تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

6

سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌كانتان

5

ده‌ست خۆش زۆربه‌سوده‌

4

zin-89 نووسی:

dastt xosh bet bo aw babat ba swda
xwa jazay xert bdatawa

3

zin-89 نووسی:

dastt xosh bet bo aw babat ba swda
xwa jazay xert bdatawa

سوپاس

2

dastt xosh bet bo aw babat ba swda
xwa jazay xert bdatawa

1

إن الحمد لله ، نحمده ، ونستعينه ، ونستغفره ، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ، وسيئات أعمالنا ، من يهده الله فلا مضل له ، ومن يضلل فلا هادي له ، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له  ،  و أشهد أن محمدا عبده ورسوله  ..

أما بعد :

هه‌رهه‌موومان كه‌میوانێكمان دێت چه‌ند رِۆژێك پێشوه‌خت تێ ئه‌فكرین بۆ ئه‌وه‌ى چۆن بێشوازى له‌و میوانه‌بكه‌ین ، جارى واش هه‌یه‌نازانین ئه‌و میوانه‌شایسته‌ى ئه‌و رِێز و ماندو بوونه‌یه‌؟ باش بێت یان خراپ له‌ئه‌نجامدا بۆ مرۆڤێكى ئه‌كه‌ین ، رِاسته‌منیش پێم وایه ‌مرۆڤ جێگاى رِێزگرتنه‌، به‌ڵام كاممان به‌هه‌فته‌یه‌ك بیرمان كردۆته‌وه ‌و له‌خۆمان پرسیوه‌ ئایا چۆن پێشوازى له‌و میوانه ‌به‌رِێزه ‌بكه‌ین كه‌ساڵى یه‌ك جار سه‌ردانمان ئه‌كات ؟ كه‌ئه‌ویش مانگى رِه‌مه‌زانى پیرۆزه‌؟ پرسیارێكه‌و زۆربه‌مان خۆمانى لێ ئه‌دزینه‌وه‌لـــــه‌كــاتێكدا ( معلى ) ى كورِى ( فضل) ئه‌ڵێت : (( پێشینه‌كان مانگى به‌ر له‌هاتنى رِه‌مه‌زان له‌خوا ئه‌پارِانه‌وه ‌كه ‌خواى گه‌وره‌ بیانگه‌یه‌نێته ‌مانگى رِه‌مه‌زان )) ، ئه‌مه‌ پێشوازى كردنه‌ كه‌چى خه‌ڵكى ئه‌م سه‌رده‌مه ‌زۆریان بۆ ئاهه‌نگ و خۆشیه‌كان خۆیان ئاماده‌ئه‌كه‌ن، به‌ڵام ئایا چۆن خۆمان بۆ رِه‌مه‌زان ئاماده‌ كردووه‌؟ ئایا برِیارى ته‌وبه‌كردنتان داوه‌؟ برِیارت داوه ‌واز له‌تاوانه‌كانت بهێنیت ؟ هه‌وڵى ئه‌وه‌ت داوه‌په‌رِه‌یه‌كى نوێ هه‌ڵبده‌یته‌وه‌؟ هیچ پلانێكى دارِێژراوت هه‌یه‌بۆ ئه‌م مانگه‌؟ چه‌ندین پرسیاری تریش .

براى به‌رێز و خوشكى به‌حیشمه‌ت : وه‌ك برایه‌كى دڵسۆز پێتان ئه‌ڵێم به‌رنامه‌ى مانگى رِه‌مه‌زانتان به‌ته‌وبه‌كردن و گه‌رِانه‌وه‌ده‌ست پێبكه‌ن ، هه‌وڵبده‌ن به‌ته‌وبه‌كردن پێشوازى له‌م مانگه‌بكه‌ن ، چونكه‌ خواى په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێت : [ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعاً أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ] ( النور : 31 ) .

واته‌: ئه‌ى ئیمان داره‌كان هه‌مووتان ته‌وبه‌بكه‌ن و بگه‌رِێنه‌وه ‌بۆ لاى په‌روه‌ردگارتان تا رِزگار و سه‌ركه‌وتوو بن .

هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ :[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً نَّصُوحاً عَسَى رَبُّكُمْ أَن يُكَفِّرَ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ ] ( التحريم : 8 ) .

واته‌: ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌رِتان هێناوه‌ بگه‌رِێنه‌وه ‌بۆ لاى خوا به‌ته‌وبه‌و گه‌رِانه‌وه‌یه‌كى یه‌كجارى تا په‌روه‌ردگارتان له‌گوناهو تاوانه‌كانتان خۆش ببێ .

ته‌وبه‌كردن سه‌ره‌تاى رِێگاى خۆشبه‌ختیه‌، هه‌موومان تاوانكارین و پێویستمان به‌ته‌وبه‌كردن هه‌یه‌، با پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم بكه‌ینه‌ پێشه‌وامان ئه‌و زاته‌ى سه‌ره‌رِاى هه‌ڵگرتنى تاوان له‌سه‌رى رِۆژانه ‌ته‌وبه‌ى ئه‌كرد وه‌ك فه‌رموویه‌تى صلى الله عليه وسلم : " توبوا إلى الله تعالى ، فإني أتوب إليه كل يوم مائة مرة " ( صحيح الجامع الصغير / 3005 ) .

واته‌: بگه‌رِینه‌وه ‌بۆ لاى خوا به‌ته‌وبه‌كردن چونكه ‌من له‌رِۆژێكدا سه‌د جار ته‌وبه ‌ئه‌كه‌م و داواى لێخۆش بوون ئه‌كه‌م .

