تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
بابه‌ته چالاكه‌كان بابه‌ته بێ وه‌ڵامه‌كان
گرنگ!
بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامه نوێكه‌ی بنووسه و بینێره
ده‌توانیت: BBCode وێنه خه‌نده به‌كار ببه‌یت
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م
[size=16]ده‌ستت خۆش كاك وه‌ن به‌راستی ئه‌گه‌ر ههمووكهسیك له‌لای خۆیه‌وه كاتی به‌فیرۆ نه‌دات ئه‌وا كور زۆر پێش كهوتو تر دهبیضت له میله‌تانی تری دنیا . به‌لام به داخه‌وه ئه‌وه‌ی گرنگ نه‌بێت له لای میله‌تی كورد كاته . دووووباره ده‌ست خۆشیت لی ده‌كه‌م به‌هیوای سه‌ركه‌وتنت [/size]
به‌داخه‌وه بۆ زۆرێك له‌وكه‌سانه‌ی كات به‌فیرۆده‌ده‌ن له‌كاتێكدا مات بۆ ئێمه ئه‌مانه‌ته‌و پێویسته لێزانانه ره‌فتاری له‌گه‌ڵ بكه‌ین.
ده‌ست خۆش و خوداسهركهوتووت بكات
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه
سوپاس و ستايش بۆ خوای په‌روه‌ردگار و برژێ ره‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌ت به‌سه‌ر خۆشه‌ويستی خوا حه‌زره‌تی محمد صلی الله عليه وسلم هه‌م له‌سه‌ر يارو ياوه‌رانی قوتابيانی قوتابخانه‌ی قورئان، ناسينی هه‌وال و باسی گه‌لانی پێشوو هه‌ستمان ده‌بزوێنی بۆ شاره‌زابون له ژيان و كات به‌سه‌ر بردنی ئه‌م پياوه به‌رزانه‌ی كه له قوتابخانه‌ی محمد المصطفی په‌روه‌رده بون چۆن گهيشتون به‌م پله وپايه به‌رزه و چۆن خزمه‌تی ئه‌م ئاينه پيرۆزهيان كردووه. چۆن بونه؟چيان كردوه؟ كاتيان چۆن به‌سه‌ر بردووه ؟ حالی ئه‌وان له‌گه‌ل حالی ئێمه چۆن بووه؟.
پێويسته مرۆڤ نرخی كات و سه‌رده‌می خۆی بزانێ ونابێ له شتی بێ‌سود به‌سه‌ری ببات كاری باشتر پێش كاری باش ئه‌نجام بدات تا توشی كات به فيرۆدان نه‌بێت چونكه كات به فيرۆ دان توندتره له مردن و سه‌خت تره له مردن چونكه كات به فيرۆ دان دوركهوتنهوهو دابرانه له خوا‌و دوارۆژ به‌لام مردن ته‌نها دابرانه له دونيا بۆيه زانايانی پێشوو حيسابی هه‌مو شتێكيان كردوه چه‌ند نمونه‌يه‌ك بهێنينه‌وه له‌م باره‌وه،ده‌گێرنه‌وه ئه‌گه‌ر به حه‌مادی كوری سهلهمهيان بگوتبايه تۆ به‌يانی ده‌مری كرده‌وه‌ی زياتری نه‌ده‌كرد خۆی ماندوبكات ده‌زانن له‌به‌رچی؟ چونكه كاتی خۆی دابه‌ش كردبوو رۆژانه به‌م شێوه‌يه: ئامۆژگاری كردن به گێرانه‌وه‌ی فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم، يان قورئان خوێندن، يان ته‌سبيحات يان نوێژكردن كه‌واته ههموكاتهكانی پربوو له كار.
