[size=24]ده‌ست خۆش بابه‌تیكی زۆر به‌سووده . سه‌ركه‌وتوو بیت . هه‌ناسه خان [/size]
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » چه‌ند جوانه ببینه هۆی به‌خته‌وه‌ری که‌سانی تر! » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
[size=24]ده‌ست خۆش بابه‌تیكی زۆر به‌سووده . سه‌ركه‌وتوو بیت . هه‌ناسه خان [/size]
dast xosh
بئ كومان واية خؤشترين شت ئةوةية ببيتة مايةى خؤشى بؤ مرؤفةكان ,,,
روودوايكى تا بليت جوان و بر واتة بوو ,,
خواى كةورة تةمةن دريزت بكات هةناسة خان هةر سةركةوتو بيت
[size=24]ده‌ست خۆش بابه‌تیكی زۆر به‌سووده . سه‌ركه‌وتوو بیت . هه‌ناسه خان [/size]
[size=24]چه‌ند جوانه ببینه هۆی به‌خته‌وه‌ری که‌سانی تر...[/size]
له‌یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کاندا دوو نه‌خۆشی به‌ته‌مه‌ن له ژوورێکدا بوون
یه‌کێکیان ڕێگه‌یان پێ دابوو که ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی کاژێرێک دوای عه‌سر له‌سه‌ر جێگه‌که‌ی دا‌نیشێت ، بۆ به‌ختی ئه‌و جێگه‌که‌ی له‌پاڵ ئه‌و ته‌نها په‌نجه‌ره‌یه‌ی که له‌و ژووره‌دا هه‌بوو دانرابوو، به‌ڵام ئه‌وی تریان ئه‌بوایه به درێژایی کات له‌سه‌ر جێگه‌که‌ی له‌سه‌ر پشت ڕابکشیایه ....
ئه‌م دوو نه‌خۆشه کاته‌کانیان به گفتووگۆکردن له‌گه‌ڵ یه‌کتر به‌سه‌ر ده‌برد بێ ئه‌وه‌ی یه‌کتری ببینن ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پشت ڕاکشا بوون ، له‌باره‌ی خێزان و ماڵ و ژیان و هه‌موو شتێک ده‌دوان...
هه‌موو ڕۆژێ پاش عه‌سر ، ئه‌و نه‌خۆشه‌ی که به پێی فه‌رمانی پزیشک ده‌بوایه دابنیشتایه ، سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد و وه‌سفی جیهانی ده‌ره‌وه‌ی بۆ هاوه‌ڵه‌که‌ی ده‌کرد ،ئه‌وی تریش چاوه‌رێی ئه‌و سه‌عاته‌ی ده‌کرد وه‌ک چۆن نه‌خۆشی لای په‌نجه‌ره چاوه‌ڕێی ده‌کرد، چونکه ژیانی پڕ ده‌کرد له زینده‌یی له کاتێکدا که گوێی بۆ هاوه‌ڵه‌که‌ی ده‌گرت وه‌سفی ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد. چونکه نه‌خۆشی به‌ر په‌نجه‌ره کاتێ سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد ده‌یوت : له باخچه‌یه‌کدا ده‌ریاچه‌یه‌کی گه‌وره هه‌یه مراوی مه‌له‌ی تێدا ده‌که‌ن ، منداڵانیش له ماده‌ی جۆراو جۆر به‌له‌میان دروست کردوه له ناو ئاوه‌که‌دا یاری پێ ده‌که‌ن ، پیاوێکیش پاپۆڕه بچووکه‌که‌ی به کرێ ده‌داته خه‌ڵکی هه‌تا گه‌شتی خۆیان بکه‌ن له‌ناو ده‌ریاچه‌که‌دا، کۆمه‌ڵێک له قه‌راغی ده‌ریاچه‌که به پیاده ده‌ڕۆن ، هه‌ندێکی تر له سێبه‌ری دار و دره‌خته‌کان و له لای گوڵ و گوڵزاری ڕه‌نگاو ڕه‌نگی سه‌رنج راکێش دانیشتوون .... دیمه‌نی ئاسمانیش سه‌رنجی گه‌شتیاران بۆ لای خۆی ڕاده‌کێشێت...
له‌م کاتانه‌دا که‌ئه‌و وه‌سفانه ده‌کات ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌ک گوێی گرتوه که هه‌ست به بوونیان ده‌کات ، چاوه‌کانی داده‌خات و ته‌سه‌وری ئه‌و جیهانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌کات...
ڕۆژێک باسی نمایشی سه‌ربازی بۆ ده‌کات له‌کاتێکدا ئه‌و عه‌زفی ئه‌و تیپه مۆزیکانه‌ی نه‌بیستوه ئه‌وه نه بێت که به چاوی عه‌قڵ ده‌یبینێ له‌ڕێی وه‌سفی هاوه‌ڵه‌که‌ی بۆی...
