[size=24]
سه‌باره‌ت به‌ڕوداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو 15/16-7 ی هۆتێل سۆما له‌شاری سلێمانی كه‌تێیدا زیاتر له 50 كوژراو‌و برینداری لێكه‌وته‌وه، پارێزگاری سلێمانی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه، وێڕای نیگه‌رانی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌ڕوداوه‌كه، چه‌ند ورده‌كارییه‌كی راگه‌یاند.
له‌به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: له‌كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا راسته‌وخۆو به‌سه‌رپه‌رشتی پارێزگاری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌یوه‌ندیدار، سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی و ئه‌مبوڵانسه‌كانی فریاكه‌وتن و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه‌و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه بۆ وه‌رگرتن و چاره‌سه‌ركردنی برینداران، له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی (3) كاتژمێردا توانرا كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه بكه‌ن، كه سه‌ره‌ڕای زیانه گیانییه‌كانی، زیانی مادی زۆریشی به‌ئوتێله‌كه‌و ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری گه‌یاند.
له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: ئێمه له‌پارێزگای سلێمانی نیگه‌رانین له‌ڕووداوێكی له‌مجۆره‌و دوای رووداوه‌كه له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ڕێز (د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی پێكهێنرا بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌م رووداوه‌و چه‌ند لیژنه‌یه‌كی تریش پێكهێنرا بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له‌مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی هه‌موو ئوتێل و ریستۆرانت و باڵه‌خانه‌كان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بوونی مه‌رجه پێویسته‌كانی به‌رگری شارستانی و مه‌رجه‌كانی تری سه‌لامه‌تی تیایاندا.
به‌یاننامه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ش ئاماری ره‌گه‌زنامه‌ی كوژراوه‌كانی روداوه‌كه روونده‌كاته‌وه:
ئاماری ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌م جۆره‌یه:
عیراقییه‌كان: 9 هاووڵاتی دانیشتووی كه‌لار،3 هاووڵاتی دانیشتووی هه‌ولێر كه یه‌كێكیان ئافره‌تێكی دووگیان بووه‌و به‌منداڵه‌كه‌وه ده‌كاته 4 هاووڵاتی، 1 هاووڵاتی دانیشتووی به‌غدا
كۆ: 14 هاووڵاتی عیراقی.
بیانییه‌كان:
1 هاووڵاتی دانیشتووی به‌ریتانیا
1 هاووڵاتی دانیشتووی لوبنان
1 هاووڵاتی دانیشتووی فه‌نزوێللا
2 هاووڵاتی دانیشتووی سریلانكا
1 هاووڵاتی دانیشتووی كه‌مبۆدیا
2 هاووڵاتی دانیشتووی به‌نگلادیش
1 هاووڵاتی دانیشتووی كه‌نه‌دا
2 هاووڵاتی دانیشتووی ئوسترالیا
1 هاووڵاتی دانیشتووی ئیكوادۆر
1 هاووڵاتی دانیشتووی ئه‌فریقیای باشور
1 هاووڵاتی بێ ناسنامه
كۆ: 14 هاووڵاتی بیانی
سلێمانی[/size]