[size=24][color=blue]ئایه به‌هه‌شتت بینیوه؟؟
یه‌كه‌م... كلیلی به‌هه‌شت
كلیلی به‌هه‌شت: (لا اله الا الله محمد رسول الله)ه، وه هه‌روه‌ها كاری چاكه، دانه‌كانی كلیله‌كه یه‌كه و به‌و دانانه ئیش ده‌كات وه یه‌كه‌مین كه‌س ئه‌چێته به‌هه‌شته‌وه پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم)ه و دوای ئه‌وه‌ی شه‌فاعه‌ت بۆ ئیمانداران ده‌كات.
دووه‌م... ده‌رگاكانی
ده‌رگاكانی به‌هه‌شت (8) ده‌رگایه ، (وَسِيقَ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ إِلَى الْجَنَّةِ زُمَرًا حَتَّى إِذَا جَاؤُوهَا وَفُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا سَلَامٌ عَلَيْكُمْ طِبْتُمْ فَادْخُلُوهَا خَالِدِينَ ) (الزمر: 73).
پله و پایه‌كانی به‌هه‌شت و ژووره‌كانی ....
به‌رزترین پله‌ی به‌هه‌شت بریتیه له (الفردوس)، له‌ژێر عه‌رشی په‌روه‌ردگاره، وه هه‌رچوار ڕوباری به‌هه‌شت له‌وێوه دێنه‌ده‌ر و سه‌رچاوه ده‌گرن (ڕوباری شیر، ڕوباری مه‌ی، روباری هه‌نگوین و ڕوباری ئاو). وه به‌رزترین شوێن و مه‌قام (مه‌قامی وه‌سیله‌یه)، كه ئه‌مه مه‌قامی پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم) كاتێك جابر (ڕه‌زای خوای لێ بێت) ئه‌فه‌رموێ كه پێغه‌مبه‌ر ئه‌فه‌رموێ: (مَنْ قالَ حينَ يسمع النداء: اللهم ربّ هذه الدعوة التامة والصلاة القائمة آتي محمداً الوسيلة والفضيلة وأبعثْهُ مقاماً محموداً الذي وعدته. حلّتْ له شفاعتي يوم القيامة).
پاشان پله و شوێنی (أهل العليين) واته پله هه‌ره به‌رزه‌كان، كه ئه‌مه‌ش بریتیه له كۆشكێكی به‌رزی چه‌نده‌ها نهۆم و له دور و یاقوت و گه‌وهه‌ر دروست كراوه.. به ژێریا ڕوبار ڕێ ده‌كات و ئه‌هلی به‌هه‌شت چۆن ئه‌ستێره به ئاسمانه‌وه ئه‌بینن ئاوها ئه‌هلی علیین ئه‌بینن كه ئه‌دره‌وشێنه‌وه.. ئه‌م جێگایه تایبه‌ته به پێغه‌مبه‌ران و شه‌هیده‌كان و ئه‌وانه‌ی كه سه‌بر و ئارام ئه‌گرن له‌سه‌ر به‌ڵا و كاره‌سات و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی له پێناوی خوا یه‌كتریان خۆش ده‌وێت.
له به‌هه‌شتدا كۆشكی وا هه‌یه له گه‌وهه‌ری شه‌فاف و ته‌نك دروست كراوه‌و ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی دیاره، ئه‌مانه‌ش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه قسه و ڕوویان به‌ده‌م خه‌ڵكه‌وه خۆشه‌و له‌پێناوی خوا خواردن ئه‌به‌خشن و شه‌ونوێژ ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا خه‌ڵك نوستوون.
پاشان پله‌و پایه‌كانی تری به‌هه‌شت كه (100) سه‌د پله‌ن و نزمترینیان ئه‌وه‌یه كه یه‌كێك موڵكی ده‌وڵه‌مه‌ندترین پاشای سه‌ر زه‌وی هه‌بێت به‌ڵام هێشتا (10) ده ئه‌وه‌نده‌ی موڵكی ئه‌و پاشایه‌ش.
پیاوان له شێوه‌ی باوكمان ئاده‌م ئه‌بن له درێژی دا واته (60) باڵ، ته‌مه‌نیان له 33 ساڵیدایه و له جوانیشدا تاكو بڵێی جوانن وه‌كو یوسف وه دڵیان وه‌كو دڵی ئه‌یوبه و زمانیان وه‌كو زمانی پێغه‌به‌ره (صلی الله علیه وسلم).. ئه‌ی ئافره‌تان له به‌هه‌شت دا چۆنن؟؟ ئوم سه‌له‌مه (ڕه‌زای خوای لێ بێت) ئه‌ڵیت كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (أن فضل نسا ء الدنيا على الحور العين كفضل ظاهر الثوب على باطنه) واته فه‌زڵ و به‌ها و جوانی ئافره‌تانی دونیا به‌سه‌ر حوره‌كانی به‌هه‌شته‌وه وه‌كو به‌ها و جوانی ده‌ره‌وه‌ی پۆشاكن بۆ ناوه‌وه‌ی، واه‌ته زۆر له حوره‌كان جوانتر و شۆخترن. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر له وه‌سفی ئافره‌تان له به‌هه‌شت دا ده‌فه‌رموێت: (أن المؤمن لينظر الى مخ ساقها أى زوجته كما ينظر أحدكم ألى السلك من الفضة فى الياقوت كأنهن فى شفافية الجواهر على رؤوسهن التيجان و ثيابهن الحرير) واته ئافره‌ت له به‌هه