی بۆ تێكڕای مرۆڤایه‌تی ناردووه.
وه‌ك ده‌فه‌رموێ( قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ، مَلِكِ النَّاسِ، إِلَهِ النَّاسِ، مِن شَرِّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ، الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ النَّاسِ، مِنَ الْجِنَّةِ وَ النَّاسِ))
ئیعجازی زانستی ژماره‌یی له‌و چه‌ند ئایه‌ته‌دا بریتیه له ژماره (حه‌وت)، كه ژماره‌یه‌كه بایهخو گرنگی خۆی هه‌یه له قوڕئانی پیرۆزدا، وه‌ك له چه‌ند ئایه‌تێك ئاماژه به ژماره حه‌وت كراوه( السموات السبع، والأرضين السبع، سبع سنبلات، سبع سنين، سبعة أبواب، سبعاً من المثاني، سبعة أبحر، سبع طرائق، سبع شداد، أيام الأسبوع، عدد طبقات الذرة سبعة، والطواف سبعة أشواط...)).
یاخود له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی حه‌ج كاتێ شه‌یتان ڕه‌جم ده‌كه‌ین، حه‌وت جار ڕه‌جمی ده‌كه‌ین‌و هه‌ر جاره‌ش به حه‌وت به‌رد، كه كۆی گشتی ده‌كاته 7×7 =49 به‌رد.
هه‌قیقه‌تی ئیعجازی ئه‌و ژماره‌یه زۆر به ڕوونی له‌و سوره‌ته‌دا به‌دیار ده‌كه‌وێ، كه خوای گه‌وره بۆ خۆپارێزی له شه‌یتان نازڵی كردووه، بۆیه ئێمه ئه‌و چوار شیكاره زانستیه یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌خه‌ینه ڕوو:..
یه‌كه‌م
ئه‌و سوڕه‌ته له چه‌ند وشه‌یه‌ك پێك دێت‌و هه‌ر وشه‌یه‌كیش له چه‌ند پیتێك پێك هاتووه، وشه‌ی (الناس) زیاتر له هه‌موو وشه‌كان دووباره بۆته‌وه، پیته‌كانی وشه‌ی (الناس)یش له هه‌موو پیتهكاتی تر زیاتر دووباره بونه‌ته‌وه، بۆ نمونه: پیتی ئهلف (18) جار‌و پیتی لام (12) جار‌و پیتی نون (9) جار‌و پیتی سین(10) جار دووباره بونه‌ته‌وه، ده‌ره‌نجام تێكڕای ئه‌و پیتانه له وشه‌ی(الناس) كۆبونه‌ته‌وه، كه ناوی سوڕهتهكهیهو بۆ خۆ پارێزی له شه‌یتان دابه‌زیوه.
18+12+9+10=49 = 7×7 = 49
كه‌واته گرنگی ژماره 49 لێره‌دا ده‌ركه‌وت، كه حه‌وت جاره‌ی ژماره حه‌وته، ڕه‌جمی شه‌یتانیش به (49) به‌رد ده‌كرێ، ئه‌و سوڕه‌ته‌ش كه به مه‌به‌ستی خۆپاراستن له مه‌كری شه‌یتان بۆ مرۆڤی موسڵمان خوای گه‌وره ناردوویه‌تی، ژماره‌ی تێكڕای پیته‌كانی وشه‌ی(الناس) 49 جار له‌و سوڕه‌ته‌دا هاتووه: واته 49 به‌ردی ڕه‌جمی شه‌یتان یه‌كسانه به 49 پیتی وشه‌ی (الناس). به‌مه‌ش گهورهییو ئیعجازی زانستی ژماره‌و پیته‌كان له قوڕئانی پیرۆزدا ده‌رده‌كه‌وێ، كه خوای مه‌زن وه‌ك په‌یامێكی پڕاوپڕ له ئیعجازو به‌لاغه‌ته‌وه ناردویه‌تی.
دووه‌م
زانیمان كه خوای گه‌وره سوره‌تی(الناس)ی بۆ چ مه‌به‌ستێك نازڵ كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ یه‌كه‌مین سوڕه‌تی قوڕئان، كه بریتیه له سوره‌تی (الفاتحه) ده‌بینین په‌یوه‌ندیه‌كی ژماره‌یی سه‌یر له نێوانیاندا هه‌یه، ئه‌گه‌ر دوایین سوڕه‌ت بۆ دژایه‌تی پێكردنی شه‌یتان دابه‌زیبێت! ئه‌وا یه‌كه‌مین سوره‌تیش بۆ ناسین‌و خۆشه‌ویستی خوا دابه‌زیوه‌و باس له سیفات‌و به‌خشنده‌یی خوا دهكاو فێرمان ده‌كات چۆن سوپاسی خوا‌و داوای یارمه‌تی له خوا بكه‌ین.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاومان بێت سوڕه‌تی فاتیحه وه‌ك خۆی ده‌نوسینه‌وه: ( بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ، الْحَمْدُ للّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ، مَلِكِ يَوْمِ الدِّينِ، إِيَّاكَ نَعْبُدُ وإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ، اهدِنَا الصِّرَاطَ المُستَقِيمَ، صِرَاطَ الَّذِينَ أَنعَمتَ عَلَيهِمْ غَيرِ المَغضُوبِ عَلَيهِمْ وَلاَ الضَّالِّينَ)).. ..