ده‌گێرنه‌وه ئه‌بو يوسف قوتابی مامۆستا ئه‌بو حه‌نيفه له نه‌خۆشی سه‌ره مه‌رگ بوو خه‌ريكی باس و ده‌رس گێرانه‌وه بوو رووی له قوتابيه‌كی خۆی كرد به ناوی ئيبراهيمی كوری جه‌راح پرسياری كرد له فلانه مه‌سه‌له چی دهلييت ؟ ئه‌ويش گوتی مامۆستا تۆ خه‌ريكی روح ته‌سليم كردنی كه‌ی كاتی پرسياره گوتی هيچ نيه با به ده‌رس گوتنه‌وه بمرين به‌لكو رزگارمان بكات پاشان گوتی ئه‌ی ئيبراهيم كامه باشتره ره‌جمی شه‌يتان به رۆيشتن يان به سواری؟ گوتم به‌سواری، فه‌رموی هه‌له‌ت كرد گوتم به رۆيشتن به پياده گوتی هه‌له‌ت كرد گوتم به هه‌ردوو حاله‌ت گوتی خوات لێ رازی بێت له‌و شوێنه‌ی وه‌ستانی بۆ دوعا سونه‌ته وه‌كو له جه‌مره‌ی يه‌كه‌م و دوه‌م ئه‌وا به پياده باشتره وه ئه‌گه‌ر نابێ بوه‌ستی بۆ دوعا ئه‌وا به‌سواری باشتره واته له جه‌مره‌ی گه‌وره، ئيبراهيم فه‌رموی ئينجا له‌لای هه‌ستام و نهگهيشتمه ده‌رگا تا گوێم له هاتو هاواربو گيانی له‌ده‌ست دا ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ربێ.
هه‌روه‌ها عوبهيدی كوڕی يهعيش ده‌ڵێ: ماوه‌ی سيی سال به‌شه‌و به‌ده‌ستی خۆم نانم نه‌خواردوه به‌لكو خوشكم پاروی ده‌خسته ناو ده‌مم منيش هه‌ر خه‌ريكی نوسينی فه‌رمووده بوم. به‌لێ ئه‌مه ژيانی ئه‌م زانايانه بوه ته‌مه‌نيان چۆن بۆ خزمه‌تی فه‌رموده ته‌رخان كردبوو، مامۆستا طه‌به‌ری زانای ته‌فسيرو فه‌رموده گێره‌وه كاته‌كانی زۆر پارێزراو بووه نوێژی نيوهرۆی ده‌كرد داده‌نيشت بۆ نوسين تا نوێژی عه‌سر پاشی عه‌سر داده‌نيشت بۆ ده‌رس گوتنه‌وه‌و گوێراگرتن له خوێنه‌ران تا نوێژی مه‌غريب پاشان ده‌رسی فيقهی ده‌گوته‌وه تاكو نوێژی عيشا ئينجا به‌ره‌و ماڵ ده‌بۆوه شه‌وه‌كه‌شی دابه‌ش كردبوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌فسی خۆی و دينهكهيی و خه‌لكانی تر وه چل سال به‌سه‌ری دا تێپه‌ری رۆژانه چل په‌ره‌ی نوسيوه.
خهطيبی به‌غدادی له‌رێگا دهرۆيی و جزئهكی قورئانی له‌ده‌ستدابوو دهيخوێندهوه تا رۆيشتنهكهشی به فيرۆ نه‌چێت بێ سود، يه‌كێ له مامۆستايانی مه‌زهه‌ب شافعي به ناوی سهليمی رازی ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت رۆژێك ده‌چێته ماله‌وه ده‌گه‌رێته‌وه هه‌ر له رێگا جوزئه قورئانێك ده‌خوێنی. ئه‌وه‌تا پێنوسهكانيان تيژ ده‌كرده‌وه‌و ده‌ميان دهجولاوه به زيكری خوا‌و مه‌سه‌له‌كانی زانست تا كاتيان به‌فيرۆ نه‌چێت.