زور سباس گیانه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » مانۆ مێنیزێس ئه‌ركی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی گرته ئه‌ستۆ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زور سباس گیانه
ده‌ستت خۆش بێت ئه‌زیزم هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
[size=24]ساوپاولۆ، به‌ڕازیل (AP)–مانۆ مێنیزێس ئه‌ركی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی گرته ئه‌ستۆ ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی به‌ڕازیلی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كیدا ئه‌م هه‌واڵه‌ی دووپات كرده‌وه.
مێنیزێس كه ڕاهێنه‌ری یانه‌ی كۆرێنتیانز بوو ده‌بێته جێگره‌وه‌ی دۆنگا كه له دوای ده‌رچوونی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی له جامی جیهانی له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندی له پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه.
مێنیزێس ئه‌ركی مه‌شق و ڕاهێنانی به‌ڕازیل ده‌گرێته ئه‌ستۆ بۆ جامی جیهانی 2014.
له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌نووساندا مێنیزێس ووتی…”من لێره‌م به‌رامبه‌ر گشت به‌ڕازیل بۆ ئه‌وه‌ی بڵێم ڕازی بووم به دڵخۆشی و شانازیه‌وه ئه‌ركی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل ده‌گرمه ئه‌ستۆ،من به‌رده‌وام حه‌زم له ڕكابه‌ری گه‌وره‌یه،من خه‌ونم به‌و ڕۆژه ده‌دیت كه‌وا ببم به ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی وه ئه‌م ڕۆژه زووتر له‌و كاته‌ی له خه‌یاڵمدا هاته دی”.
له پرێس كۆنفڕانسه‌كه كۆمه‌ڵه یاریزانێكی یانه‌ی كۆرێنتیانز ئاماده‌ی بوون له‌وانه ڕۆنالدۆ و ڕۆبێرتۆ كاڕلۆس كه به گه‌رمی پیرۆزباییان لێ كرد.
سه‌رۆكی یانه‌ی كۆرێنتیانز ئاندرێس سانچێز بۆندی مێنیزێس ـی هه‌ڵوه‌شانده‌وه به ڕازی بوونی هه‌ردوولا.
به‌ڕێز سانچێز سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه ووتی…”من له‌و كه‌سانه نیم كه‌وا ڕێگر بم له حه‌زه‌كانی كه‌سی تر له كاروانی خۆیان،من هه‌رگیز هه‌وڵی ئه‌وه ناده‌م شتێك بكه‌م خه‌ونی مرۆڤێك تێكبشكێنم تایبه‌ت كه‌سێكی وه‌ك مانۆ كه زۆر یارمه‌تی یانه‌كه‌ی منی داوه”.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی به‌ڕازیلی له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌وا مانۆ ڕێزێكی زۆر له كاره‌كه‌ی ده‌گرێت وه له ماوه‌ی كار كردنی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یانه‌ی گریمیۆ و كۆرێنتیانز زۆر ڕوون و ئاشكرا بوو وه به‌رده‌وام كاری له‌گه‌ڵ یاریزانی لاوی به‌هره‌مه‌ند كردووه.
مێنیزێس سه‌ركردایه‌تی یانه‌ی كۆرێنتیانزی كرد بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوی امی به‌ڕازیلی له ساڵی ڕابردوو وه هه‌روه‌ها یانه‌ی كۆرێنتیانزی گه‌ڕانده‌وه‌ی خوولی پله نایابه‌كانی به‌ڕازیل دوای دابه‌زینی بۆ خوولی پله یه‌كه‌كان له ساڵی 2007،هه‌روه‌ها توانی یانه‌ی گریمیۆ له ساڵی 2005 بگه‌ڕێنێته‌وه خوولی پله نایابی به‌ڕازیلی.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو مانۆ پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی ئاشكرا ده‌كات بۆ یاری دۆستانه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكی له 10ـی مانگی داهاتوو له شاری نیوجێرسی.
مانۆ له دوای ڕكابه‌ری كردن له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ران لویز فیلیپێ سكۆلاری و ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ڕیال مه‌درید ڤاندێرلی لوكسێمبۆرگۆ ئه‌م پۆسته‌ی به‌ده‌ست هێنا.[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » مانۆ مێنیزێس ئه‌ركی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی گرته ئه‌ستۆ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]