به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ کوشتنی( تۆنی بلێر)موسڵمانێک زیندانی ده‌کرێت
موسڵمانێکی له دایک بووی به‌ریتانیا که تۆمه‌تی به‌رپرسێتی ڕێکخراوی القاعیده له‌به‌ریتانیای دراوه‌ته پاڵ و داوای کردووه که تۆنی بلێرو گۆردن براونی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوی به‌ریتانیا بکوژرێن ، هه‌ر له به‌ر ئه‌م هۆیه بوو ڕۆژی پێنج شه‌مه دادگا بڕیاری پێنج ساڵ زیندانی دا.
ئیسحاق که‌نمای به وه تۆمه‌ت باره که له پێگه‌یه‌کی جیهادیه‌کاند نوسیبووی که ده‌بێت هه‌ر دوو سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوی به‌ریتانیا بکوژرێن به هێرشێکی خۆکوژی یان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت ئه‌گه‌ر هاتو داواکاریه‌کانمان جێبه‌جێ نه‌کرا.
شایه‌نی باسکردنه ناوبراو له پێگه ئه‌لکترۆنیه‌کاندا به‌ناوی (عمر ڕه‌بیعی)وه خۆی نیشاندابوو وه هه‌روه‌ها سودی له کتێبخانه‌ی گشتی شاری بلاک بێرن وه‌ر گرتبوو بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی داواکاریه‌کانی .
دادگای شاری مانچسته‌ر گوێبیستی هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه بوو که دژی ئیسحاق که‌نمای خرانه ڕوو به‌ڵام هیچ ده‌لیلێکیان نه‌بوو بۆ پشت راستکردنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌کان.
ناوبراو له یه‌کێک له به‌یاننامه‌کانیدا ماوه‌ی دوو مانگی دانابوو بۆگێڕانه‌وه‌ی هه‌مو سه‌ربازانی به‌ریتانیا که‌له عێراق وئه‌فغانستانن وه هه‌روه‌ها به‌ردانی هه‌مو سجنه موسڵمانه‌کانی ناو سجنی بێڵمارش ی به‌ریتانی ئه‌گینا ئه‌مان ده‌ست به‌کارده‌بن.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئیسلام