قه‌ڵه‌وی واته كۆبوونه‌وه‌و خڕبوونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ناو گه‌نجینه‌ی شیتاڵه چهوریهكان له‌ناو هه‌موو لاشه‌دا، ئه‌م چه‌وریه كۆكراوهیهش به‌رده‌وام له‌زیاد بووندایه به زیادبوونی ته‌مه‌ن له‌ناو گه‌وره‌كاندا، وه پاش شه‌ست ساڵی به‌ره‌و نزمی ده‌ڕوات.
قه‌ڵه‌ویش كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی گه‌وره‌یه له‌سه‌رووی هه‌موو كێشه ته‌ندروستیه‌كانی تره‌وه، چونكه به‌هۆیه‌وه ڕێژه‌ی مردن زیاد ده‌كات هه‌روه‌ها په‌یوه‌سته به كێشه‌ی ده‌روونی و عاتفیه‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه قه‌ڵه‌وی كاریگه‌ر ده‌كاته سه‌ر ته‌ندروستی تاك وكۆمه‌ڵگه.
هۆیه‌كانی قه‌ڵه‌وی:
1- نه‌بوونی رۆشنبیریه‌كی خۆراكی له‌لای تاك و هه‌روه‌ها به‌هۆی خواردن و خواردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی وناڕێكخراو و نه‌كردنی هیچ وه‌رزشێك.
زۆر كه‌س وا ده‌زانن كه مه‌وادی شیرین و نه‌شه‌ویات ته‌نها هۆكاری زیاد بوونی كێشن له مرۆڤ, به‌ڵام له‌ڕاستیدا كاریگه‌رێكی سه‌ره‌كی هه‌یه به‌رپرسیاره به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر قه‌ڵه‌وی و زۆر نه‌خۆشی تر، ئه‌ویش هه‌بوونی چه‌وری له‌ناو خواردنه‌كاندا به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبوونی ڕێژه‌ی چه‌وری له‌ناو لاشه و خوێندا و كاریگه‌ر ده‌كاته سه‌ر ته‌ندروستی گشتیی تاك.
ئه‌مڕۆش خواردن و خواردنه‌وه بۆته به‌شێك له وه‌ده‌ست هێنانی خۆشی و ڕابوردن نه‌ك بۆ كپ كردنه‌وه‌ی برسێتی وه‌كو له پێشیندا هه‌بووه، پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ده‌فه‌رموێت: (ما ملأ ابن آدم وعاء شر من بطنه حسب ابن آدم بعض لقيمات يقمن صلبه فإن كان لا محالة فثلث لطعامه وثلث لشرابه وثلث لنفسه) (رواه مسلم). واته: مرۆڤ هیچ جامێكی زیان به‌خشی پڕ نه‌كردووه وه‌ك سكی خۆی نه‌بێت پڕی بكات له‌خواردن، مرۆڤ ئه‌وه‌نده‌ی خواردن به‌سه كه چه‌ند پاروویه‌ك بخوات پێی به‌هێز و به‌توانا بێت، خۆگه‌ر ویستی زیاتر بخوات با سكی بكاته سێ به‌شه‌وه: به‌شێكی بۆ خواردن و به‌شێكی بۆ خواردنه‌وه‌و به‌شێكی بۆ هه‌ناسه‌دان.
2- عادات و داب و نه‌ریتی نێو كۆمه‌ڵگه‌كانمان كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ دروست بوونی قه‌ڵه‌وی، بۆ نمونه كارمه‌نده‌كان زۆربه‌ی كاته‌كانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و دانیشتوون له ژووره‌كانیان و كاتێكیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵ خواردن ده‌خۆن و كوت‌وپڕ زۆربه‌یان ده‌نوون و كاتێكیش هه‌ڵده‌ستن ماوه‌یه‌كی زۆر به سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆنه‌وه ده‌به‌نه سه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌نده‌ها خواردنی سوكه ده‌خۆن وه‌كو شیره‌مه‌نی و حه‌له‌ویات و چه‌ره‌زات و شتی تر... وه گواستنه‌وه‌شیان زۆربه‌ی كات به ئۆتۆمبیله به‌هۆی دووری شوێنی كار و گه‌رمی له هاویندا و سه‌رما و باران له زستاندا.. به‌م شێوه‌یه لاشه خواردن زۆر وه‌رده‌گرێت و وه‌رزش و جموجۆڵی كه‌م ده‌بێت و ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌و خڕبوونی چه‌وری له‌لاشه‌دا و قه‌ڵه‌و دروست ده‌بێت.