ئه‌گه‌ر له پیته‌كانی وشه‌ی (الله) ووردبینه‌وه، ده‌بین زیاتر له پیته‌كانی تر دووباره بونه‌ته‌وه‌و ژماره‌یان ڕێك 49 پیته، پیتی ئهلف (22) جار‌و پیتی لام (22) جار‌و پینی هاو (5) جار هاتوون به‌و شێوه‌ی خواره‌وه:
22+22+5 = 49 = 7×7 = 49
كه‌واته ده‌ركه‌وت په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كه‌مین‌و دوایین سوڕه‌تی قوڕئان له ژماره 49 دایه.
سێیه‌م
بینیمان ئیعجازی زانستی له نێوان پیته‌كاندا چۆن بوو، ئه‌ی له نێوان وشه‌كانی هه‌ردوو سوڕه‌تدا ده‌توانین په‌یوه‌ندیه‌كی ژماره‌یی بدۆزینه‌وه؟
له ڕاستیدا ئه‌و شێوه‌یه له وشه‌كانیشدا هه‌یه، ژماره‌ی وشه‌كانی یه‌كه‌مین سوڕه‌تی قوڕئان (الفاتحه) بریتیه له (29) وشه، وه ژماره‌ی وشه‌كانی دوایین سوڕه‌تی قوڕئان (الناس) بریتیه له (20) وشه. ده‌ره‌نجام 29+20 = 49 كه هه‌مان ژماره‌ی پێشوو دهكاتو ژماره‌یه‌كی په‌یوه‌ند داره له نێوان هه‌ردوو سوڕه‌تدا، كه ته‌عبیر له 49 جار ڕه‌جم كردنی هه‌رسێ شه‌یتانه‌كان ده‌كا له مه‌وسمی حه‌جدا.
له‌و هه‌ژمار كردنه‌دا (بسم الله) ئایه‌تێكه له سوڕه‌تی(الفاتحه)، به‌ڵام ئایه‌ت نیه له سوڕه‌تی (الناس)، چونكه ئه‌گه‌ر بێت‌و پێچه‌وانه بێته‌وه، ئه‌و په‌یوه‌ندییه ژماره‌ییه‌ی نێوان پیت‌و وشه‌كان تێك ده‌چێت، كه ئه‌و شیكاره زانستیه به‌ڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌یی لایه‌نی ئیعجازی قوڕئانی پیرۆزه‌و پیتێك زیاد یان كه‌م بكرێ، ئه‌و ڕیزبه‌ندیه داڕێژراوه‌ی قوڕئان تێك ده‌ده‌ت.
چواره‌م
ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی ئه‌و لێكدانه‌وه لۆژیكیه بكه‌ین، ده‌بینین یه‌كه‌مین سوڕه‌تی قوڕئان(الفاتحه) باس له خوا‌و گهورهییو سیفه‌ته‌كانی دهكاتو ژماره‌ی پیته‌كانی وشه‌ی (الله) له‌و سوڕه‌ته‌دا (49)یه، كه ده‌كاته 7×7 = 49 هه‌روه‌ها كۆتا سوڕه‌تی قوڕئان (الناس) كه ژماره‌ی پیته‌كانی (49) یه، كه ده‌كاته 7×7 = 49 . واته یه‌كه‌م وشه له یه‌كه‌مین سوڕه‌تی قوڕئان (بسم الله)یه، ئاخیر وشه‌ش له دوایین سوڕه‌تی قوڕئان (الناس)ه، كه هه‌ردوو لایه‌نی ئیعجازی له ژماره‌دا یه‌كن، له په‌یامدا یه‌كن، ته‌نها له شێوه‌ی نوسین لێك جیاوازن، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی نهێنیو خواییه، كه پێمان ده‌فه‌رموێ (إنّ هژا القرێ‌ن هو رساله موجَّهه من .... الله ..... الی..... الناس ). ئه‌و په‌یامه خوداییه كه سه‌ره‌تای یه‌كه‌مین سوڕه‌تی به ناوی خوا (بسم الله) ده‌ست پێ دهكاتو كۆتا وشه‌ش له دوایین سوڕه‌ت به خه‌ڵك (الناس) كۆتای دێت. ئه‌وه‌ش ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێ، كه قوڕئان په‌یامی خوایه‌و بۆ سهرفرازیو به‌خته‌وه‌ری مرۆڤه‌كان هاتووه، ئه‌گه‌ر مرۆڤیش له ده‌ستپێكی قوڕئان‌دا فێری خواناسی بێت، ئه‌وه له دوایین سوڕه‌تدا پێویست ده‌كات خۆی بپارێزێ له شه‌یتان، هه‌روه‌ك ڕه‌جم كردنی 49 جاره، به هه‌مان ژماره‌ی پیته‌كانی وشه‌ی (الله) له سوڕه‌تی فاتیحه‌و وشه‌ی (الناس) له سوڕه‌تی (الناس) دا.
تێبینی: ئه‌و بابهتو شیكاره زانستیه نوسینی به‌ڕێز دكتۆر (عبد الدائم الكحیل)ه، له زمانی عه‌ره‌بیه‌وه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
islampaik
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ئیعجازی زانستی چه‌ند راستیه‌كی ژماره‌یی سه‌رسوڕهێنه‌ر له سوره‌تی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]