ئه‌وه‌شمان له‌یاد بێت تاوانه‌كانمان هه‌رچه‌نده‌زۆر و گه‌وره‌بن ئه‌وا رِه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خواى په‌روه‌ردگار زۆرتر و گه‌وره‌تره‌.

په‌روه‌ردگارمان ده‌رگایی ته‌وبه‌كردن له‌مه‌غریبان ئه‌كاته‌وه‌تا وه‌كو خۆر هه‌ڵهاتن دایناخات شه‌وانیش دائه‌به‌زێ بۆ ئاسمانى دوونیا هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى :" ينزل الله في كل ليلة إلى سماء الدنيا ، فيقول : هل من سائل فأعطيه ؟ هل من مستغفر فأغفر له ؟ هل من تائب فأتوب عليه ؟ حتى يطلع الفجر " ( رواه مسلم ) .

واته‌: خواى په‌روه‌ردگار هه‌موو شه‌وێك دێته‌ئاسمانى دونیا ـ دابه‌زینێك لایه‌ق بێت به‌گه‌وره‌یى و جه‌لالى خۆى ـ و ده‌فه‌رمووێت : ئایا داواكارێك هه‌یه‌پێی ببه‌خشم ؟ یان كه‌سێك هه‌یه‌داواى لێخۆشبوون بكات بۆ ئه‌وه‌ى لێ ی خۆشبم ؟ یان كه‌سێك هه‌یه‌تۆبه‌بكات بۆ ئه‌وه‌ى لێى ببورم ؟ ئه‌وه‌ش تاكو فه‌جر ( گزنگ ) ده‌رده‌كه‌وێت .

ده‌با ئه‌م هه‌له‌ له‌ده‌ست خۆمان نه‌ده‌ین ، ئاسانه‌ هیچ پاره‌ى تێ ناچێت ته‌نها پێویستى به‌رِاست گۆیى و له‌خوا ترسان و پارِانه‌وه‌هه‌یه‌ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و كارانه‌ئه‌نجام بده‌ین كه‌ده‌بنه‌هۆى گیرابوونى دووعا و قبوڵبوونى ته‌وبه‌كانمان ، وه‌ك شه‌ونوێژ و زیكر و دووعا و قورئان خوێندن و دووركه‌وتنه‌وه‌له‌تاوان ، پێویست ئه‌كات سوپاس گوزارى په‌روه‌ردگارمان بین كه‌مانگى رِه‌مه‌زانى پێبه‌خشیوین ده‌با ئه‌م دیاریه‌جوانه‌به‌هه‌ل بزانین و له‌ده‌ستى خۆمانى نه‌ده‌ین و به‌تۆبه‌كردن و گه‌رِانه‌وه‌بۆ لاى په‌روه‌ردگار پێشوازى له‌مانگى رِه‌مه‌زان بكه‌ین با پێشوازیه‌كه‌مان وه‌كو پێشوازى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم و هاوه‌ڵانى بێت كه‌ده‌یفه‌رموو :  " أتاكم شهر رمضان شهر مبارك فرض الله عليكم صيامه تفتح فيه أبواب الجنة وتغلق فيه أبواب الجحيم وتغل فيه مردة الشياطين وفيه ليلة هي خير من ألف شهر من حرم خيرها فقد حرم " ( صحيح الجامع الصغير / 55 ) .

واته‌: ئه‌وا مانگى رِه‌مه‌زانتان به‌سه‌ردا داهات ، كه‌مانگێكى پیرۆز و به‌به‌ره‌كه‌ته‌، خواى په‌روه‌ردگار رِۆژووى ئه‌و مانگه‌ى له‌ سه‌ر فه‌رزكردوون ، تیایدا ده‌رگاكانى به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه‌و ده‌گاكانى دۆزه‌خى تێدا داده‌خرێن ، شه‌یتانه‌سه‌ركه‌شه‌كانى جنۆكه‌ى تێدا كۆت ده‌كرێت ، وه‌شه‌وێكى تێدایه‌خێر و چاكه‌ى له‌هه‌زار مانگ چاكتره‌، ئه‌و كه‌سه‌ى له‌خێر و چاكه‌كه‌ى بێبه‌ش بێت ئه‌وا بێبه‌ش بووه‌.

هاوه‌ڵانیش شه‌ش مانگ پێش هاتنى مانگى رِه‌مه‌زان له‌خوا ئه‌پارِانه‌وه ‌كه‌بگه‌نه‌ مانگى رِه‌مه‌زان ، هه‌روه‌ها ( ابن  كثير ) ئه‌ڵێت : (( پارِانه‌وه‌ى یه‌كێ له‌پێشینه‌كان بریتى بووه‌له‌: ئه‌ى خوایه‌ بمگه‌یه‌نه ‌به‌مانگى رِه‌مه‌زان و مانگى رِه‌مه‌زانیش بگه‌یه‌نه ‌به‌من ، وه‌ئه‌و مانگه‌م بۆ به‌ره‌سه‌ر به‌قبوڵ بوونى ئه‌و په‌ره‌ستنه‌ى كه‌كردومه‌تیایدا )) ، ئه‌مه‌یه‌ پێشوازى كردنى رِاسته‌قینه ‌ئه‌مه‌یه ‌خۆ ئاماده‌كردن بۆ مانگى رِه‌مه‌زان ده‌با ئێمه‌ش هه‌وڵ بده‌ین خۆمان ئاماده‌بكه‌ین بۆ مانگى رِه‌مه‌زان به‌دارِشتنى كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ى به‌سوود بۆ خۆمان و ده‌ورو به‌رمان .


سـه‌رچاوه‌   islamhouse.com