ئيبن عه‌قيل فه‌رمويه‌تی: بۆ من حه‌لال نيه يه‌ك كاتژمێر له ته‌مه‌نم به فيرۆ بده‌م هه‌تا ئه‌گه‌ر زمانم له‌كار كه‌وت له خوێندنه‌وه‌و ده‌رس وتنه‌وه وچاوم له كار كه‌وت له ده‌وركردنه‌وه و خوێندنه‌وه ئه‌وا به فيكری خۆم ده‌خه‌مه گه‌ر له كاتی ئيسراحه‌ت ده‌ست ده‌كه‌م به بيركردنه‌وه ههلناستم له شوێنی خۆم هه‌تا شتێكم بۆ رێك ده‌كه‌وێ بۆ نوسين وه له‌به‌ر زۆر رشت بونم له‌سه‌ر زانست له‌ته‌مه‌نی هه‌شتا ساليم توندترم نه‌وه‌ك له ته‌مه‌نی بيست سالی. وه به‌زۆری كاته‌كانی خۆم كورت ده‌كه‌مه‌وه به‌تايبه‌تی كاتی نان خواردن زۆر جار وابوه ورده كێكم ده‌خسته ناو ئاو تا نه‌رم بێته‌وه يهكسهر به ئاسانی قوتی بده‌م چونكه نان خواردن پێويستی به‌وه‌يه ده‌بێ نانه‌كه له‌ناو ده‌م بجوی و ئه‌مه‌ش كاتێكی زۆر ده‌بات. ئيبن الجوزی فه‌رمويه‌تی: به‌م دوو په‌نجانه ی خۆم ته‌نها دوو هه‌زار به‌رگم نوسيوه، مامۆستا زه‌هه‌بی فه‌رمويه‌تی: نهم زانيوه هيچ زانايه‌ك وه‌كو ئه‌م زانايه نوسينی ههبوبێ پاشماوه‌ی پێنوسه كانی كاتی تيژی ده‌كرد هه‌موی له‌لای خۆی كۆكردبۆوه تا له كاتی مه‌رگ به‌و پاشماوانه‌ی پێنوسه‌كه‌ی ئاوی شوتنهكهی پێ گه‌رم كرا وه ئيبن تهيميه ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێ نزيكه‌ی هه‌شسه‌د به‌رگه كتێبی داناوه ئيمامی نه‌واوی ته‌مه‌نی خۆی شه‌و رۆژ بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌م ئاينه پيرۆزه بوه ماوه‌ی شه‌ش سالان ته‌نها به ئێواران ژه‌مه خواردنێكی زۆر سوكی خواردوه ته‌نها كاتی پێش به‌يانيان ئاوی خواردۆته‌وه زۆر جاران هه‌ندێ خواردنی له خۆی قه‌ده‌غه كردوه دهيفهرمو له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك له‌شم ئيسراحه‌ت بكا‌و خه‌وم بێت. ئيبن النفيس ئه‌و زانا گه‌وره‌يه پێنوسی تيژكراويان بۆ ئاماده ده‌كرد چه‌ند پێنوسێك به يه‌كجار تاوه‌كو كاتی سه‌رف نه‌بێت به تيژكردنهوه ی پێنووس روی له ديوار ده‌كرد تا پێنوسه‌كه‌ی ته‌واو نه‌با وازی نه‌ده‌هێنا ئينجا پێنوسێكی تری به‌كار ده‌هێنا.
به‌لێ ئه‌مه ژيانی زاناكانی خواناس و له خوا ترس بوه كه چۆن خزمه‌تێكی بێ ووچانيان پێشكه‌ش كردوه به ئيسلام هه‌ق وايه شوێن كه‌وتوانی ئه‌وانيش كه رۆژانه ناويان دێنن له باس و وتاره‌كانيان به فيعلی وه‌كو ئه‌وان بن با واز بێنن له ئيسراحه‌ت و مه‌به‌ستم هيچ نيازێكی خراپ نيه يان خوانه‌خواسته به‌كه‌م ته‌رخه‌م زانين بۆ كاره‌كانيان بێت به‌لكو زۆرجاران گوێمان لێبوه كه داوايان لێده‌كرێ خه‌ريكی زانستی نوێ بين يان هه‌ول بده‌ين نوسينمان هه‌بێ زۆر له به‌رێزيان خۆيان به‌دور ده‌گرن كه‌وا ته‌مه‌نمان به‌سه‌ر چوه‌و يان واز بێنه چه‌ند ساله خزمه‌ت ده‌كه‌ين ئه‌و خه‌لكه چاك نابن و يان پێويست ناكات خۆمان له هه‌مو باسێك بده‌ين ئه‌ی كه زاناكانمان خۆيان له‌م گۆره‌پانه به دور بگرن ده‌بێ كێ سهرپهرشتكارمان بێت له‌و كاتی ده‌بێ چاوه‌روانی مانای ئه‌م فه‌رموده‌يه بين (اتخذوا رؤسا جهالا فضلوا وأضلوا) قوربانی ده‌ست و قامی زاناكانمانين له زانسته پربههاكانيان بێبه‌شمان نه‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: سایتی یه‌کێتی زانایانی کوردستان