تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

9

zor swpas bo payamakantan

8

ده‌سته‌كانت خۆش بێت به‌ڕێزم بۆ بابه‌ته‌كه‌ت
هیوادارم هه‌ر سه‌ركه‌وتووبیت........

7

بابه‌تێكی زۆر جوان بوو
ده‌ستت خۆش خاتوو هه‌ناسه‌ خان
بۆ ئاماده‌كردنی بژیت ..

6

[center][size=21]بابه‌تێكی زۆر جوان بوو
ده‌ستت خۆش خاتوو هه‌ناسه‌ خان
بۆ ئاماده‌كردنی بژیت ..
[/size][/center]

5

zor zor swpas bo payamakantan

4

ده ست خؤش و ماندوو نه بى هه ناسه خان بؤ ئه م بابه ته جوانه
هيواى به رده واميت بؤ ده خوازم

3

dast xosh hanasa xan babateky zor jwana

2

ماندوونه‌بیت ..بابه‌تێکی جوانه‌ .....هیوام ده‌رده‌وامیت..........

1

[size=24]چى یه‌ خوایه‌ گیان من بۆ له‌م حاڵه‌دام و غه‌یرى من نا؟؟[/size]


كێ له‌ ئێمه‌ به‌ قۆناغى نائومێدى و بێهیوایدا تێ نه‌په‌رِیوه‌؟؟!! كێ له‌ ئێمه‌ به‌ قۆناغى ناخۆش و نارِه‌حه‌تیدا تێ نه‌په‌رِیوه‌؟؟!! هه‌میشه‌ ئێمه‌ و وته‌ جوانه‌كه‌ى خواى گه‌وره‌مان له‌بیر كردووه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت: (إن مع العسر یسرا , إن مع العسر یسرا)مرۆڤى وا هه‌یه‌ كه‌ جۆره‌ها كێشه‌ى رِوو به‌رِوو ده‌بێته‌وه‌ .... یان جۆره‌ها ناخۆشى و ئازارى دێته‌ رِێ....