خاڵێكی تریش ئه‌وه‌یه كه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا زۆر ماڵان پێیان خۆشه تاكه‌كانیان تا ڕادده‌یه‌ك قه‌ڵه‌و بن نه‌ك مامناوه‌ند و لاواز، به‌تایبه‌ت بۆ ئافره‌تانیان و هانیان ده‌ده‌ن قه‌ڵه‌وبن.
3- بۆ ئافره‌تانیش ده‌بینی ئافره‌تان زیاتر تووشی قه‌ڵه‌وی ده‌بن وه‌ك له پیاوان ئه‌ویش به‌هۆی سكپڕی و منداڵ بوونه‌وه.
چونكه كاتێك حامیله ده‌بن ئیتر له جموجۆڵ ده‌كه‌ون و هه‌ر داده‌نیشن و كه‌سانی تر له ماڵه‌وه ئه‌ركی ناوماڵ ده‌گرنه ئه‌ستۆ و به‌م شێوه‌یه خۆیان ده‌ده‌نه ده‌سته‌وه‌ی قه‌ڵه‌وی و كاری خۆلاوازكردن و ڕهشیقێتی دواده‌خه‌ن بۆ پاش منداڵ بوون و پاش منداڵ بوونیش ناوێرێت ڕێجیم بكات چونكه منداڵه‌كه پێویستی به شیر هه‌یه و ده‌بێت دانه‌بڕێت له خواردنی باش.. له‌پاش ئه‌وه‌شدا هه‌ر به قه‌ڵه‌وی ده‌مێنێته‌وه‌و توشی ته‌مبه‌ڵی دێت و كێشی لاشه‌ی خۆی پێ نزم ناكرێته‌وه. یان گه‌ر ڕێجیمیش بكات و كێشه‌كه‌ی نزم بكاته‌وه ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌مه‌و چیتر دوای ئه‌وه گرنگی ناداته‌وه به ڕاگرتنی كێشی لاشه‌ی و جارێكی تر كێشی به‌رز ده‌بێته‌وه‌و توشی قه‌ڵه‌وی ده‌بێت.
4- بۆماوه‌یی (ویراسی) بۆماوه‌یی ڕۆڵی گرنگی هه‌یه بۆ دروست بوونی قه‌ڵه‌وی، له‌وانه‌یه منداڵ له‌دایك بێت و توانای دروست بوونی قه‌ڵه‌وی هه‌بێت به‌تایبه‌ت گه‌ر دایك و باوكی قه‌ڵه‌و بن. به‌پێی توێژینه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه بۆماوه‌یی به‌ڕێژه‌ی (70%) ڕۆڵی هه‌یه و ژینگه‌ش (30%) وه‌كو كاریگه‌رێك بۆ دروست بوونی قه‌ڵه‌وی.
5- ڕژێنه‌كانی ناو لاشه: ڕژێنه‌كانیش ڕۆڵی به‌رچاو ده‌گێڕن له چالاكی ناو لاشه‌دا و له‌وانه‌یه ببنه هۆی قه‌ڵه‌وی به‌هۆی زیاده‌ڕه‌وی له ڕژینهكانیان.
6- زیادبوونی هۆرمۆنه‌كان ده‌بێته هۆی زیاد بوونی چه‌وری له‌لاشه‌دا به‌تایبه‌ت له: سه‌ر، مل، سنگ و سك، هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی سكپڕیدا.
هه‌روه‌ها كه‌م بوونی هۆرمۆنی سیرۆكسین و هۆرمۆنی ئه‌نسولێن كێشی مرۆڤ به‌رز ده‌كاته‌وه.
7- كاریگه‌ری ده‌روونی: ئه‌مانه‌یش ڕۆڵی گرنگیان هه‌یه بۆ دروست بوونی قه‌ڵه‌وی, بۆ نمونه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی تووشی قه‌له‌قی و ڕاڕایی و كه‌ئابه و شكانه‌وه ده‌بن ڕوو ده‌كه‌نه زیاد خواردن و به‌م شێوه‌یه‌ش تووشی قه‌ڵه‌وی ده‌بن.
8- ئاره‌زووی خواردن وشههیه: له‌ناو مێشكدا شوێنێكی تایبه‌ت هه‌یه به ئاره‌زووی خواردن وشههیه، تێكچوونی كاری ئه‌م به‌شه‌ش ئاكامی زیاد بوونی كێشی به‌دواوه‌یه.
له‌لایه‌ن: ماڵپه‌ڕی خوشكان
سه‌رچاوه: سایتی لكِ