zor zor spas kak halwest xosh7all bwm ba payamakat
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » کوپێک ئاو ... کوپێک زه‌یت ... کوپێکی به‌تاڵ. !!! » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
zor zor spas kak halwest xosh7all bwm ba payamakat
به‌ڕێژه‌ی خه‌م خواردنت بۆ دونیات، خه‌می ئاخره‌ت له دڵت دێته ده‌ره‌وه ...
به ڕێژه‌ی خه‌م خواردنت بۆ ئاخیره‌تت به هه‌مان شێوه خه‌می دونیا له دڵت ده‌رده‌چێت...
ئه‌م وته‌یه زۆر جوانه.
به‌ڕاستی هه‌تا بڵێی نووسراوێكی جوان بوو.خوداتۆو نووسه‌ریش سه‌ركه‌وتووی هه‌ردووك دونیا بكات.
منیش لای خۆم تۆماری ده‌كه‌م
zor spas kak ahmad
ده‌ست خۆش
[size=24]کوپێک ئاو ... کوپێک زه‌یت ... کوپێکی به‌تاڵ... [/size]
لا الــــــــه الا اللــــــــــــــه .... ئه‌گه‌ر له مانای یه‌کتاپه‌رستی ورد ببینه‌وه (لا الــــــــه الا اللــــــــــــــه) ده‌بینین به نه‌فی ده‌ستی پێ کردووه، وه هێنانه ده‌ره‌وه‌ی یان لابردنی هه‌موو شتێک بێجگه له خوای گه‌وره له‌دڵی به‌نده‌دا، پاشان سه‌لماندن و چه‌سپاندنی ئه‌وه‌ی که (الله) به ته‌نها شایسته‌ی په‌رستنه ...
سڵاوی خوای گه‌وره له هه‌موو لایه‌ک بێت ...
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ په‌روه‌ردگاری مه‌زن، درودو سه‌لام له‌سه‌ر گیانی پاکی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی (محمد) و هه‌وه‌ڵه به‌ڕێزه‌کانی و شوێن که‌وتوانی تا رۆژی دوایی ...
خوشک و برای به‌ڕێزم:
ئه‌گه‌ر ویستت کوپێک ئاو بخۆیته‌وه، ته‌نها یه‌ک کوپیش شک ده‌به‌یت ئه‌ویس که‌مێک زه‌یتی تێدایه ...ََ چی ده‌که‌یت؟!
ته‌نها دوو ڕێگه‌ت له‌به‌ر ده‌م دایه ئه‌وانیش:
ئاوه‌که بکه‌یت به‌سه‌ر زه‌یته‌که‌دا و بیخۆیته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌یه، بێگومان ئه‌و ئاوه‌ش هه‌رگیز ئاوێکی پاک یان پاراو نیه بۆ خواردنه‌وه چونکه تێکه‌ڵی زه‌یته‌که بووه... یان
کوپه‌که به‌تاڵ بکه‌یت له زهیتهکهو بیشۆیت پاشان ئاوه‌که‌ی تێ بکه‌یت و بیخۆیته‌وه، که ئاوێکی پاک و خاوێنه ..
کامیان هه‌ڵده‌بژێریت؟!..
خوشک و برای ئازیزم:
ئه‌وه‌ش هاوشێوه و حاڵی دڵی تۆیه !!!
دڵت وه‌ک ئه‌و کوپه وه‌هایه ..
پڕی ده‌که‌یت له خۆشه‌ویستی دونیا و شته بێ نرخ و بێ بایه‌خه‌کانی دونیا..!!
یان پڕی ده‌که‌یت له خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره و خۆشه‌ویستی خێر و کاری به‌نرخ له دونیا‌و پاشه‌که‌وت کردنی بۆ قیامه‌ت!!
لا الــــــــه الا اللــــــــــــــه ....
ئه‌گه‌ر له مانای یه‌کتاپه‌رستی ورد ببینه‌وه (لا الــــــــه الا اللــــــــــــــه) ده‌بینین به نه‌فی ده‌ستی پێ کردووه، وه هێنانه ده‌ره‌وه‌ی یان لابردنی هه‌موو شتێک بێجگه له خوای گه‌وره له‌دڵی به‌نده‌دا، پاشان سه‌لماندن و چه‌سپاندنی ئه‌وه‌ی که (الله) به ته‌نها شایسته‌ی په‌رستنه ...
دڵی مرۆڤ به‌ته‌واوی وه‌ک قاپ یان کوپ وایه .. پێویسته به‌تاڵی بکه‌ینه‌وه له خۆشه‌ویستی دنیا و سه‌رقاڵ بوون به شته بێ بایه‌خ و بێ نرخه‌کانی، هه‌تا بتوانێت خوای گه‌وره به پاکی و به بێ خه‌وش قبوڵ بکات ..
وه خودت ئه‌وه‌ی له زیکرو حیکمه‌ت ده‌بیستێت قبوڵ بکه‌یت بێ ئه‌وه‌ی شتێکی تێدا به‌دی بکه‌یت که دوور بێت له هه‌ر به‌ڵاو فیتنه‌یه‌کی دونیایی ...
مالکی کوڕی دینار ده‌ڵێت: به‌ڕێژه‌ی خه‌م خواردنت بۆ دونیات، خه‌می ئاخره‌ت له دڵت دێته ده‌ره‌وه ...
به ڕێژه‌ی خه‌م خواردنت بۆ ئاخیره‌تت به هه‌مان شێوه خه‌می دونیا له دڵت ده‌رده‌چێت...
به هیوای ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره دڵمان پاک بکاته‌وه له نه‌خۆشی یه‌کانی خۆش ویستنی دونیا و هه‌وڵدان بۆ به‌سه‌ر بردنی بێ ئه‌وه‌ی بتوانین شتێک زیاد بکه‌ین بۆی ...
به وته‌یه‌کی به‌نرخی مصطفی صادق الرافعی کۆتایی به باسه‌که‌م ده‌هێنم که ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی شتێک زیاد نه‌که‌یت ئه‌وا تۆ زیاده‌ی له‌سه‌ری...
ئایا هیچت کردووه بۆ ئاخیره‌تت؟!
هیچت زیاد کردووه تا ئێستا یان زیاده‌یت؟!
که‌واته له ئێسته‌وه ده‌ست پێ بکه ئه‌گه‌ر به له‌ته خورمایه‌کیش بێت بیخه‌یته ده‌می ههتیوێکهوه.... تکایه له‌سه‌ر چی وه‌ستاوی؟
هه‌ر ئێسته ده‌ست پێ بکه با که‌میش بێت ... به‌ڵام به‌رده‌وام به له‌سه‌ری..
به‌هیوای به‌ده‌ست هێنانی ئاخیره‌ت ... به ده‌ست هێنانی فرده‌وس
به‌ده‌ست هێنانی هاوڕیه‌تی پێغه‌مبه‌ری نازدارمان درودی خوای له‌سه‌ر بێت .... له خوای گه‌وره داواکارم بمان کاته هۆکارێک بۆ گه‌یاندنی راستی یه‌کان و نه‌بینه زیاده و رێگر له‌به‌رده‌م گه‌یاندنی پیرۆزترین په‌یام که ئیسلامی پیرۆزه ....
و اخر دعوانا ان الحمد لله رب العالمین ...
bextawary
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » کوپێک ئاو ... کوپێک زه‌یت ... کوپێکی به‌تاڵ. !!! » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]