له‌وكاته‌دا له‌ باتى ئه‌وه‌ى كه‌ به‌ره‌و خواى گه‌وره‌ برِوات و داواى یارمه‌تى و رِزگاربوون له‌ كێشه‌كانى لێ بكات په‌نا ده‌باته‌ به‌ر گله‌یى و نارِه‌زایى ده‌ربرِین به‌رامبه‌ر خواى گه‌وره‌.....
زۆر جار ده‌ڵێت:
خوایه‌ گیان چه‌ند دوعام لێكردى و وه‌ڵامت نه‌دامه‌وه‌...
چه‌ند جار نوێژم كرد بۆت و لێت پارِامه‌وه‌ هیچ له‌ حاڵى من نه‌گۆرِا...!!!
چى یه‌ خوایه‌ گیان من بۆ له‌م حاڵه‌دام و غه‌یرى من نا؟؟!!
بــۆچى و بـــۆچى و ؟؟؟.......چه‌ندین بۆچى تر.....
چه‌ندین ته‌فسیر و پرسیار به‌ خه‌یاڵیدا دێت كه‌ شه‌یتان نه‌فره‌تى خواى لێبێت واى لێ ده‌كات ئه‌و شتانه‌ بڵێ هه‌تا بیگه‌یه‌نێته‌ حاڵه‌تى گومان بردنى خراپ به‌ خواى گه‌وره‌....
خواى گه‌وره‌ به‌نده‌یه‌كى خۆش ده‌وێت كه‌ زۆر لێى داوا بكات و لێی بپارِێته‌وه‌ و ئیلحاح بكات له‌ داواكانى دا....
به‌نده‌یه‌ك كه‌ سێ جار یان زیاتر له‌وه‌ داواكانى بڵێته‌وه‌...
خواى گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ گومانى به‌نده‌كه‌یدایه‌.... چ گومانێكى پێ ببات ئه‌وه‌ى پێ ده‌به‌خشىَ ....
ئه‌گه‌ر نیه‌ت و گومانى باش بێت باشه‌ دێته‌ رێى وه‌ ئه‌گه‌ر خراپ بێت خراپه‌ ده‌بینێت.....
خواى گه‌وره‌ سته‌م له‌ به‌نده‌كانى ناكات به‌ڵام به‌نده‌كان خۆیان سته‌م له‌ خۆیان ده‌كه‌ن....
خواى گه‌وره‌ پێى خۆشه‌ به‌نده‌ لێی بپارِێته‌وه‌ و داواى لێ بكات....
هه‌روه‌ خواى گه‌وره‌ قه‌ده‌رى خۆى بۆ ئه‌وانه‌ى زۆر لێی ده‌پارِێنه‌وه‌ ده‌گۆرِێت....به‌ پێى ئه‌و داواكارییه‌ى كه‌ هه‌یه‌تى ....
گه‌ورترین ده‌لیل بۆ فراوانى رِه‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌ بۆ به‌نده‌كانى چیرۆكى پێغه‌مبه‌رمان (موسى) یه‌ (على نبینا و علیه‌ ێلاه‌ و سلام) له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك دا كه‌ منداڵى نابێت ...با پێكه‌وه‌ بیخوێنینه‌وه‌ و گه‌وره‌یى ده‌سته‌ڵات و رِه‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌ ببینین.....
پێغه‌مبه‌ر (موسى) (على نبینا و علیه‌ ێلاه‌ و سلام) كه‌ (كه‌لیم و الله‌)یه‌ ئافره‌تێك دێته‌ لاى و پێى ده‌ڵێت : داوا له‌ خواى گه‌وره‌ بكه‌ منداڵێكم پێ ببه‌خشێت ، ئه‌ویش له‌ خواى گه‌وره‌ بۆى ده‌پارِێته‌وه‌ ،خواى گه‌وره‌ پێى ده‌فه‌رموێت: ئه‌ى موسى من ئه‌و ئافره‌ته‌م به‌ نه‌زۆك نوسیوه‌ و منداڵى نابێت .
دواى ئه‌وه‌ى ئافره‌ته‌كه‌ هاته‌وه‌ بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر موسى پێى فه‌رموو كه‌ خواى گه‌وره‌ به‌ نه‌زۆك تۆى نوسیوه‌ و منداڵت نابێت...
پاش تێپه‌رِ بوونى ساڵێك ئافره‌ته‌كه‌ دێته‌وه‌ و هه‌مان داوا له‌ موسى ده‌كات ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ى دووباره‌ له‌ خواى گه‌وره‌ بۆ پارِایه‌وه‌ و هه‌مان شتى پێ ووترا پێى ده‌فه‌رموێت كه‌ خواى گه‌وره‌ تۆى به‌ نه‌زۆك نوسیوه‌ و منداڵت نابێت....
پاش ماوه‌یه‌ك ئافره‌ته‌كه‌ هات بۆ لاى موسى منداڵێكى پێ بوو ....ئه‌ویش لێى پرسى ئه‌و منداڵه‌ هى كێیه‌؟
ئه‌ویش ووتى : ئه‌وه‌ منداڵێكه‌ خواى گه‌وره‌ پێى به‌خشیوم و رِزقى خواى گه‌وره‌یه‌....
پاش ئه‌وه‌ موسى گفتوگۆى له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌ كرد و پێى فه‌رموو خوایه‌ تۆ ئه‌وت به‌ نه‌زۆك نوسیوه‌ ؟؟!!
خواى گه‌وره‌ش فه‌رمووى ئه‌ى موسى هه‌ركاتێك نوسیم ئه‌و ووتى یا ره‌حیم ....منیش رِه‌حمه‌تم له‌ پێش قه‌ده‌رم دایه‌ بۆیه‌ منداڵم پێ به‌خشى و وه‌ڵامم دایه‌وه‌....
به‌رِێزانم .... ئه‌ى ئه‌وانه‌ى بێ ئومێدن و بێ هیوان له‌ رِه‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌ دوعا بكه‌ن و لێی بپارِێنه‌وه‌...
خواى گه‌وره‌ سه‌رت ده‌خات و غه‌م و خه‌فه‌تت له‌ كۆڵ ده‌كاته‌وه‌ ....
ئه‌و ناخۆشیانه‌ى دێته‌ رِێت له‌سه‌رت ئاسان ده‌كات .... تۆ بێ هیوا مه‌به‌ تكایه‌...
گومانى باش به‌ خواى گه‌وره‌ ببه‌ تا خواى گه‌وره‌ به‌ باشه‌ وه‌ڵامت بداته‌وه‌....
دڵنیابه‌ هه‌رشتێك خێر بێت بۆ دونیا و قیامه‌تى تۆ خواى گه‌وره‌ پێت ده‌به‌خشێت ئه‌گه‌ر ئارامگر بیت و گله‌یى له‌ حاڵى خۆت نه‌كه‌یت.... مه‌ڵێ خوایه‌ گیان بۆ وه‌ڵامم ناده‌یته‌وه‌؟؟؟
تۆ چوزانى له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ى تۆ ده‌ته‌وێ ببێته‌ هۆى له‌ ده‌ست دانى قیامه‌تت ..... هه‌ر شتێك ته‌نها سوودى دونیاى تێدا بێت كاتى یه‌و ته‌واو ده‌بێت خواى گه‌وره‌ زانایه‌ به‌ هه‌موو شتێكى به‌نده‌كانى و ئاگاداره‌ ئیتر نائومێدى و بێ هیوایى له‌ پاى چى؟؟؟؟
له‌ رِۆژى دواییدا ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌ دونیادا دوعایان گیرا نه‌بووه‌ هه‌موو بووه‌ به‌ پاداشتێكى گه‌وره‌ تا ئه‌و رِاده‌یه‌ موسڵمان ده‌ڵێت خۆزگه‌ له‌ دونیادا هیچ دوعایه‌كم نه‌هاتایه‌ته‌دى.....
خواى گه‌وره‌ له‌ گوناهه‌كانمان خۆش بێت و بمانپارێزێت له‌ هه‌ر به‌ڵایه‌ك كه‌ نه‌توانین ته‌حه‌مولى بكه‌ین و ئارامى له‌سه‌ر نه‌گرین....
خوایه‌ گیان ئیمه‌ هیوامان زۆر زۆره‌ به‌ سۆز و میهره‌بانیت تكایه‌ لێمان ببوره‌ و لێمان خۆش ببه‌ هه‌رشتێك خێرى دونیا و قیامه‌تمانى تێدایه‌ بۆمان ئاسان بكه‌ و له‌ كه‌م و كورتیمان ببوره‌....اللهم اٌمین.
و اٌخر دعوانا ان الحمد لله‌ رب العالمین....

baxtawary