ڕۆژان تێپه‌ڕی و هه‌ردووکیان زۆر خۆشحاڵ و به‌خته‌وه‌ر بوون بههاوهڵێتیان ، له ڕۆژێکدا په‌رستاره‌که وه‌ک واجب و کاری خۆی سه‌ردانی نه‌خۆشه‌کانی کرد بینی نه‌خۆشی لای په‌نجه‌ره‌که گیانی ده‌رچووه هاوه‌ڵه‌که‌شی به‌مه‌ی نه‌زانیوه، تا ئه‌و کاته‌ی په‌رستاره‌که به ته‌له‌فۆن داوای یارمه‌تی کرد تا بیبه‌نه ده‌ره‌وه له‌و کاته‌دا زانی هاوه‌ڵه‌که‌ی وه‌فاتی کردوه زۆر دڵته‌نگ و خه‌مبار بوو به مردنی...
کاتێک هه‌لێکی گونجاوی دۆزیه‌وه داوای له په‌رستاره‌که کرد که بیباته لای په‌نجه‌ره‌که‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌ی ویستی بۆی به جێ هێنا... نزیک ئه‌و کاتانه‌ی که هاوه‌ڵه‌که‌ی داده‌نیشت و سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد بیری له هاوه‌ڵه‌که‌ی کرده‌وه... بڕیاری دا که هه‌وڵ بدات دابنیشێت و قه‌ره‌بوی ئه‌وسه‌عاته بکاته‌وه که له‌ده‌ستی چووه ، ورده ورده سه‌ری به‌رز کرده‌وه به یارمه‌تی ده‌سته‌کانی ،پاشان به هێواشی سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی کرد .... به‌ڵام له‌م کاته‌دا شتێکی سه‌یری بینی .!!
ئه‌وه‌ی چاوی پێکه‌وت ته‌نها دیوارێک بوو له دیواره‌کانی نه‌خۆشخانه ، په‌نجه‌ره‌که‌ش له‌سه‌ر ساحه‌ی نه‌خۆشخانه‌که بوو ...
بۆیه په‌رستاره‌که‌ی بانگ کرد و لێی پرسی ئایه ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه هه‌ر ئه‌وه‌یه که هاوه‌ڵه‌که‌ی لێیه‌وه سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد؟
ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتی به‌ڵێ !! ئه‌م ژووره ته‌نها یه‌ک په‌نجه‌ره‌ی تیایه ، هۆی سه‌رسوڕمانی نه‌خۆشه‌که‌ی پرسی : ئه‌ویش چیرۆکی هاوڕێکه‌ی و وه‌سفه‌کانی بۆ گێڕایه‌وه، په‌رستاره‌که‌ش زیاتر سه‌ری سوڕما و ووتی : هاوڕێکه‌ی تۆ چاوه‌کانی کوێر بوون ته‌نانه‌ت نیتوانیوه دیواره‌که‌ش ببینێ ...!!!
به‌ڵام دیاره ویستوویه‌تی ژیانت به‌خته‌وه‌ر بکات هه‌تا بێ هیوا نه‌بیت و ته‌مه‌نای مردن نه‌که‌ی.
ئایا دڵخۆش نابیت ئه‌گه‌ر هۆیه‌ک بیت بۆ به‌خته‌وه‌ری ده‌وروبه‌رت ؟
ئه‌گه‌ر خه‌ڵکیت به‌خته‌وه‌ر کرد به‌خته‌وه‌ری تۆ دووهێند زیاد ده‌کات ، وه ئه‌گه‌ر خه‌م و په‌ژاره‌ت بڵاو کرده‌وه دڵته‌نگی و ناڕه‌حه‌تی خۆت زیاد ده‌کات...
خه‌ڵکی زۆربه‌ی کات ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت له بیری ده‌چێته‌وه ، یان ئه‌وه‌ی ده‌یکات له بیری ده‌چێته‌وه...
به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و شعوور و هه‌سته‌ی به هۆی تۆوه تووشیان ده‌بێت له بیریان ناچێته‌وه...
ئایا وایان لێ ده‌که‌یت هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری بکه‌ن ؟
با هه‌موو دروشممان ئه‌و ئامۆژگاریه‌ی خوای گه‌وره بێت که له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت : (وقولوا للناس حسناً ).
و آخر دعوانا ان الحمد لله رب العالمین ....
bextewary
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » چه‌ند جوانه ببینه هۆی به‌خته‌وه‌ری که‌سانی تر! » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]