ده سته كانت خؤش بيت به ندى زؤر جوان بوون
سه ركه وتوو بى فينؤز كيان
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وته » گوڵبژێرێك له په‌ندی پێشینان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده سته كانت خؤش بيت به ندى زؤر جوان بوون
سه ركه وتوو بى فينؤز كيان
جوانه ده‌ستت خۆش بێت خاتوو ڤینۆس
هه‌تا گه‌شتێك به ناو پهندیه كوردیه‌كاندا نه‌كه‌ی د‌رك به‌وه ناكه‌ی كلتور و فه‌رهه‌نگی كوردی چه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ند و كاسه پڕه ..
بژیت ڤینۆس خان به‌ڕاستی پهندهكان زۆر واتاداربوون ...
10
حه‌زده‌كه‌ی دوور بی له گێره و كێشه
به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت پێ ڕابكێشه!
ئه‌و ده‌ستانه‌و خوشبیت زور به‌مانا بوون هه‌ر بژی
[center]ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت به‌ڕێز. . .
له په‌ند دا کورد گه‌ڵێکی ده‌وڵه‌مه‌نده ، ئه‌وانه‌ی خوێندمه‌وه په‌ندی زۆر جوانی تیایه و زۆر به‌سودن.
بژیـــت[/center]
Dast xosh Vinos xan jwanan
dastt xosh bet gula gyan bandy zor jwant halbzhardun
[size=24]زۆر سوپاس ڤی ڤی خان[/size]
[size=16]ده‌سته‌كانت خۆش سه‌ركه‌تووبیت[/size]
[size=24]زۆۆۆۆۆۆۆۆر سوپاس به رێزم کاك ئا سۆ خۆشحاڵم به دڵی به ریزت بووه
زۆۆر زۆۆر سوپاس کاك ره وشت به رێزم
زۆر سوپاس کاك کارزان
زۆۆر سوپاس به رێز کاك احمد [/size]
ده ست خۆش
پاندی زۆر جوانت هه لبژاردوه
[size=24] ده ستت خۆشبیت[/size]
ده ست و چاوت خۆش بێت
هه بژيت گوڵی يانه
هه رده م پێشه نگی تۆ
وووووووووووووااااااااااااااااااااااااااوووووووووووووووو
ده‌سته‌كانت خۆشبێت به‌ڕاستی نه‌مزانی كامه هه‌ڵبژێرم
چونكه هه‌موی پڕ واتان هه‌ر سه‌ركه‌تووبیت
ده‌سته‌كانت خۆشبێت
[size=24][center]1
بۆ ئیشی بچوك، قه‌ت تێمه‌كۆشه
گۆم هه‌تا قووڵ بێ بۆ مه‌له خۆشه
2
ئه‌گه‌ر قسه‌ی حه‌ق له من ده‌پرسی
تێر ئاگای نییه هه‌رگیز له برسی
3
به‌و كه‌سه ده‌ڵێن عاقڵ و وشیار
دو جار له جێیه‌ك پێوه‌ی نه‌دا مار
4
ئاوری بن كایه، بۆسۆی لێنایه
دزی خۆماڵی له گرتن نایه
5
ئه‌گه‌ر بكه‌ویه به‌ر هه‌ڵمه‌تی شێر
قه‌ت په‌نا نه‌به‌ی بۆ ڕێوی بێخێر!
6
وه‌ختێك ئه‌زانی مانای حه‌وسه‌ڵه
به كه‌وچكه ئاوی نه‌كه‌ویه مه‌له!
7
میوان نایه‌وێ سفره‌ت ڕه‌نگین بێ!
نانت جۆیین بێ و خوڵقت گه‌نمین بێ!
8
بۆ ئه‌م نه‌زیلـه‌ش گوێ ڕابدێره
چێشتی پڕ كابان، بێخوێ یا سوێره
9
كه‌سێ نه‌گبه‌تی بێته سه‌ر شانی
په‌ڵووڵه بخوات، ده‌شكی ددانی
10
حه‌زده‌كه‌ی دوور بی له گێره و كێشه
به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت پێ ڕابكێشه!
11
ئیش به‌بێ زه‌حمه‌ت مه‌حاڵه بوونی
پیاو ماسی بگرێ، ته‌ڕ ده‌بێ قوونی
12
ئاوت خوارده‌وه جارێك له كانی
به‌ردی تێ مه‌خه، خۆ تۆ ئینسانی
13
پیاو به خزم و دۆست ده‌بێ كۆڵه‌وار
ناقه‌ڵشێ، هۆره له خۆی نه‌بێ دار
14
له‌گه‌ڵ ئه‌م بیر‌و باوه‌ڕه چۆنی؟
ده‌ڵێن چێشتی خۆش دیاره به بۆنی!
15
دار وشك ده‌بێ به ئاواتی باز
جارێك له‌سه‌ری بخوێنێ ئاواز
16
بیستوومه پارو له زار بكه‌وێ
بۆ كۆش چاكتره، نه‌ك ئێره‌و ئه‌وێ
17
بچۆره جێیه‌ك هیچ كه‌س نهتناسێ
خۆت هه‌ڵبكێشه پڕ به كراسێ
18
له قه‌دیمه‌وه ئه‌م قسه قاوه:
” كوێر هه‌تا ده‌مرێ، به‌ته‌مای چاوه”
19
ئه‌مه‌ش فه‌رموده‌ی قه‌دیمیه‌كانه
به‌رد له جێگای خۆی قورس و گرانه
20
له شار‌و لادێ ئه‌م نه‌قڵه باوه
گیای شین به جێگای سه‌خته‌وه ماوه
21
دووڕوو هه‌روایه پیشه‌و ڕه‌فتاری
هه‌م له ناڵ ئه‌دات، هه‌م له بزماری
22
قه‌دیمی ده‌ڵێن بۆ ده‌سته‌وستان
هیچ فه‌رقی نییه گه‌رمێن و كوێستان
23
ڕه‌نگه ده‌رنه‌چی له ئیمتیحانم
ئه‌گه‌ر عه‌یبی تۆ ته‌واو بزانم!
24
عه‌یبه‌كانی خۆت بێته به‌ر چاوی
ڕه‌وا نابینی به كه‌س به‌دناوی
25
مه‌شهووره ده‌ڵێن خزم به ددان
گۆشتیشت بخوا، ناشكێنێ ئێسقان
26
هه‌ر خوویه‌ك مرۆ گرتی به شیری
بۆی ته‌رك نابێ زه‌مانی پیری
27
برا گیان هێشتا ئه‌سپ نه‌كڕاوه
ئاخوڕ هه‌ڵبه‌ستن، خه‌یاڵی خاوه
28
گۆشتخۆرن هه‌موو ده‌عبای ئه‌م ناوه
كه‌چی هه‌ر ناوی گورگ به‌دناوه
29
قه‌ت له شوێن چووان نه‌چیه‌وه چاكه
به‌س لێرو له‌وێ كای كۆن به با كه!
30
ئاو بتبا مه‌چۆ سه‌ر پردی نامه‌رد
چش با بخنكێی به سه‌د ئێش و ده‌رد [/center][/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » وته » گوڵبژێرێك له په‌ندی پێشینان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]